له‌یلا زانا: پێویستی ویلایه‌تی کوردستان، له تورکیا پێک‌بێت
ڕێنێسانس نیوز، تایبه‌ت,:
من ئامه‌دی نیم، به‌ڵکو کوردستانیم.(هه‌مان وشه له له تورکیا قه‌ده‌غه‌یه). به‌م ناوچه ده‌ڵێن، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری، ئه‌وه دروست نیه، ئێره کوردستانه، پێمان ده‌ڵێن جیاوازی خواز، له ئه‌سڵ دا ئه‌م خاکه هی ئێمه‌یه، ئێره نیشتمانی ئێمه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌وان (تورکه‌کان) بێن، ئێمه سه‌دان سڵ بوو لێره بووین.(کوردستان). میوانمان کردن، ئێستاش خاوه‌ندارێتی کوردستان ده‌که‌ن،
: "له‌یلا زانا" ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد و نوێنه‌ری پێشووی پارله‌مانی تورکیا، له میتینگێکی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن دا داوای پێکهاتنی سیسته‌می ئه‌یاله‌تی و سازبوونی "ئه‌یاله‌تی کوردستان" و "دانی هه‌موو مافه‌کانی ڕه‌وای گه‌لی کورد"ی له ئه‌نقه‌ره خواست و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که "کوردان بۆ دوایین جار، ده‌ستی ئاشتی بۆ تورکیا درێژ ده‌که‌ن" و "ئه‌گه‌ر ئه‌م مافانه مسۆگه‌ر نه‌کرێن"، تورکیا تووشی "پارچه بوون" ده‌بێت.
"له‌یلا زانا" پارله‌مانتاری پێشووی پارتی ره‌نج و دێمۆکراسی و پشتیوانی کاندیداکانی کوردی سه‌ربه‌خۆی سه‌ر به ده‌ته‌په بۆ هه ڵبژاردنی دووسپه‌ی پارله‌مانی تورکیا، سه‌ره‌تا له میتینگی ده‌یان هه‌زار که‌سی ئامه‌د دا له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو دا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که، کوردان بۆ دوایین جار، ده‌ستی ئاشتی بۆ تورکیا، درێژ ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌ستیان نه‌گرێت و پێشوازی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد نه‌کات، ئه‌وه، کوردان چیتر ده‌ست درێژ ناکه‌نه‌وه".
زانا له رۆژی دوایی دا و له میتینگی شاری چه‌ولیک (بینگوڵ)ی کاندیداکانی کوردی سه‌ر به پارتی کۆمه‌ڵگایی دێمۆکراتیک دا ئاخافتنێکی به زمانی کوردی و تورکی پێشکه‌ش کرد و ئه‌مجاره وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره، سه‌رجه‌م مافه‌کانی ره‌وای گه‌لی کورد نه‌دات، ئه‌وه تورکیا". زانا هه‌روه‌ها وتی: به من ده‌ڵێن، خه‌ڵکی ئامه‌دی، من ئامه‌دی نیم، به‌ڵکو کوردستانیم.(هه‌مان وشه له له تورکیا قه‌ده‌غه‌یه). به‌م ناوچه ده‌ڵێن، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری، ئه‌وه دروست نیه، ئێره کوردستانه، پێمان ده‌ڵێن جیاوازی خواز، له ئه‌سڵ دا ئه‌م خاکه هی ئێمه‌یه، ئێره نیشتمانی ئێمه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌وان (تورکه‌کان) بێن، ئێمه سه‌دان سڵ بوو لێره بووین.(کوردستان). میوانمان کردن، ئێستاش خاوه‌ندارێتی کوردستان ده‌که‌ن، ئێمه، سزاواری ئه‌وه ره‌فتاره نه‌بووین، ئێمه له ساڵی 91وه هه‌موو ده‌رگا داخراوه‌کانمان به وره و به‌رخۆدانه‌وه کرده‌وه، من بۆ وه‌رگرتنی دوو سێ ده‌نگ نه‌هاتووم، بۆ دیتنی ئێوه هاتووم. بۆ ئه‌ستاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد، ناسنامه‌ی کورد و سه لماندنی بوونتان ده‌چنه سه‌ر سه‌ر سندووقی ده‌نگدان".
زانا هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ، لێدوانی توندتری دا و له میتینگی کاندیداکانی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا له "ئیغدیر"، جه‌ختی له‌سه‌ر مافخوازی کوردان و دانپێدانانی ئه‌نقه‌ره کرده‌وه و وتی: ئێستا پێویسته ئه‌نقه‌ره، وه‌کو یه‌که‌م هه‌نگاو، لێبوردنی گشتی ڕابگه‌یێنێ و دووهه‌میش، ئه‌وه‌ی که دوابه‌دوایی ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌وه نه‌یکردووه و تا ئێستا وه‌کو تابۆیه‌ک ماوه‌ته‌وه، ئه‌مجاره بیکات، تورکیا ببێته سیسته‌می ویلایه‌تی و کوردستانیش بچێته ناو ئه‌و سیسته‌مه". زه‌مانی ئه‌وه هاتووه که تورکیا بچێته ناو سیسته‌می ویلایه‌تی و تێیشیدا،
ویلایه‌تی "کوردستان" دابمه‌زرێ، ئه‌وه‌ی که له کاتی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیاوه نه‌کراوهم ئێستا ئه‌نجامی بده، ئه‌نقه‌ره!"
له‌یلا زانا له میتینگی ئیغدیر دا هه‌روه‌ها وتی: داخوازیه‌کانی کوردان له ئه‌نقه‌ره نه‌دیتراوه و کورده‌کان پاش ده‌سپێکی پڕۆسه‌ی ئیمرالی له ساڵی 1999 (ئاماژه به گیرانی ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پ.ک.ک)، گۆڕانکاری ستراتێژیکیان به‌سه‌ر داخوازی و شێوازی به‌رخۆدانیان هێناوه و گوتیان که پێویست به ڕه‌سمی سنووره‌کان ناکات و گه‌لان ده‌توانن به یه‌که‌وه و به ئاشتی و ئازادی و دڵخوازی خۆیان به‌یه‌که‌وه بژین، ته‌نیا کافیه که ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌مه ببینن، بێ شه‌ڕ و بێ ئاڵۆزی، گه‌له‌که‌مان پشتیوانی له‌م داخوازیانه کرد، 8 ساڵ هه‌وڵی پراتیک کردنی ئه‌م ویسته مان دا، ئێوه (حکومه‌ت) چیتان کرد? هیچ، هیچتان نه‌کرد، یه‌ک دوو هه‌نگاوتان هه‌ڵێنا، کشانه‌وه، 45 خوله‌ک پڕۆگرامی کوردیتان له ته‌ره‌ته (ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی تورکیا)دانا و جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌ی کوردتان سه‌ربه‌ست کرد، مادام ئازادتان ده‌کرد، تا ئێستا بۆ قه‌ده‌غه کرابوون? چ پێویست هه‌بوو?
2007-07-11 09:16:23
18 ساڵ و 7 مانگ و 18 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان