ئێرانی داگیرکه‌ر که‌وتووه‌ته هه‌وڵی زیاتر بۆ له ناو بردنی ڕوناکبیرانی کوردستان ، بانگه‌وازی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ پشتیوانی له 2 ڕۆژنامه‌وانی حوکم به سه‌ردراوی کورد کاک عه‌دنان حه‌سه‌ن پورو و هیوا بوتیمار،
له ڕۆژی 17/7/200 دادگای داخراوی ئاخوندی وناڕاستی کۆماری ئیسلامی ئێران ،سزای حوکمی ئیعدامی سه‌پاند به‌سه‌ر 2 چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه نووسی کورد، به ناوه‌کانی به ڕێزان عه‌دنان حه‌سه‌ن پورو هیوا بوتیمار.
ئێرانی داگیرکه‌ر که‌وتووه‌ته هه‌وڵی زیاتر بۆ له ناو بردنی ڕوناکبیرانی کوردستان ، بانگه‌وازی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ پشتیوانی له 2 ڕۆژنامه‌وانی حوکم به سه‌ردراوی کورد کاک عه‌دنان حه‌سه‌ن پورو و هیوا بوتیمار،،
وێنه بۆ .
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،
په‌رله‌مانی ئوروپا،
چه‌ندین سه‌ناتۆری ئه‌مریکی،
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا،
په‌رله‌مانی نه‌رویج.
په‌رله‌مانی سوید،
ئه‌منه‌ستی ئینته‌رناشیونال.
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له نه‌رویج، بریتانیا، ئه‌مریکا، سوید،
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانی به‌شه‌ر دۆستی جیهانی،
کۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ری ئێران،له ماوه‌ی زیاد له 28 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له شومی ده‌سه‌ڵاتدارێیه‌تی خۆیدا هه‌رگیز له کوشتن وبه‌ندکردنی ئازادی خوازانی کوردستان دریغی نه‌کردوه،له پێش چاوی سه‌رجه‌م چاودێرانی مافی مرۆڤی جیهانی نه‌ترسانه کاری دژی ئازادی ومرۆڤایه‌تی خۆی ئه‌نجام داوه وبه‌رده‌وامیشه له‌و کرده‌وانه‌ی ،
به داخه‌وه که بێده‌نگی و سارد جوڵانه‌وه‌ی ئێوه به‌رامبه‌ر به‌و ڕێژیمه داگیرکه‌ره،کاری وای کردوه که له‌م ساڵانه‌ی ئاخریشدا جینایه‌ته‌کانیان وه‌ک سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی هاتنه سه‌رکاریان ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه،
له ڕۆژی 17/7/200 دادگای داخراوی ئاخوندی وناڕاستی کۆماری ئیسلامی ئێران ،سزای حوکمی ئیعدامی سه‌پاند به‌سه‌ر 2 چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه نووسی کورد، به ناوه‌کانی به ڕێزان عه‌دنان حه‌سه‌ن پورو هیوا بوتیمار، له حاڵێکدا ئه‌و 2 ڕۆژنامه نووسه کورده سه‌رقاڵی کاری ڕۆژنامه گه‌ری مه‌ده‌نی بوون، کاریان بۆ ڕۆژنامه‌یه‌ک یا ڕاگه‌یاندراوێکی قه‌ده‌غه کراو له لایه‌ن ئه‌و ڕێژیمه نه‌کردوه،
هاوکات به هۆی شه‌پۆلی گرتن و تۆقاندنی ئه‌و ڕێژیمه به هه‌زاران تێکۆشه‌ری ڕێگای ئازادی و مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه نووسی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران ،له نێۆ به‌ندیخانه ترسنانه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه دژی مرۆڤایه‌تیه‌دان،به‌شێکیان چاوه‌ڕوانی مه‌رگ ده‌که‌ن به شێکی دیکه‌یان به به‌ندی چه‌ندین ساڵه ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ڕێژیمی داگیرکه‌رو دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران له‌و کرده‌وه به‌رده‌وامانه‌یان ، چاوترساندنی ئازادی خوازان و ڕۆژنامه وانانی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێرانه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه نووسان نه‌توانن تیشک بخه‌نه سه‌ر ڕاستییه‌کان وجینایه‌ته‌کانی ئه‌و ڕێژیمه مه‌ترسی داره‌ی سه‌ر ئازادی و دیمۆکراتی بۆ جیهان،
به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : داوا له ئێوه سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی ڕامیاری و چاودێری مافی مرۆڤ وئازادی جیهانی ده‌که‌یه‌ن ،که به په‌له هه‌نگاو هه‌ڵگرن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و برێاره ناڕاسته‌ی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ر ئه‌و 2 ڕۆژنامه نووسه کورده‌دا،
پشتیوانی خۆتان له ئازادی خوازانی کوردی وڵات داگیرکراو ده‌رببڕن.
ئازادی و دیمۆکراتی بۆ هه‌موو مرۆڤانی جیهان، سه‌ربه‌خۆی و ڕزگاری یه‌کجاری بۆ گه‌لی کورد له ژیانی بن ده‌ستی و داگیرکراوی،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
هه‌ینی 29 پووشپه‌ڕی 2707 ی کوردی .
به‌رامبه‌ر به 20.7.2007 زاینی.
2007-08-06 18:54:56
16 ساڵ و 8 مانگ و 13 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان