ڕۆژی هه‌ینی 20 ی گه‌لاوێژی 2706 کوردی به‌رامبه‌ر به 11.08.2006 به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،سه‌ردانی ئۆردوگای کاوه‌ی کرد.
ڕۆژی هه‌ینی 20 ی گه‌لاوێژی 2706 کوردی به‌رامبه‌ر به 11.08.2006 به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ردانی ئۆردوگای کاوه‌ی کرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شاندێکێ گۆڤاری گوڵان که به مه‌به‌ستی کۆ کردنه‌وه‌ی ڕێپۆرتاژێک له‌سه‌ر ئۆردوگای کاوه سه‌ردانی په‌نابه‌رانیان کرد، به گه‌رمی له لایان ئه‌نجومه‌نی ئۆردوگای کاوه پێشوازیان لێ‌کرا.
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به مه‌به‌ستی ئاگادار بوون و هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کێشهوگرفتهکانێ نێۆ ئۆردوگا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی پهنابهرانیاکرد،به تایبه‌ت سه‌ردانی ئهوماڵانهيان کرد کهگيرو گرفتی ماڵی وهیچ خزمه‌ت گوزاریهکیان پێناگات، هه‌روه‌ها ئهوماڵانهش که که‌سووکاریان له‌لایه‌ن تێروریستهکانهوه کوژران و ئه‌وانه‌ش که‌له لایه‌ن ئه‌مریکیه‌کانه‌وه گیراون.
شایانی باسه به‌ریز کاک عارف له‌گه‌ل ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی که‌مپ به‌ناوه‌کانی : سروه عزیزی ، محمد عزیزی، جهانگیراحمدی، کریم پالانی. کۆبوونه‌وه‌یه‌کی درێژخایه‌نی پێک هێنا، له‌و کۆبوونه‌وه‌دا باسی رابردووئییستا وداهاتووی که‌مپیان به شیوه‌یه‌کی ورد کرد وهگوێرایهلی بۆچوون و داوکاریه‌کانی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌ران، داواکاریه‌کانیان بریتین لهئهمانهی خواره‌وه.
1-گه‌رانه‌وه بو ئیران به‌مه‌رج.
2-مانه‌وه‌له کوردوستان به‌مه‌رج.
3-ولاتی سی یه‌م .
وه‌هه‌روه‌ها جیگه‌ی باسه که به‌ڕێز کاک عارف چه‌ندین کتیبی به دیاری ئاراسته‌ی کتیبخانه‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردوگای کاوه کرد، که له لایان خانمی سروه عه‌زیزی وئێران عه‌باسی به‌رپرسانی کتێبخانه‌ی په‌نابه‌ران کتێبه‌کان وهرگیرانوبه ناوی په‌نابه‌رانی ئۆردوگاوه سوپاسی ئه‌و دیاری یه کرا که له لایان کاک عارف ئاراسته‌ی کتێبخانه‌که‌یان کراوه، به دیاریه‌کی به نرخیان هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌روه‌ها گۆڤاری گوڵان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌ران وچه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک له ناو ئۆردوگاکه وتوێژی پێک هێناو پاشان وتوێژێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی پێک هێنا.
20 ی گه‌لاوێژی 2706 کوردی به‌رامبه‌ر به 11.08.2006
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان / هه‌ولێر.