له وڵاتێک دا که هه‌ڵمژینی هه‌وا قه‌ده‌غه کراوه، ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی جورمه و له ئاست زوڵم و زۆر و کوشتن دا بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردن ره‌وایه، له وڵاتێک دا که کۆتری ئازادی له قه‌فه‌س به‌ندکراوه، قه‌ڵه‌م بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رکی ئه‌و قه‌فه‌سه، هیوای خستوه‌ته دڵی کۆتره‌کان. قه‌ڵه‌مێک که ده‌ستاوده‌ست ده‌گه‌ڕێ وناوه‌ستێ. ده‌گه‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی ناعیداڵه‌تی یه‌کان بناسێ و هه‌وڵ ده‌دا نیشانده‌ری راستی یه‌کان و وشیارکه‌ره‌وه بێ.
ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌ترسن، پێیان وایه به شکاندنی قه‌ڵه‌مه‌کان وشیاریش ده‌کوژن، به‌ڵام ئه‌و ده‌سته‌ی قه‌له‌م ده‌گرێ و راستی یه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا دێنێته سه‌ر کاغه‌ز، قه‌د نابردرێته‌وه. ده‌ستێک که هه‌وڵ ده‌دا به خشاندنی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی به سه‌ر کاغه‌زی سپی دا، ده‌نگی ناره‌زایه‌تی گه‌له‌که‌ی له ئاست نه‌بوونی ئازادی بنووسێته‌وه‌و هیوای ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه له دڵی خه‌ڵک دا زیندوو راگرێ، کوا بێ هێز ده‌بێ و له حه‌ره‌که‌ت ده‌که‌وێ.
ئه‌گه‌رته‌نیا ساتێک گوێ له هاوار و ناڵه‌ی دایکی عه‌دنان بگرن ئه‌و کاته‌ی که خه‌به‌ری حوکمی له سێداره‌دانی کوره‌که‌یان داوه‌تێ ده‌زانن هه‌ست به چ ئازارێک ده‌کا. کاتێک جگه‌رگۆشه‌که‌ی له په‌تی سێداره نزیک بوه‌ته‌وه‌و بۆ رزگارکردنی، خۆی به بێ ده‌سه‌ڵات ده‌زانێ. ته‌نانه‌ت کتێب و نووسراوه‌کانی عه‌دنانیش له لایه‌ن لایه‌نگرانی جه‌هل و نه‌زانیه‌وه به غاره‌ت براوه که سووکنایی ده‌ری بێت.
هێرۆ که ته‌نیا 19 ساڵ له ته‌مه‌نی تێپه‌ر کردوه، چۆن ده‌توانێ باوه‌ر به حوکمی داسه‌پاو به سه‌ر هیوای مێردی دا بکا له حاڵێک دا گوناحی ئه‌و تێکۆشان له بواری فه‌رهه‌نگی یه ویه‌کێکه له چالاکوانانی مه‌ده‌نی . ئایا ئه‌وه جورمه???? ئه‌و حوکمه ره‌وایه????
فرمێسکی له چاو قه‌تیس ماوی خوشکێک بۆ براکه‌ی، خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌رامبه‌ر عه‌دنان نیشان ده‌دا و ته‌نانه‌ت باوه‌ر ناکا که له زیندان بێ چ بگا به‌وه‌ی حوکمی له سێداره‌دان به سه‌ریدا سه‌پابێ.
ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س جگه له حاکمانی به‌رچاوته‌نگ و ئینسانکوژ باش ده‌زانێ که ده‌رکردنی حوکمی ئیعدام بۆ هیواکان و عه‌دنانه‌که‌ن، له راستی دا ده‌رکردنی حوکمی له سێداره‌دانی مه‌ده‌نیه‌ته، حوکمی له سێداه‌دانی ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌ناو یاسایانه‌یه که خۆیان دایان ناوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هیچ کات مافی ژیانی به ئازادی و هه‌ڵمژینی هه‌وای سه‌ربه‌ستی یان به گه‌لانی ئێران و یه‌ک له‌وانیش گه‌لی کورد ره‌وا نه‌بینیوه. هه‌رده‌م به زۆر و زه‌خت هێنان بۆ سه‌ر جودابیران، رووناکبیران، ژنان و خوێندکاران، هه‌وڵی سه‌رکوتی ئه‌وانی داوه و مافی بچوکترین ده‌نگ هه‌ڵبڕین وده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی یان به توندترین شیوه وڵام ده‌داته‌وه.
ئه‌گه‌ر چاوێک به کارنامه‌ی ره‌شی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 28 ساڵ حاکمییه‌تی به سه‌ر گه‌لانی ئێران دا بخشێنین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که جگه له بێ‌کاری، گرانی، په‌ره‌سه‌ندنی ئیعتیاد، خه‌فه‌قان، حیجابی زۆره ملی،سه‌نگسار، سه‌رکوتی ژنان ولاوان و خوێندکاران،
زیندانی و ئێعدام و شکاندنی قه‌ڵه‌مه‌کان، داخستنی رۆژنامه‌کان و......... ده‌سکه‌وتێکی دیکه‌ی بۆ گه‌لانی ئێران پێ نه‌بوه.
مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه هه‌رکات سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکیمه‌وه زۆرتر بێ جوولانه‌وه و حه‌ره‌که‌ته ئێعترازییه‌کان پتر په‌ره ده‌ستێنی و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌رزتر ده‌بێته‌وه .له ئاکام دا ئه‌وه کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتداره که به چۆک دا دێن و عه‌داڵه‌ت و راستی سه‌رده‌که‌وێ.