له لایه‌ن به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ست بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی ( ئێران)
بانگه‌واز بۆ خۆپێشدانی ناڕه‌زای ( بانگه‌وازی ژماره 1)
گه‌لانی بن ده‌ست :
سیاسه‌تی ئابوری شوینیزمی فارسی له له هه‌شتا ساڵ پێشه‌وه له‌گه‌ڵ وێرانکاری سه‌رمایه‌ی ده‌ست به‌سه‌رگیراوی نه‌ته‌وه‌کانی وه‌ک ئازه‌ربایجان و کوردستان و عه‌ره‌بی ئه‌حواز و تورکمه‌نستان،هه‌رده‌م سرقاڵی چۆڵ کردن و تاڵان کردنی سه‌رچاوه‌و سه‌رمایه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه بوون،به قه‌وڵی قسه‌ی حاکمانی فارسی به ناوی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ئابوری وڵات بووه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانین که ئه‌وه دوور له ڕاستی بووه و ته‌نیا و ته‌نیا مه‌به‌ستی دزینی ئه‌و سه‌رمایه بۆ قازانجی شه‌خسی حاکمانی ده‌وڵه‌ته که یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی فارسی بووه،
تا کاتێک که سه‌رزه‌مینی ئێمه له ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر ی شوینیستی فارسی بێت. چاره نووسی باشتر له‌وه‌ی ئیستا نابینین،له ژێر پۆستاڵی شۆینیستی فارس هه‌رگیز گه‌شه‌ی ئابوری و ئازادی و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی به چاو نابینین، که‌وابێت با هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان پێکه‌وه به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌نگاو بجوڵێین و هه‌ڵوێستی یه‌کگرتووانه بگرین به به دژی ده‌سه‌ڵاتی شۆێنیزمی حاکم.
له‌و پێوه‌ندییه‌دها به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ست بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی بێبه‌نزینی و دابه‌شکردنی ناعادڵانه‌ی ڕێژیمی حاکمی فارسی، بانگێشه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ست ده‌که‌ین که ڕۆژی پپێنجشه‌ممه 18 ی گه‌لاوێژ،کاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ به ئوتۆمبیله‌کانتان و ڕووبه‌رڕوی پارێزگارکان و شاره‌داریه‌کان به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایی چرای ئوتۆمبیله‌کانتان هه‌ڵکه‌ن و ڕوو به ڕوویان ببنه‌وه،
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و وه‌ده‌ست هێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کانی بن ن ده‌ست.
واژۆی پارته‌کانی به‌شدار له‌م بانگه‌وازه
جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورکه‌منستانی باشور، ئێران
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
پارتی سه‌ربه‌خۆیی ئازه‌ربایجانی باشور،
کۆنگره‌ی دیمۆکراتیکی ئازه‌ربایجانیه‌کانی جیهان،
پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان،
به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز
به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ئازادی به‌خشی ئه‌حواز.
به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ست بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی ( ئێران )
20.7.2007