شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

باری‌ ته‌ندروستی‌ عه‌دنان حه‌سه‌نپور، هیوا بووتیمار مه‌ترسیداره‌

کۆمته‌ی هاوبه‌ش (بۆرۆژهه‌لات)
باری‌ ته‌ندروستی‌ عه‌دنان حه‌سه‌نپور، هیوا بووتیمار مه‌ترسیداره‌

کە بەڕێکەووت و لە ڕێگەی ڕۆژنامەکانەوه خۆیان به دەرچوونی ئەم سزایه یان زانیوه . عه دنان و هیوا هه ر له ڕۆژی گوێزانه وه یانه وه له گرتوو خانه ی مه ریوان بۆ سنه و دا بڕینیان له زیندانی گشتی ده ستیان دا وه ته مانگرتن له خواردن.

(بۆرۆژهه‌لات) ـ ناوه‌ندی‌ هه‌وال: کۆمیتەی هاوبەشی پشتگیریی لە عەدنان حەسەنپوور و هیوا بووتیمار له‌راگه‌یه‌ندراوێک دا ده‌ڵێ‌:"عه‌دنان و هیوا هه‌ر له ڕۆژی گوێزانه‌وه‌یانه‌وه له گرتووخانه‌ی مه‌ریوان بۆ سنه‌و دابڕینیان له زیندانی گشتی ده ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن". له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و بانگه‌وازه‌ دا هاتووه‌:"وا بۆ مانگێک ده چێ ڕۆژنامه وان عه دنان و چالاکی مه ده نی هیوا له ژێر گوشارو چاودێری ده زگای ئه منێتی کۆماری ئیسلامیدا مانیان له خواردن گرتوەو لەوپەڕی لاوازی جەستەی و پەرێشانی ڕۆحیدا به سەر دەبەن".

(بۆ رۆژهه‌لات) ده‌قی‌ بانگه‌وازه‌که‌ بلاو ده‌کاته‌وه‌:
به یاننامه ی ژماره 7/باری ته ندروستی و جه ستەیی عه دنان و هیوا مه ترسیداره

بۆ ڕای گشتی جیهان
هه موو ناوه نده ماف پارێزه کان
کۆڕوکۆمه ڵ و هێزه سیاسی و دیموکراسی خوازه کان
جه ماوه ری هۆ شیارو خه بات کاری کوردستان
هەروەک ئاگادارن دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری له دار دانی ڕۆژنامه وان عەدنان حەسەنپوور و چالاکی مەدەنی هیوا بووتیمار، هه ڵوێست و نا ڕه زای دەربڕینێکی کەم وێنه و بێ وێنه دژ به م سزایه سەراسەری جیهانی گرته وه. بەریانی دژ بەم سزانامرۆی و ناڕەوایە هەموو بەرەی دیموکراسی خوازو مرۆڤایەتی پێشکەوتووخوازی گرتەوه.
لە ماوەی ئەم بیست و چه ن ڕۆژەدا کەلەم هه واڵه تێپەڕیوە هەموو ناوەند و ڕێکخراوەوسەندیکا و دەوڵەتە دیموکرات و هێزە پێشکەووت و خوازەکان، لە گەڵ زۆربەی پەرلەمانتارانی گیتی ، ڕێکخراوه ی مافی مرۆڤ و یه کێتی ئه وروپاو ، ده کرێ بڵێن تێکڕای جیهان و هێزو ناوه نده کان و جه ماوه ری کوردستانی نیشتمان بۆ ساته وەختێکیش لەناڕەزایه تی دەربڕین نەوەستاون. به دا خەوە هەروەکوو خۆتان دەزانن و هەموولایه ئاگاداره لەم ماوەیەدا دەسه ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێده نگییه کی پڕمانایان گرتووه و هێشتا هیچ وڵا مێکی شیاو و گونجاویان به داخوازی جیهانیان نه داوه ته وه .
سەرەڕای ئەم بێ دەنگیەی کار گێڕانی کۆماری ئیسلامی کە له ڕاستیدا لە ژێر پێنانی هەموو بەهاو پرێنسیبه مروی و نێو نه ته وه یه کا ن و سوکایه تیکردنه به حورمه ت و حه ریمی مرۆڤایه تی ، کارگێڕانی ده سه ڵاتی ئیسلامی ئێران له درێژەی ڕەفتاری نا شایست وئازادی کوژی خۆیاندا هەر لەیەکەم ساته کانی ئەم ڕەوت و داواڕەوایەی جیهانەوه. ئەوو دوو چالاکەیان له بەندی تاکه که سی تووند کردووه و له ژێر چاو دێری توو ندی هێزه ئه منیه تیه کانی خۆیاندا کەوتونەتە بەر تیژ ترین و توندترین گووشاری جەستەیی و ڕۆحیه وه .
به پێچه وانەی هەموو یا سا و ڕێسایه کی مرۆی و نێو نه ته وه ی فه رمان ڕانانی ئێران پاش پازده ڕۆژ له ده رجوونی سزای له سێداره دان ئه و چالاکانه یان لەم بریارە ئاگادار نەکردۆتەوه، کە بەڕێکەووت و لە ڕێگەی ڕۆژنامەکانەوه خۆیان به دەرچوونی ئەم سزایه یان زانیوه .
عه دنان و هیوا هه ر له ڕۆژی گوێزانه وه یانه وه له گرتوو خانه ی مه ریوان بۆ سنه و دا بڕینیان له زیندانی گشتی ده ستیان دا وه ته مانگرتن له خواردن.
ئه م هه ڵوێسته ی عه دنا ن و هیوا و مانگرتنیان له پێناوی مافی خۆیان و دا بڕینیان له به ندی گشتی به ڕوونی وڕاشکاوی ڕه وای و ڕاستی ئه و به ناو ئیعترا ف و 140 لا په ڕه نوو سراوه ده خاته ڕوو که هه ندی باسی ده که ن و ئاماژه ی بۆ ده که ن.
ئەوهەواڵانەی کەلەبه نده تاکه که سیه کانی گرتوو خانه وه دێن و ده بیسرێن زۆر پڕمه ترسین و جێگای نیگه رانی و دڵه ڕاوکێن .
وا بۆ مانگێک .ده چێ ڕۆژنامه وان عه دنان و چالاکی مه ده نی هیوا له ژێر گوشارو چاودێری ده زگای ئه منێتی کۆماری ئیسلامیدا مانیان له خواردن گرتوەولەوپەڕی لاوازی جەستەی و پەرێشانی ڕۆحیدا به سەر دەبەن .
پاش بڕیاری سێدارەو تووند کردنیان له به ندی تاکه که سی و بێ به شکردنیان له هه موو مافێکی ساده و ساکاری مرۆی و مانگرتن له خواردن ئه و به رێزانه ئێستا گیان و بوو نیان به ته واوی که و تۆته مه ترسی نه مان و له ناو چوون ، بۆیه جارێکی تر داوا له هه موو جیهان و هێزه سیا سیه کانی کوردستان و ناوه ند و ڕێکخراوه ماف پارێز و دیمو کراسی خوازه کان ده که ین گوشاری خۆیان بۆ سه ر کۆماری ئیسلامی زیاتر که ن و له هه وڵ و هه ڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانه و ئازادی خوازانه دا داوای ڕزگارکردنی گیانی ئه م دوو چالاکه و ئازادکردنی بێ مه رج و به هانه یان بکه‌ن .


کۆمیتەی هاوبەشی پشتگیری لە عەدنانی حەسەنپوور و هیوا بووتیمار

ووته بێژی کۆمیته خاتو لەیلی حەسەن پوور
کانوونی نوو سه رانی کوردستانی ئێران
ناوه ندی خۆرهه ڵاتی نوێ بۆ دیموکراسی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان
کۆمیته ی پارێزگاری له به ندکراوانی سیاسی
ناوه ندی چاک
[email protected]
[email protected]
[email protected]
2007-08-04 23:55:56

18 ساڵ و 6 مانگ و 3 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©