به‌یاننامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباری هه‌ڵوێستی (هیئة علما‌ء المسلمین فی العراق) له‌سه‌ر یاسای نه‌وتی کوردستان
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵی عیراقدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێککه‌وتوه که گشت داهاتی نه‌وتی عێراق به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا دابه‌ش بکرێت به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌ستور داوای ده‌کات. هاتنی کۆمپانیای خاوه‌ن توانا بۆ کوردستان واته به‌کار‌هێنانی سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گاز به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌مانه و به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی
به‌یاننامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباری هه‌ڵوێستی (هیئة علما‌ء المسلمین فی العراق) له‌سه‌ر یاسای نه‌وتی کوردستان
له ڕۆژی 7/8/2007 دا (هیئة العلما‌ء المسلمین فی العراق) به‌یانێکی دژی په‌سه‌ند کردنی یاسای نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان ده‌رکرد.
له‌و به‌یانه‌دا ده‌ڵێن په‌له‌مانی کوردستان نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان نییه و هیچ مافی نییه یاسای له جۆره ده‌ربکات.
دیاره ئه‌م ده‌سته‌یه ئاگاداری ئه‌و گۆڕانکار‌ییه گه‌ورانه نییه له عێراق و کوردستان دا ڕوویداوه. چوار له هه‌ر پێنج که‌سی ده‌نگی دا بۆ په‌سه‌ند کردنی ده‌ستوری عێراق له مانگی 10ی 2005 دا (نه‌ک ته‌نها له کوردستان، به‌ڵکو له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا) مافه ده‌ستوریه‌کانی کوردستانیان په‌سه‌ند کرد.
ده‌ستور دان به ڕه‌وایی بوونی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌که‌یدا ده‌نێت. جگه له‌وه‌ش ده‌ستور دان به گشت بڕیار و یاسایه‌کی هه‌رێمی کورستان‌دا ده‌نێت له نێوان ساڵی 1992 و 2005 دا. ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا دیاری کردووه. په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی کوردستاندایه له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له ماده‌ی 110ی ده‌ستوری عێراق (که ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدڕاڵ دیاری ده‌کات) باسی لێ نه‌کراو. هه‌ر هه‌رێمێک به گوێره‌ی ده‌ستور دروست ببێت، مافی ده‌رکردنی یاسای تایبه‌تی خۆی ده‌بێت بۆ نه‌وت و گاز.
جگه له‌وش حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، به گوێره‌ی مادده‌ی 112 ی ده‌ستور، ده‌بێت هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان (و هه‌رێمێکی دیکه‌ی له ئایینده‌دا پێک دێت) بکات بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌و کێڵگه نه‌وتانه‌ی پێش په‌سه‌ندکردنی ده‌ستور له به‌رهه‌مدا بوون.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵی عیراقدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێککه‌وتوه که گشت داهاتی نه‌وتی عێراق به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا دابه‌ش بکرێت به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌ستور داوای ده‌کات. هاتنی کۆمپانیای خاوه‌ن توانا بۆ کوردستان واته به‌کار‌هێنانی سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گاز به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌مانه و به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زیاد کردنی داهاتی ماڵی بۆ عێراق تا هه‌موو پێکه‌وه بتوانین وڵاته‌که ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه و خۆشگوزه‌رانی گشت هاووڵاتیانی عێراق به گوێره‌ی پێویست دیاری بکه‌ن.
(هیئة علما‌ء المسلمین فی العراق) ، که له ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقه و نا ده‌ستوریه وهیچ ڕه‌واییه‌کی دیموکراتی له سیسته‌می سیاسی وڵاته‌که‌دا نییه، ڕێ به خۆی ده‌دات هێرش بکاته سه‌ر په‌رله‌مان وسه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کورستان. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه ڕه‌ت ده‌کاته و ئه‌رکی پاراستنی ئه‌و لایه‌نانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت که ده‌یانه‌و‌ێت له بواری نه‌وت و گازدا له هه‌رێمی کوردستاندا کاربکه‌ن.
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
هه‌ولێر 9/8/2005
2007-08-05 11:01:41
18 ساڵ و 6 مانگ و 16 کاتژمێر و 34 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان