سێ هاوڵاتی له‌لایه‌ن هێزه‌کان ئێرانه‌وه سوتێنران
سایتی هاوڵاتی

سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که‌دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵکی گونده‌که ڕووبه‌ڕوی هێزه‌کان بونه‌وه‌و زاڵگه‌که‌یان ئاگر تێبه‌رداوه‌و رێگه‌ی نێوان بانه ـ سه‌قز بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه گیراوه، هێزه‌کانی سوپاش زیاتر له 15 که‌سی خه‌ڵکی گونه‌ده‌که‌یان گرتووه‌و ئاڵۆزی به ناوچه‌که‌وه دیاره.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه، هێزه‌کانی ئیتیزامی ئێران له‌نزیک گوندی سه‌به‌دڵۆ، سێ سه‌رنشینیناو ئۆتۆمبیلێکیان سوتاند. سه‌رچاوه‌که وتی" ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌نزینی بار کردوه‌و به‌ره‌و سنور رۆیشتووه‌و پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه ده‌بینرێت‌و ته‌قه‌ی لێده‌کرێت، به‌و هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌که سوتاوه‌و سێ سه‌رنشینی ئۆتومبێله‌که که‌تا ئێستا ناوی دوانیان ئاشکرایه ئه‌وانیش (ئه‌بوبه‌کره ره‌ش‌و فایق) له‌ئاگردا سوتاون‌و گیانیان له‌ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که‌دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵکی گونده‌که ڕووبه‌ڕوی هێزه‌کان بونه‌وه‌و زاڵگه‌که‌یان ئاگر تێبه‌رداوه‌و رێگه‌ی نێوان بانه ـ سه‌قز بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه گیراوه، هێزه‌کانی سوپاش زیاتر له 15 که‌سی خه‌ڵکی گونه‌ده‌که‌یان گرتووه‌و ئاڵۆزی به ناوچه‌که‌وه دیاره.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا 6 هاوڵاتیتر له شاره‌کانی پیرانشار‌و مهابادو کرماشان‌و سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانه‌وه کوژراون.
أ.خ
2007-08-16 00:37:23
18 ساڵ و 6 مانگ و 2 کاتژمێر و 59 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان