سه‌رۆکی کوردستان داوای له هێزه‌کانی کوردستان کرد به‌و په‌ڕی توندییه‌وه له تیرۆریستان و هاوکارانیان بد
PNA
له یه‌کێک له خاڵه‌کاندا داوای له هێزه‌کانی هه‌رێم کردووه به هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه به هانای خه‌ڵکی کوردستانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی که‌بوونه‌ت ئامانجی تیرۆریستان و دوژمانی کورد بچن و به توندییه‌وه له تیرۆریستان هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوکارییان ده‌که‌ن، بده‌ن، چونکه چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌و بارودۆخه ناکرێت. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکى کوردستانه:-
PNA “ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان له به‌غدای پایته‌خی عێراقی فیدراڵه‌وه له په‌یامێکدا ئیدانه‌ی زنجیره کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی ئێواره‌ی دوێنێی هه‌ردوو گوندی (ته‌ل عوزێر و شێخ خدر)ی سنووری قه‌زای شه‌نگال کرد، هه‌ر له‌م په‌یامه‌دا چه‌ند خاڵێکی داواکاری ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ته‌کانی پێشمه‌رگه - پاسه‌وانی هه‌رێم، ناوخۆ و ته‌ندروستی کردووه، له یه‌کێک له خاڵه‌کاندا داوای له هێزه‌کانی هه‌رێم کردووه به هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه به هانای خه‌ڵکی کوردستانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی که‌بوونه‌ت ئامانجی تیرۆریستان و دوژمانی کورد بچن و به توندییه‌وه له تیرۆریستان هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوکارییان ده‌که‌ن، بده‌ن، چونکه چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌و بارودۆخه ناکرێت. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکى کوردستانه:-
بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پاسه‌وانى هه‌رێم ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ... له کاتێکدا که به‌وپه‌ڕى ئومێده‌وه سه‌ردانى به‌غدامان کرد تا له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆک کۆمار و به‌رپرسانى دى پێکه‌وه هه‌وڵ بده‌ین چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م ته‌نگژه‌ى که عێراق پێیدا تێ ده‌په‌رێت بدۆزینه‌وه ، له‌م کاته‌دا تیرۆریستانى دژ به هه‌موو به‌هایه‌کى مرۆڤایه‌تى تاوانێکى دیکه‌ى گه‌وره‌یان ده‌رهه‌ق به کورده ره‌سه‌نه‌کانى ئێزدیی له ناوچه‌ى شه‌نگال ئه‌نجامدا و بووه هۆى شه‌هید و برینداربوونى سه‌دان بێ تاوان ، به‌و په‌ڕى تووڕه‌ییه‌وه ئه‌م تاوانه مه‌حکوم ده‌که‌ین و ده‌زانین که ماوه‌یه‌که موخابه‌راتى چه‌ندین ده‌وڵه‌ت بۆ زووتر ئه‌نجامدانى تاوانى له‌م جۆره دژ به کورد له موسڵ و که‌رکوک و دیاله ئاماده‌کاری ده‌که‌ن تا به حیسابى خۆیان ئه‌م ناوچانه له کورد چۆڵ بکرێن ، زۆر ئاشکرایه هه‌ندێ خۆفرۆش له ناوه‌وه‌ش چاوساغى ئه‌و تیرۆریستانه ده‌که‌ن و داڵده‌یان ده‌ده‌ن ، هه‌ر بۆیه :- یه‌که‌م : داواکارم له گه‌لى کوردستان خۆڕاگربن و خۆیان بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ى ته‌واو له‌گه‌ڵ دوژمنان سازبده‌ن و نابێ به هیچ جۆرێک ئاواتى دووژمنان بێته‌دى و ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکه‌ن . دووه‌م : داوا له حکومه‌تى فیدراڵى و هێزه‌کانى فره‌ڕه‌گه‌ز ده‌که‌م سنوورێک بۆ ئه‌و تاوانانه دابندرێت که دژ به کورد ئه‌نجام ده‌درێن . سێیه‌م : داوا ده‌که‌م هێزه‌کانى هه‌رێم به هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه به هاناى خه‌ڵکى کوردستان له‌و ناوچانه‌ى که بوونه‌ته ئامانجى تیرۆریستان و دووژمنانى کورد بچن و به‌وپه‌ڕى تووندییه‌وه له تیرۆریستان و هه‌موو ئه‌وانه‌شى هاوکارییان ده‌که‌ن بده‌ن و چیتر ته‌حه‌موولى ئه‌و بارودۆخه ناکرێت . چواره‌م : وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان هه‌رچى له توانادایه هاوکارى لێقه‌وماوان بکه‌ن و کۆمه‌کی پێویستیان بۆ ده‌سته به‌ر بکه‌ن . له خواى گه‌وره داواکارم جێگاى شه‌هیدان به‌هه‌شتى به‌رین بێت و هیواى چاک بوونه‌وه‌ى خێراش بۆ برینداران ده‌خوازم . مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 15/8/2007
2007-08-17 00:42:13
18 ساڵ و 6 مانگ و 2 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان