ته‌قینه‌وه‌کانی سنووری شه‌نگال زیاتر له حه‌وت سه‌د کوژراو برینداری لێکه‌وتۆته‌وه
PNA.
کاتژمێر 7:30ی خوله‌کی سه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ دوو بارهه‌ڵگری جۆری ترێلی بۆمبڕێژکراو که باری (کا)یان لێ بارکرابوو یه‌کێکیان له ناو بازاڕی گوندی (ته‌ل عوزێر) کۆمه‌ڵگه‌ی (قه‌عتانیه)ی پێشوو و دووه‌میشیان له ناو گه‌راجێکی هه‌مان گوند.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م له گوندی (شێخ خدر) روویداوه و به‌پێی دوا ئامار تا ئێستا نزیکه‌ی 220 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه و نزیکه‌ی 500 که‌سی دیکه برینداربوون و 150 خانووی ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌کانیش داڕماون.
“ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆک پێی راگه‌یاندین که له ئه‌نجامی رنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی سنووری قه‌زای شه‌نگال که هه‌ردوو (ته‌ل عوزێر) و (شێخ خدر)ی کردۆته ئامانج نزیکه‌ی 720 کوژراو برینداری لێکه‌وتۆته‌وه، که ژماره‌یان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمه‌کانی فریاکه‌وتن به‌رده‌وامن له ده‌رهێنانی بریندار‌و کوژراو له ژێر خانووه رووخاوه‌کاندا.
لیوا وه‌عدوڵا سێلکی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆک نیو کاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ (ئاژانسی په‌پامنێر) روونیکرده‌وه کاتژمێر 7:30ی خوله‌کی سه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ دوو بارهه‌ڵگری جۆری ترێلی بۆمبڕێژکراو که باری (کا)یان لێ بارکرابوو یه‌کێکیان له ناو بازاڕی گوندی (ته‌ل عوزێر) کۆمه‌ڵگه‌ی (قه‌عتانیه)ی پێشوو و دووه‌میشیان له ناو گه‌راجێکی هه‌مان گوند.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م له گوندی (شێخ خدر) روویداوه و به‌پێی دوا ئامار تا ئێستا نزیکه‌ی 220 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه و نزیکه‌ی 500 که‌سی دیکه برینداربوون و 150 خانووی ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌کانیش داڕماون.
لیوا وه‌عدوڵا گوتیشی: تا ئێستاش تیمه‌کانی فریاکه‌وتن له هه‌وڵی ده‌رهێنانی کوژراو برینداره‌کان له ژێر پاشماوه‌ی خانووه رووخاوه‌کان، بۆیه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراو برینداره‌کان هه‌یه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌ردوو گوندی (ته‌ل عوزێر) و (شێخ خدر) ده‌که‌ونه نزیک سنووری سوریا و سه‌ر به ناحیه (به‌عاج)ی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگالن و دانیشتوانه‌کانیان کوردی ئێزیدین.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆک گوتی: "تا ئێستا ئاشکرا نه‌بووه که ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیانه له رێگه‌ی که‌سانی خۆکوژ یاخود به کۆنترۆڵه‌وه ئه‌نجامدراون". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که تا ئێستا هیچ که‌سێک به گومانی ده‌ست هه‌بوون له‌و کردانه ده‌ستگیر نه‌کراوه.
2007-08-16 00:51:47
18 ساڵ و 6 مانگ و 2 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان