دوێنێ چه‌ند هێرشێکی خۆ کوژی دژی ئێزیدیه‌کان له گر عوزێرو سیبا شێخ خدر، له نزیک موسڵ که له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه ئه‌نجامدرا، بوه‌هۆی شه‌هید بوونی 200 که‌س و برینداربوونی 200 که‌سی تر.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیدانه‌ی ئه‌م کاره ناڕه‌وایه به‌ربه‌ریه دژی قوربانیه سیڤیله بێتاوانه‌کانی ئه‌م که‌مینه‌یه ده‌کات . هاوخه‌می خێزان و که‌سوکاریانین.
زۆر سوپاسی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی خێرای هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزی عێراقی بۆ یارمه‌تی دانی برینداره‌کان و ڕزگاربوه‌کان.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌نده به یارمه‌تی دانی حکومه‌ت و هێزی ئاسایشی عێراقی بۆ ده‌ستگیرکردنی بکوژه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرس بوون له پلاندانان بۆ ئه‌م کاره ناڕه‌وایه و پێشکه‌شکردنیان بۆ دادگا. به‌رده‌وامیش ده‌بێت بۆ پێشکه‌شکردنی یارمه‌تی شوێنه زیانپێکه‌وتوه‌کان و رزگاربوه‌کان و که‌س و کاریان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا سبه‌ی رێکه‌وتی 16.08.2007 ماته‌مینی گشتی بێت له سه‌رتاسه‌ری کوردستان
وته‌بێژ
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
2007-08-16 13:20:36
18 ساڵ و 6 مانگ و 14 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان