کاتی ئه وه هاتووه ناسۆنالیست بین.
ناسرقاده‌رپوور
پێویستیمان به میلله‌تێکی ناسۆنالیست و کوردستانیی هۆشمه‌ند، ژێر، زانا‌و، ته‌ندروست‌و ده‌وڵه‌مه‌نده. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه پێش هه‌مۆو شتێک بزووتنه‌وه و گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی، و سیاسی، و شۆڕشی بیری نوێی کوردستانیی به‌سه‌ر دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تیی‌و، تاک په‌رستیی‌و، ده‌سه‌ڵات په‌رستیدا،
پیشێل‌کردنی که‌رامه‌ت و نه پاراستنی مافه کانی مرۆڤ، گه‌وره‌ترین تاوانه و مه‌زنترین هێزی دواکه وتویی کۆمه‌ڵگایه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کوردستان کێشه‌ی خاکێکی داگیرکراوه‌و باوه‌ڕمان به‌وه‌یه که بۆ ئازادکردنی کوردستان پێش هه مۆشتێک پێویستیمان به میلله‌تێکی ناسۆنالیست و کوردستانیی هۆشمه‌ند، ژێر، زانا‌و، ته‌ندروست‌و ده‌وڵه‌مه‌نده. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه پێش هه‌مۆو شتێک بزووتنه‌وه و گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی، و سیاسی، و شۆڕشی بیری نوێی کوردستانیی به‌سه‌ر دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تیی‌و، تاک په‌رستیی‌و، ده‌سه‌ڵات په‌رستیدا، لاوازکردوه. بۆیه پێ ویستی به شۆڕشێکه بۆ ئازادکردنی بیر‌و ده‌روونی گه لی کورده له گشت بۆاره کاندا. هه‌روه‌هاش شۆڕشێکی ئابوورییه بۆ داسه پاندنی باژێڕی کوردستان له ئابووریی داگیرکه‌ران‌و کردنی به شاریکی جیهانیزمانه‌ی ئازاد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بی بیری ناسۆنالیستی بکه‌ین به رواڵه‌ت و قه واره ی کۆمه‌ڵایه‌تیمان به سه‌رخان‌و ژێرخانیه‌وه. بیکه‌ین به ڕه‌وشتێک که مرۆڤی کورد رۆژانه ووشه ی ناسۆنالیزم بۆ به ده ست هێنانی سه ربه خۆیی له و په‌یوه‌ندیه دا به کاریبێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتده‌که‌ین بۆ قه واره یه کی درۆست وئوسوڵی کۆمه‌ڵایه‌تی که تیایادا، نه ته وه ی کورد، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باڵابێت‌و بتوانێت هه‌م کار له ره‌وشی گشتی پێشکه‌وتن‌و هه‌م له ژیانی رۆژانیدا بکات وهه م دواڕۆژی خۆی به خۆی دیاری بکا، هه روه ها له ئاستی نیوونه ته وه یشدا وه کو گه ڵانی تری جیهان حیسابی بۆ بکریت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ی کورد خه‌باتده‌که‌ین بۆ سیستێمێکی ئابووریی و سیاسی، که تیایدا، مرۆڤی کورد وه‌ک نه ته وه یه ک، وه‌ک مرۆڤیکی ئازاد بتوانێت کار له ڕووگه‌ی به‌رهه‌م هێنان‌و شێوه‌ی ژیانی سیاسی وفه رهه نگی خۆی بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی ئێمه بۆ ئازادیی وسه ر به خۆیی، بۆ رێزگرتنه له تاک، بۆ ماف، بۆ هۆشمه‌ندییه، بۆ دادپه روه ریه و بۆ دڵفراوانییه، پێویستیمان به مێتودیکه که ئه‌وشتانه هه‌مووی بگرێته‌وه، بۆیه باشتروایه ووشه ی ناسۆنالیست هه لبژیرین.
.
سوودوه‌رگرتن له گۆڕانی مێژوویی پێویستی به بڕیاری مێژووییه. پێویستی به هه‌نگاوی مێژووییه. باری ژئۆپۆلوتیکی و سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان ماف به گه لی کوردستان و رۆشه‌نبیرانی کوردستانی ده‌دات که به‌خۆی ڕابگات و ڕیزه‌کانی پته وتربکا‌و له پێناویی سه‌ربه خۆیی کوردستان، و مۆدێرنیزه کردنی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی کوردستان ئه‌لته‌رناتیڤی نوێ ناسۆنالیستی پێشکه‌ش بکات و بی کاته ئامانجی دووارۆژیی بۆ ئه وی نه ویی نوێ به میشکێکی ناسۆنالیستی کوردوستانیه وه بار بێت.
2007-08-17 10:18:23
18 ساڵ و 6 مانگ و 17 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان