ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌نگار بوو به 810 کوژراو‌و بریندار‌و بێسه‌ر‌وشوێن
ئاوێنه
به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ردانێکیدا بۆ ناحیه‌ی گر عه‌زیز(35کم باشوری شه‌نگار) به رۆژنامه‌نوسانی وت " دوو ملیۆن دینار بۆ که‌س‌وکاری شه‌هید‌و برینداریش یه‌ک ملیۆن دیناری پێده‌به‌خشرێت."
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،رۆژی چوارشه‌ممه، داوای له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرد به‌هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه کار بۆ پاراستنی دانیشتوانی کوردستان بکه‌ن.
قائیمقامی قه‌زای به‌عاجی سه‌ر به پارێزگاری نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رایگه‌یاند ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی گر عه‌زیز‌و کۆمه‌ڵگای سیبای سه‌ر به قه‌زای شه‌نگار گه‌یشته 810 کوژراو‌و بریندار‌و بێسه‌ر‌وشوێن.
عه‌بدولره‌حیم ئه‌لشه‌مری قائیمقامی به‌عاج به ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆی(ده‌نگه‌کانی عێراق)ی وت " ژماره‌ی قوربانیانی گر عه‌زیز‌و سێبا شێخدر گه‌یشته 344 کوژراو‌و 396 بریندار‌و 70 بێسه‌ر‌وشوێن‌و تا ئێ٠ستاش گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه."
وتیشی "ئه‌مه تا ئێ٠ستا دوا سه‌رژمێرییه که له سه‌رچاوه‌کانی پۆلیس‌و نه‌خۆشخانه‌کانه‌وه بۆمان هاتووه."
ده‌خیل حه‌سونی قائیمقامی قه‌زای شه‌نگاریش،رۆژی چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند دوا سه‌رژمێری کوژراو‌و برینداره‌کانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه گه‌یشتۆته 400 کوژراو‌و بریندار‌و سه‌رجه‌میان سه‌ر به تایه‌فه‌ی ئێزیدین."
له‌و کاته‌دا حه‌سون وتی "30 ته‌رمی نه‌ناسراومان دۆزیوه‌ته‌وه به‌پارچه‌پارچه‌یی‌و له‌شوێنێکی دیاریکراودا پاراستومانن." ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی که "گه‌ڕان به دوای کوژراو‌و برینداره‌کان به‌رده‌وامه."
چوار ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو،رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له ناحیه‌ی گر عه‌زیز‌و کۆمه‌ڵگای سێبا شێخدردا ته‌قینه‌وه، که له دوای روخانی رژێمی پێشووه‌وه به یه‌کێ له ته‌قینه‌وه هه‌ره گه‌وره‌کان داده‌نرێت که زۆرترین کوژراو‌و برینداری لێکه‌وته‌وه.
قه‌زای شه‌نگار بنکه‌ی سه‌ره‌کی ئاینی ئێزیدیه‌و ده‌که‌وێته باکوری خۆرئاوای شاری موسڵ‌و ژماره‌ی دانیشتوانی 360 هه‌زار که‌سه‌و هه‌ردوو ناحیه‌ی گر عه‌زیز‌و سيبا که دوو ناوچه‌ن به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقی تایبه‌ت به ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی که‌رکوک‌و ناوچه‌کانی کێشه‌یان له‌سه‌ره‌و کوردنشینن‌و کورد داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێ٠ێم ده‌کات، ئایینی ئێزیدیش که ره‌گ‌وریشه‌که‌ی له کوردستاندایه به‌پێی ئاماری کۆمیسیۆنی بالا٠ێی په‌نابه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ژماره‌ی ئێزیدییه‌کان ده‌گاته نزیکه‌ی 800 هه‌زار که‌س، 550 هه‌زاریان له عێراقدا ده‌ژین.
دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح،جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، دوێنێ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند که حکومه‌تی عێراق 950 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی قه‌زای شه‌نگار ته‌رخانکردووه.
به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ردانێکیدا بۆ ناحیه‌ی گر عه‌زیز(35کم باشوری شه‌نگار) به رۆژنامه‌نوسانی وت " دوو ملیۆن دینار بۆ که‌س‌وکاری شه‌هید‌و برینداریش یه‌ک ملیۆن دیناری پێده‌به‌خشرێت."
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،رۆژی چوارشه‌ممه، داوای له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرد به‌هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه کار بۆ پاراستنی دانیشتوانی کوردستان بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کیش له فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان،دوێنێ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بۆ پاراستنی ئاسایش به‌ره‌و شه‌نگار که‌وته‌ڕێ.
لیوا عه‌زیز وه‌یسی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، به(ده‌نگه‌کانی عێراق)ی وت "دوو فه‌وجی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی که پێکهاتبوو له 340 پێشمه‌رگه،ئه‌مڕۆ، به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی خه‌ڵکی‌وپاراستنی ئاسایش به‌ره‌و سنوری شه‌نگار به‌رێکه‌وتن."
وتیشی "ئه‌م هێزه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له‌و ناوچانه ده‌بێت تا بارودۆخی ناوچه‌که سه‌قامگیر ده‌بێت."
کۆمه‌ڵگای گر عه‌زیز‌و سێبا شێخدر له‌و کۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێیانه‌ی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگارن که رژێمی پێشوو له ساڵی 1975 له‌یه‌که‌مین هه‌ڵمه‌تی به‌عه‌ره‌بکردندا دروستکران که له‌و کاته‌دا زیاتر له 112 گوند وێرانکران‌و دانیشتوانی سه‌رجه‌م گونده‌کان له 13 کۆمه‌ڵگادا کۆکرانه‌وه.
2007-08-17 10:47:17
18 ساڵ و 6 مانگ و 16 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان