شاندێکی کۆمیتێه ی نۆرویژی پارتی سه ربه ستیی کوردستان له ئاهه نگی 62 یه مین ساڵیادی دامه زراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به شدارییان کرد و وتاریان پێشکه‌ش کرد،
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتی بوون له به‌ڕێزان هه‌ڵگورد نه‌غه‌ده‌یی و سالار سابڵاغی، کاروخ ئه‌حمه‌دی هونه‌ر گه‌رمیانی،
شاندێکی کۆمیتێه ی نۆرویژی پارتی سه ربه ستیی کوردستان له ئاهه نگی 62 یه مین ساڵیادی دامه زراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به شدارییان کرد و وتاریان پێشکه‌ش کرد،
ڕۆژی 17 ی گه‌لاوێژی 2707 ی کوردی شاندێکی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له سه‌ر بانگهێشتنی ڕه‌سمی کۆمیته‌ی نۆرویژی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ئاهه‌نگی 62 یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به شدارییان کرد،
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتی بوون له به‌ڕێزان هه‌ڵگورد نه‌غه‌ده‌یی و سالار سابڵاغی، کاروخ ئه‌حمه‌دی هونه‌ر گه‌رمیانی،
په‌یامی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایه‌ن کاک کاروخ ئه‌حمه‌دی یه‌وه پێشکه‌ش کرا،
ئاهه‌نگی 62 یه‌ممین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی دێمۆکرات به به‌شداری ده‌یان پارتی سیاسی کوردستانی ونۆرویژی له شاری لۆرنشکوگی نزیکی ئۆسڵۆ به‌ڕێوه چوو،
په‌یامی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی 25 گه‌لاوێژ 62 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان،
به ڕێزان ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان. کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ،
سه‌ره‌تا سوپاسی کۆمیته‌تی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانتان ئاراسته ده‌که‌ین، بۆ بانگهێشتی ئێمه له 62 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبه‌که‌تان، خۆمان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین له‌م ساڵیاده‌دا به‌شدارین. حیزبی دێمۆکرات کۆنترین حیزبی سیاسییه له کوردستان به گشتی و یادگاری شه‌هیدانی ناوداری کورد پێشه‌وای مه‌زن قازی موحه‌ممه‌د و دوکتۆر قامسلو شه‌ره‌فکه‌ندییه .هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا حیزبی دێمۆکراتی کوردستان خاوه‌نی مێژوویه‌کی دێرینه له جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
به‌ڕێزان به‌شدارانی هێژا، کوردستانیانی هێژا.
جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا له قۆناخێکی تایبه‌تی تێپه‌ڕ ده‌بێت، که به خۆشییه‌وه به‌شیک له کوردستانی داگیرکراومان نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌کی پێوه‌دیاره.هه ر‌ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی باشوری کوردستان‌مان دوژمنانی زیاتر توشی نگرانی کردوه،دوژمنان وداگیرکه‌رانی کوردستان له‌قه‌یرانێکی زۆر دژواری ناوخۆیی وده‌ره‌کیدا ده‌ژین،له جاران زیاتر خه‌ریکی پلان وگه‌له‌کۆمه‌ی نهێنین بۆ سه‌رگه‌لی کورد،به تایبه‌ت ڕێژیمێکی داگیرکه‌ری وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران، که له ژێر فشاری زۆری وڵاتانی زلهێزی جیهانی و ڕێکخراوه‌کانی چاودێری مافی مرۆڤه ،هه‌روه‌ها له ناوخۆشه‌وه له ژێر فشاری زۆری خه‌ڵکدان،
ئه‌م ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌ش هه‌ر وه‌ک ساڵه‌کانی سه‌ره‌تایی هاتنه سه‌رکارییانه‌وه،به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵک و به بڕینه‌وه‌ی به‌ندی درێژخایه‌نی وئیعدام کردنی لاونی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان سه‌رقاڵی چاوترساندنی خه‌ڵکن، به‌ڵام گه‌لی کورد له مێژه به دوژمنانی سه‌لماندووه که له‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی ئه‌واندا سه‌رکه‌وتنی باشیان به ده‌ست هێناوه‌و به‌و کرده‌وه دژه مرۆڤایه‌تییه‌ی ئه‌وان به چۆکدا نایه‌ن و گڕی ئاخری خه‌باتمان له جاران به تین تر ده‌بێت،
زۆر پێویسته که لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م قۆناخه‌دا، هه‌نگاوی به په‌له هه‌ڵگرن بۆ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌هه‌وڵی ڕسواکردنی جینایه‌ته‌کانی ئه‌م ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌ی کوردستان بن،
جارێکی دیکه پیرۆزبای گه‌رمتان ئاراسته ده‌که‌ین وهه‌ر سه‌رکه‌توو بن،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان / کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ. 25 ی گه‌لاوێژی 2707 ی کوردی
2007-08-23 21:30:06
16 ساڵ و 8 مانگ و 13 کاتژمێر و 36 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان