شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بۆسه‌ربه‌خۆیى کوردستان, پێویسته‌ خیتابى سیاسیمان یه‌کبخه‌ین,

بەهرەوەر مەرزانی
بۆسه‌ربه‌خۆیى کوردستان, پێویسته‌ خیتابى سیاسیمان یه‌کبخه‌ین,

ئەگەرچى گەلى کورد لەهەموو بەشەکانى کوردستاندا لەدژى داگیرکەران وەستاوەو رووبەروویان بۆتەوەو هیچ کاتێکیش ملى بۆ داخوازییەکانى وڵاتە داگیرکەرەکان کەچ نەکردووە ، بەڵام ڵەرتەوازەیى بزاڤى رزگاریخوازى

گەلى کورد بەدرێژایى مێژووى داگیرکردنى کوردستان لەلایەن وڵاتە داگیرکەرەکانەوە دووچارى دڕندانەترین شێوازى قڕکردن و سڕینەوەى ناسنامە نەتەوەییەکەى هاتووەو لەسادەترین مافە کولتورى و فەرهەنگییەکانى بێبەشکراوە ، ئەنفال و جینۆسایدو بەسوتماک کردنى کوردستان لەلایەن داگیرکەرانەوە گەلەکەمانى هێندەى تر سوور کردووە لەسەر خەبات و بەرخودان لەڵێناو رزگارى و سەربەخۆییدا .

ئەگەرچى گەلى کورد لەهەموو بەشەکانى کوردستاندا لەدژى داگیرکەران وەستاوەو رووبەروویان بۆتەوەو هیچ کاتێکیش ملى بۆ داخوازییەکانى وڵاتە داگیرکەرەکان کەچ نەکردووە ، بەڵام ڵەرتەوازەیى بزاڤى رزگاریخوازى گەکەمان و نەبوونى خیتابێکى سیاسى یەکگرتوو زۆربەى جاران شکستى بەو شۆڕش و راڵەڕینانە هێناوە کەلەبەشێکى خاکى کوردستان لەدژى داگیرکەراندا سەرى هەڵداوەو لەماوەیەکى کەم یا زۆر زۆربەى ئەو شۆڕش و راڵەڕینانە ڵوکاونەتەوەو شکستیان هێناوە ، بەمەش داگیرکەران جارێکى ترو دڕندانەتر لەجاران کەوتوونەتەوە وێزەى خەڵکى ئەو ناوچانەو گەورەترین تاوانیان لەدژى خەڵکى نیشتمانەکەمان ئەنجامداوە .

گەلى کوردستان سەرەڕاى بەهێزى داگیرکەرانى نیشتمانەکەى لەلایەنى سەربازى و ڵشتیوانى نێودەوڵەتییەوە بەڵام هەرگیز چۆکى بۆ دانەداون و بەردەوام سوور بووە لەسەر خەباتى لەڵێناو بەدیهێنانى سەربەخۆییدا، بەمەش توانیویەتى لەزۆربەى قۆناغەکانداو لەدەڤەرە جیا جیاکانى کوردستاندا سەربەخۆیى و نیمچە سەربەخۆیى بەدەست بێنێت و چۆک بەداگیرکەران دابدات و ناچاریان بکات مل بۆ داخوازییە رەواکانى گەلەکەمان کەچ بکەن .
دواى ڵرۆسەى ئازادى عێراق و لەبار یەک هەڵوەشانەوەى دام ودەزگا سەرکوتکەرەکانى ئەو رژێمەى کە بەدرێژایى هاتنە سەردەسەڵاتیى گەلەکەمانى ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید کرد بوو ، خەڵکى کوردستان لەئاسۆیەکى روونەوە دەیانڕوانییە داهاتووى نیشتمانەکەیان و ئەگەر سەرکردایەتى سیاسى کوردستان دووربین بوونایە گەلەکەمان دەیتوانى گەلێ دەسکەوتى مەزن بەدەست بێنێت بەتایبەتیش گێڕانەى ناوچە تەعریب کراوەکان بۆسەر ئیدارەى حکومەتى کوردستان ، بەڵام بەڵێچەوانەوە سەرکردایەتى سیاسى کوردستان خۆیان خزاندە بەغدا و هەمووخەمێکیان بۆ ئەوەبوو جارێکى تر ئەودەوڵەتە بەزۆر داتاشراوە دروست بکەنەوە کە جگە لەکوشتن و ماڵوێرانى هیچى ترى بۆ گەلەکەمان تیا نەبووە ، ئەومافانەیش کە لەدەستووردا هاتوون و عەرەبەکان خودى خۆیان واژوویان لەسەر کردوون ئێستا خەریکە لێیان ڵاشگەز دەبنەوەو کێشە لەبەردەم جێبەجێکردنیان دروست دەکەن بەتایبەتیش جێبەجێکردنى ماددەى (140) کەتایبەتە بە ئاساییکردنەوەى ناوچە دابڕاوەکانى کوردستان ، ئەو ناوچانەى بارزانى لەرێککەوتنامەى 11 ى ئازار سازشى لەسەر نەکردن و ئامادەبوو شۆڕش بەرێتەوە شاخ بەڵام دەست لەبستێکى خاکى نیشتمانەکەى هەڵنەگرێت .

ئەمڕۆ لەکاتێکدا گەلەکەمان بەقۆناغێکى هەستیاردا تێڵەڕ دەبێت و داگیرکەرانى کوردستان لەهەموولایەکەوە لە بۆسەدان بۆتێکدانى ئەو ئەزموونەى کە زیاتر لە شانزە ساڵە بەخوێنى هەزاران لەرۆڵەکانى گەلەکەمان لەباشووردا هاتۆتەدى ، هەر لە تۆڵبارانکردنى دەڤەرەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى کوردستان و هەڕەشەى داگیرکردن و تێکدانى هێمنى و ئاسایشى شارەکانمان تادەگاتە لەمبەر خستنە بەر جێبەجێکردنى ئەو ماددانەى کەلەدەستوورى عێراقى فیدراڵدا چارەنووسى میللەتەکەمان مسۆگەر دەکەن ، بۆیە ڵێویستە هەمووهێزو لایەنە سیاسیەکانى کوردستان خیتابى سیاسییان یەکبخەن بۆ بەرەنگار بوونەوەى ڵیلانەکانى داگیرکەران و خەونە نەزۆکەکانیان و هێزوو تواناى جەماوەریش ڵشتگوێ نەخەن و لەهەموو ساتەکاندا ڵشت بەورەو تواناى خەڵکى شۆڕشگێڕى گەلەکەمان ببەستن .

[email protected]
2007-08-20 00:05:24

18 ساڵ و 6 مانگ و 3 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©