شه‌ڕی ی لوبنان ئه‌نجومه‌نی ئاسايشی نێوده‌وڵه‌تی توانی برياری (حزب الله)
پاش نزيکه‌ی پێنج هه‌فته له شه‌رو پێکدادانێکی قورس له نێوان سوپای ئيسرائيل و (حزب الله)ی لوبنان ئه‌نجومه‌نی ئاسايشی نێوده‌وڵه‌تی توانی برياری ئاگربه‌ستی ژماره 1701 ده‌رکات بۆ راگرتنی شه‌رو پێکدادان له نیوان هه‌ردولا. به‌رده‌وامی شه‌ره‌که بۆ چه‌ند هه‌فته‌ێک له لايه‌ن زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی که دژ به سياسه‌ته‌کانی ئه‌مريکاو ئيسرائيلن وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره ته‌ماشاده‌کرێت، هه‌رچی لايه‌نگيرانی ئه‌و دوو وڵاته‌يه وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی ناوی ده‌نێن به‌سه‌ر (حزب الله)و ئه‌و وڵاتانه‌ی که هاوکاری ئه‌م رێکخراوه دکه‌ن. دياره هه‌موو ئه‌و شه‌رانه‌ی رابردوی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئيسرائيل، چی شه‌ری 1948 بێت يان شه‌ره‌کانی 1967 و 1973 له چه‌ند رۆژێ زياتری نه‌خاياند وه هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌يانتوانی له چه‌ند رۆژێک زياتر خۆيان رابگرن به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئيسرائيل و هاوپه‌يمانه‌کانی. ئه‌م خۆراگريه‌ی ئه‌م دوايه‌ی حزب الله هۆی تايبه‌تی هه‌يه‌و ناکرێت وا به ئاسانی له‌گه‌ڵ شه‌ره‌کانی رابردووی نێوان عه‌ره‌ب و ئيسرائيل به‌روارد بکرێت يان له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌رو پێکدادانانه‌ی نێوان فه‌له‌سه‌تينیکان و ئيسرائيل ته‌ماشا بکرێت.
شکست يان سه‌رکه‌وتنی هه‌ر شه‌رێکی کلاسيکی نێوان دوو سوپا که له به‌ره‌ێکی دژ به‌يه‌ک ده‌وه‌ستن وه هه‌موو هێزه سه‌ربازیکانی خۆيان ده‌خه‌نه‌گر په‌يوه‌ندێکی ته‌واوی به توانای ته‌کنه‌لۆجی سه‌ربازی، جوگرافيای ناوچه‌که، باری ئابوری هه‌ردوو لايه‌نی شه‌رکه‌ر، ره‌وشی سياسی ناو وڵات، که‌شوهه‌وا وه به‌ربڵاوی به‌ره‌کان وه زۆر هۆی تر هه‌يه که کاريگه‌ری راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر شکست و سه‌رکه‌وتنی شه‌ره‌کانه. جه‌نگی جيهانی يه‌که‌م و دووه‌م، جه‌نگی ئێران و عيراق، جه‌نگی که‌نداوی دوو وه سێ، جه‌نگی يوگسلافيای کۆن، شه‌ری کۆريا، شه‌ری نێوان ئه‌مريکاو ژاپۆن وه زۆر له‌و شه‌رانه‌ی تری جيهان به راشکاوی ئه‌و راستيانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رده‌خه‌ن.
هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی له % 10 توانا سه‌ربازی، سياسی وه ئابورێکه‌ی ئيسرائيليان نيه وره‌وشی سياسی وڵاته‌کانيان زۆر جياوازه به به‌روارد له‌گه‌ڵ ئيسرائيل. له رووی ئابوريه‌وه ئيسرائيل به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئابوريه‌ی لوبی جوله‌که درووستی کردوه له جيهان، ئيسرائيل تواناێکی يه‌کجار گه‌وره‌ی هه‌يه‌و هه‌ر ئه‌و توانايه‌شه توانيوێتی ببێته پاڵپشت و هاوکارێکی بێ سنووری سياسی و سه‌ربازی زلهێزه‌کانی جيهان بۆی، بۆيه له هه‌ر شه‌رێکی کلاسيکی به‌ره‌يی که له دوارۆژ دێته پێشه‌وه وڵاتانی عه‌ره‌بی ناتوانن له جه‌ند رۆژێک زياتر خۆيان به‌رامبه‌ر ئه‌و توانايانه‌ی ئيسرائيل رابگرن. تاکو ئێستا هيچ کام له وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌يانتوانيوه له رووی ته‌کنه‌لۆجيای سه‌ربازی، باری ئابوری وه سياسی ئه‌و توانايه بره‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی شکست و مه‌رستێکی ئه‌وتۆ بۆ ئيسرائيل درووست بکه‌ن.
هه‌رچی شه‌ری ئه‌م دوايه‌ی نێوان (حزب الله) و ئيسرائيل هه‌يه زۆر جياوازه له شه‌ره کلاسيکێکان و هۆيه‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شێوازی شه‌ری پارتیزانی که حزب الله به‌رێوه‌ی ده‌برد دژ به ئيسرائيل و باری جوگرافيای ناوچه‌که. له ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی شه‌ر (حزب الله) هه‌موو ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه موشه‌کیانه‌ی خۆی له شه‌وی تاڕيک، يان به گورينی په‌له‌ی ناوچه‌يی ئه‌نجام ده‌دا بۆيه کارێکی وا ئاسان نه‌بوو بۆ ئيسرائيل که بتوانێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ئه‌و شه‌ره لابه‌لا بکاته‌وه. ئه‌م شه‌ره‌ی دوای نێوان (حزب الله) و ئيسرائيل زۆر له شه‌ری پارتیزانی نێوان کورد و وڵاتانی ناوچه‌که ده‌چێت و هه‌موو ئه‌و شه‌رانه‌ی نێوان ئه‌مريکاو ڤێتنام، شه‌ره‌کانی نێوان بزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌کانی ئه‌فريقا، ئه‌مريکای لاتين، چيچينيا، ئه‌فغانستانی دژ به ێکێتی سۆڤێت، سريلانکا، که‌شمير وه زۆر شه‌ری پارتيزانی تری جيهانمان دێنێته‌وه بيير که ده‌يه‌ها ساڵی خاياند.
له شه‌ری پارتيزانی شکست يان سه‌رکه‌وتنی هه‌ر لايه‌نێک په‌يوه‌ندێکی راسته‌وخۆی به ره‌وشی سياسی وڵاتی خاوه‌ن هێزی سه‌ربازی، باری جوگرافی ناوچه‌که وه هه‌ماهه‌نگی و ێکێتی نێوان هیزه سياسێکانی به‌ره‌ی پارتيزان هه‌يه. ئه‌و هاوکاريه سه‌ربازيه ده‌ره‌کيانه‌ی لايه‌نی پارتيزان ده‌ستی ده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ باری جوگرافی ناوچه‌که رۆڵێکی گرنگ ده‌بينن له ئاراسته‌کردن و ئه‌نجامه‌کانی شه‌ره‌کان. ناوچه شاخاوی و دارستانێکان هه‌ميشه سه‌نگه‌رێکی به‌هێزن بۆ لايه‌نی پارتيزان و به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجيای سه‌ربازی نوێ کاريگه‌ری ئه‌وتۆی نيه بۆ له‌ناوبردن يان به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ. سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو هێزه سه‌ربازيه‌ی ئيسرائيل لابه‌لا نه‌کردنه‌وه‌ی شه‌ره‌که له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ئاسايه له کاتی له‌باربوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی باسمان کرد، بۆيه ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ره سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی کلاسيکی پێوه ديار نيه.
ئه‌وه‌ی له شه‌ری نێوان ئه‌م دوايه‌ی نێوان حزب الله و ئيسرائيل به‌دی ده‌کرێت ئه‌و باره ده‌روونيه‌ي سه‌رکه‌وتنه که شه‌قامی عه‌ره‌بی په‌يدایکردوه که زۆر جياوازه له‌گه‌ڵ په‌نجا ساڵی رابردوو. ، هۆکاری ئه‌م هه‌سته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌زموونی شه‌ره‌کانی په‌نجا ساڵی رابردووی نێوان ئيسرائيل و وڵاتانی عه‌ره‌بی. شکستی سه‌ربازی رابردووی وڵاتانی عه‌ره‌ب له شه‌ره‌کانی دژ به ئيسرائيل کاريگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی هه‌بوو که ئيسرائيل به‌و هێزه سه‌ربازي و پاڵپشتيه جيهانيه‌ی بۆی ناکرێت به وڵاتانی عه‌ره‌بی ببه‌زێنرێت و هه‌ر کارێکی له‌و جۆره کاره‌سات و ماڵوێرانی ستراتيجی درێژخايانی به‌دواوه ده‌بێت. ئه‌م بۆچونه ئه‌گه‌رچی ئێستا خه‌ريکه لای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و ئيسلامی کز ده‌بێت، به‌ڵام راستێکه که ساڵه‌های ساڵ ده‌مێنێت و ناکرێت به‌و هێزه سه‌ربازیه ديارکراوه‌که‌ی ئه‌م وڵاتانه بگۆردرێت. ته‌نها مه‌سه‌له‌ێک بتوانێت ئه‌و راستيانه بگۆرێت ده‌سکه‌وتنی هێزێکی ئه‌تۆمیه له لايه‌ن وڵاتێکی عه‌ره‌بی يان ئيسلامی دژ به ئيسرائيل.
هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی تاکو ئێستا به‌ده‌ست ئه‌و کێشه سياسی و ئابوريه که‌ڵه‌که‌بووانه‌ی پاش سه‌ربه‌خۆيان ده‌ناڵینن وهيچ کام له رژێمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه نه‌يان توانيوه گۆرانکارێکی بنه‌ره‌تی له‌و کۆمه‌ڵگانه به‌رپابکه‌ن يان ببنه هێزێکی ئابوری گه‌وره که بتوانن له‌و رێگه‌وه فشارێکی ئه‌ۆتۆ بخه‌نه سه‌ر ئيسرائيل و هاوپه‌يمانانی. ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵۆزيه‌شی قوڵتر ده‌کات ئايدلۆجيا پان ناسيوناليسته توندره‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بێکانه که ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ بييری توندره‌وی ئاينی تێکه‌ڵ به‌يه‌ک بوون و گومان و مه‌ترسێکی زۆری بۆ زلهێزه‌کانی جيهان په‌يداکردوه. ئه‌م ئايدلۆجياو بزووتنه‌وه تووندره‌وه‌ی ناسيوناليستی و ئاينيه وای له زۆربه‌ی وڵاتانی جيهان کردوه که هه‌ميشه به چاوێکی گومانه‌وه برواننه هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئيسلامی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ته‌کنه‌لۆجيای مودێرن و سه‌ربازی. زلهێزه‌کانی جيهان گومان له به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره ته‌کنه‌لۆجيايه ده‌که‌ن که بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کارده‌هێندریت و له دوارۆژ ده‌بێته هه‌ره‌شه‌ێک بۆ ناوچه‌که.
نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ێکی ديموکراسی و مه‌ده‌نی له کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بێکان رێگای بۆ ئه‌و لايه‌نه ناسيوناليست و ئاينيه توندره‌وانه خۆشکردوه که به ئاسانی له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگانه گه‌شه بکه‌ن و خۆيان به تاکه ئه‌لترنه‌تيڤی هێزی سياسی و کۆمه‌ڵايه‌تی بزانن. ئه‌م بزووتنه‌وه توندره‌وه بێجگه له رێگری بۆ به ديموکراسی و مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بێکان کێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ لايه‌ن و که‌سايه‌تيه ليبرال و ديومکرات خوازه‌کان هێناوه‌ته پێشه‌وه. ئه‌مرۆ بێده‌نگی و نه‌وێرێکی زۆر له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه ليبرالی و ديمکراسیخوازانه‌ی جيهانی عه‌ره‌بی به‌دیده‌کرێت و هيچ کام له هێزانه نا‌وێرن به ئاشکرا خه‌بات دژ به بزووتنه‌وه توندره‌وه‌کانی ئاينی و ناسيوناليسته‌کان بکه‌ن. هه‌ندێ له‌م لايه‌ن و که‌سايه‌تيه ليبرال و ديموکراسيانه‌ی ناوچه‌که سياسه‌تی هاوکاری و پاڵپشتی زلهێزه‌کانی جيهان بۆ ئيسرائيل به شکستێک ده‌بينن بۆ خۆيان بۆيه ئه‌مانيش بۆ راکێشانی جه‌ماوه‌ر هه‌ندێ جار ده‌نگی خۆيان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی هێزه توندره‌وه‌کانی ناسيوناليستی و ئاينێکان تووندره‌وه‌کان.
ره‌وشی ناوچه‌که‌و هه‌موو ئه‌و گۆرانکاريه سياسی و سه‌ربازيانه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووی جيهان ورۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی نێوان ئيسرائيل و فه‌له‌ستينێکان، جه‌نگی ئه‌فغانستان، رووخانی به‌عس له‌لايه‌ن ئه‌مريکاوه، رووداوه‌کانی 11 سيپتيمبه‌ر و رووداوی دڵته‌زێنی تيروريستی هه‌ندێ ناوچه‌ی تری جيهان، شه‌ری ئه‌م دوايه‌ی نێوان حزب الله و ئيسرائيل وه زۆر له روداووه سياسێکانی ناوچه‌که کارێکی وای کردوه که هه‌ر به‌رنگاربوونه‌وه‌ێک يان خۆراگرێکی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به ئيسرائيل و ئه‌مريکا وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره ببينن.
زلهێزه‌کانی ئابووری و سه‌ربازی تری جيهان به‌رژه‌وه‌ندی ستراتيجی و ئابووری گه‌وره‌يان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی ئيسرائيل و ئه‌مريکا هه‌يه بۆيه ناکرێت چاوه‌روانی هه‌ڵوێستێکی توندی ئه‌م وڵاتانه بکرێت به‌رامبه‌ر ئيسرائيل و سياسه‌ته‌کانی ئه‌مريکا، يان چاوه‌روانی ئه‌وه بکرێت که ئه‌م وڵاتانه هه‌موو ئه‌و به‌رژه‌وه‌نديانه بکه‌نه قوربانی ناوچه‌ێکی سياسی ئاڵۆز که هه‌ميشه له نائارامی شه‌ردا ده‌ژێت.
رووکه‌شکردنی شکستێک به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره ته‌نها هه‌وڵدانه بۆ شاردنه‌وه‌ی راستێکان و له پاشه‌رۆژيش ئه‌نجامی خراپی به‌دواوه ده‌بێت. وڵاتێکی خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمی وه‌ک ئيسرائيل که ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی په‌رگری و هاوکاری زۆری ده‌که‌ن به شه‌رێکی پێنج هه‌فته‌يی شکست ناهێنێت، به‌ڵکو ته‌نها هۆکاری جوگرافی، شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی شه‌ری پارتيزانی له لايه‌ن (حزب الله) وه ئه‌و هاوکاریه سه‌ربازيه‌ی هه‌ندێ وڵاتانی ناوچه‌که بوو بۆ حزب الله که وای له شه‌ره‌که کرد ئه‌م ماوه‌يه بخاێنی. گه‌وره‌ترين شکست وڵاتی لوبنان به‌ده‌ستی هێنا که ئه‌نجامه‌که‌ی زه‌ره‌رو ماڵوێرانێکی گه‌وره‌ی ژێرخانی ئابوری و مرۆڤی بوو. ئه‌م شه‌ره له دوارۆژ هێزه سياسێکانی لوبنان ناچارده‌کات فشارێکی زۆر بخه‌نه سه‌ر (حزب الله)و چه‌ککردنی رێگه‌ش نه‌ده‌ن باشوری لوبنان ببێته مه‌يدانی شه‌روپێکدادان دژ به ئيسرائيل. پاش ته‌واوبوونی شه‌ر ته‌نها هێزێک که بتوانێت له باشوری لوبنان سه‌قامگيربێت سوپا چه‌ک سووکه‌که‌ی ئه‌م وڵاته‌يه که کاره‌کانی ته‌نها پاراستنی سنووره‌کان ده‌بێت.
وڵاتێکی وه‌ک لوبنان که ميله‌ته‌که‌ی له چه‌ند پێکهاته‌ێکی ئاينی و ئه‌تنيکی جياواز پێکدێت ناتوانێت ببێته سه‌نگه‌ری ئايدلۆجيا توندره‌وه‌کانی ناسيوناليستی و ئاينی ناوچه‌که. ئه‌م وڵاته بێجگه له باره ئابوری و سياسيه ئاڵۆزه‌که‌ی هه‌ميشه کراوه‌ته مه‌يدانی شه‌رو ناکۆکی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌و زلهێزه‌کان. وه‌ستانی شه‌ری پێنج هه‌فته‌ی نێوان (حزب الله) و ئيسرائيل ته‌نها به‌شێکی ئه‌و پرۆسه سياسيه‌ی ئه‌مريکايه له ناوچه‌که‌و ناکرێت به کۆتای کێشه‌کان ته‌ماشا بکرێت. پاش ته‌واوبوونی شه‌ر زۆر له هێزه سياسێکانی ناو لوبنان يه‌خه‌ی حزب الله ده‌گرن و به‌وه تاوانباری ده‌که‌ن که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و ماڵوێرانيانه بوو که بۆ ئه‌م وڵاته هاته‌پێشه‌وه. زۆر له هێزه سياسێکانی لوبنان (حزب الله) به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که شه‌رێکی به وکاله‌ت به‌رێوه ده‌بات له لوبنان و به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکان ده‌کاته قوربانی ململانێ نێوان هیزه‌کانی تر.
هه‌ست به‌سه‌رکه‌وتنی (حزب الله) له‌م شه‌ره ته‌نها هێزێکی مه‌عنه‌ويه‌و ناتوانێت راستێکان بگۆرێت که سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی و سياسی ئه‌وتۆی به‌دواوه نه‌بوو.، ئه‌م هه‌سته‌ی سه‌رکه‌وتنه شکستێکه بۆ هه‌موو ئه‌و هێزه ليبرال و ديموکراسيانه‌ی کار بۆ داپچرانی بييری ناسيوناليستی و ئاينی توندره‌و ده‌که‌ن له سياسه‌ت وخواستياری پێکه‌وه‌نانی کۆمه‌ڵگاێکی مه‌ده‌نین. ئه‌م هه‌ستی سه‌رکه‌وتنه‌ی تاکه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که رێگا بۆ هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و گرووپه توندره‌وانه‌ی ناسيوناليستی و به‌ناو ئاينيانه خۆش ده‌کات که زياتر به‌رده‌وام بن له به‌ربڵاوکردن و سه‌قامگيرکردنی بييری توندره‌ويان که رێگری سه‌ره‌کيه له گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بی و ئيسلامێکان
[email protected]