خه ڵکی به‌تواناوخۆڕاگرو چه‌وساوه‌ی گه لانی ژیرچه پۆکه ی سته می نه ته وایه تی ومرۆڤایه تی له (ئێران)- مرۆڤانی شه ریف وئازاده-رامیاران وئورگانه کانی لایه نگری مافی مرۆڤ.
پێداچونه وێکی پوخته‌و راسته قینه و بابه‌تی ناو گۆڕه پانی شێوازی کۆمه ڵایه تی،رامیاری، ئابوری و کلتوری مێژویی خه باتی گه لانی ژێر سته می میللی دانیشتوی ناو پێوانه‌ی ئیجباری جوغرافی“رامیاری ئێران ولێکۆڵینه وێکی ورد و رخنه گرانه ی زیاتر له 80 ساڵه ی ده سه ڵاتی خۆ ویستی ره گه ز په رست و مه زنی خواز، دوێکه به ناوی تاج و ئیمڕۆ دواکه وتویی مه زهه بی له ژێر دروشمی ێیسلام ئه وه ده گه یه نێ، که هه ر دوو سیستمی سه رکۆتگه روسه ره ڕۆ به گوێره‌ی بنه ڕه ت و ناوه رۆکی رامیاری شوێنیستانه و دژی گه لی خۆیان ، به ئاشکرا و نه هێنی له به ڵێن وژێرخانی نه چڕژاوی دژی مرۆڤایه تی ورچه ی بوغزی به کرده وه وئاکاری و‌حشیانه وتێکده رانه،له بیروکرده وه ی دوێنێ وئه وڕۆیان،له پێناوبه ته واوی ته فرو توناکردنی پێناسه ی نه ته وایه تی نیشتمانی وره گه زی وکۆمه ڵایه تی،له چه شنی ئاسیمیلاسیون (گۆرێن- یا کردنه فارس) وژنوسایدی ( تواندنه وه) پتون و به زۆره مله و به له ژێرپێنانی ساکارترین مافی میللی ومرۆڤانه ی گه لانی چه و‌سا وه ی میللی،مێشکیان زاخاودراوه.
بۆ وێنه : ئیهانه ی بابه‌ته پێرۆزکان وپێناسه ی گه لی ومرۆڤانه ی کۆمه ڵانی پڕ حه شیمه تی چه ند میلیونی ( زیاتر له 70% ) دانیشتوان به لای ناخێری ئێران وسیاسه تی به گاڵته گرتنی گه لانی غه یره فارس به شیوه ی فیڵ وته ڵه که ی جیاوازوله به رچاونه گرتن وقه ده غه ی زمانی زکماکی گه لانی ژێرچه پۆکه (تورکی ئازه ربایجانی باشور، عه ڕه بی ئه هواز، کوردی کوردستان، به لۆچی بلوچستان، تورکه مه نی تورکه مه نستان.... خوێندنی ئیجباری زبانی ده ره کی فارسی له ناۆچه جیاوازه کان به که ڵک وه رگرتن له به رده وامی شێوازی سوننه تی ودرێژه ی سیاسه تی شوێنیستی وشوشتنه وه ی مێشک ولارێ کردن وماره نگاز کردنی کۆکۆی زه حمه تکێشانی فارس،تێکۆشاوه وبه رده وامه تا له ئه وان وه ک که وا سووری پێش له شکر بۆبانگه‌وازی جهادو شه ڕدژی غه یره فارس که ڵکیان لێوه‌رگرێ.
به خۆشیه وه ئه و سیاسه ته شوێنیستیه به بۆنه ی دژایه تی، یه کیه تی وخه باتی میللی گه لانی چه وساوه هه ره سی هێناوه، به تایبه ت خۆپیشاندانه کانی میلیونی ئه و دواییانه ی گه لان،گڵۆڵه ی بنه مای بیری رژێمی شوێنیستی فارسی خستۆته لێژی و به ره وهه ڵدێری حه تمی ده با.شوێنیزمی فارس که سه ره نگرێ بوونی خۆی حه تمی ده بینێ به سه رکوتکردنی وه حشیانه و له سێداره دانی به کۆمه ڵ له ناو شه قامه کاندا له ئه هواز، بلوچستان، کوردستان ، ئازه ربایجانی باشور...تێده کۆشێ تا به پێکهێنانی ترس و خۆف ماوێه کی دیکه به ژیانی پڕ له گه نده ی بۆگه نی داگیرکه رانه ی خۆی درێژه پێ‌بدا. ئێمه سه ڕای ده ربڕینی ناره زایه تی خۆمان له ئه و هه ڵاوه سینانه راده گه یه نین که پیستر له ئیعدامه کانی سه ر شه قام ،قه تڵ وعامی فه رهه نگی ئه و گه لانه یه، بریوه بردنی ئه و سیاسه ته چه وته داپڵۆسێنه ره نه ته نیا بچکوله ترین گرێ ناخاته سه ر رێگا و وره ی خه باتگێڕانی گه لانی چه وساوه لاواز ناکا به ڵکه به ڕاستی و یه قین شێلگیرتروپته وتر بۆ رزگاری وبه ده ست هێنانی مافی ره وای دیاری کردنی چاره نووسی خۆمان هه نگاو هه‌ڵده گرینوو درێژه به خه بات دده ین. رۆژی هه وڵی مانگی مهر که رۆژی وه بیر هێنانه وه ی سه پاندنی زمانی بێگانه ی فارسی به سه ر مناڵانی بێ گوناحی گه لانی چه وساوه ی ناوچه داگیرکراوه کانی به ناو! ئێرانه، به بۆنه ی ساڵرۆژی هه وه ڵی مانگی مهر، جبهه ی گه لانی ژێر سته می میللی بۆدیاری کردنی مافی چاره نووس (ئێران) تێکرای تێکۆشه‌رانی گه لانی میللی گه لانی ژێر سته م بۆ به ر هه ڵست دژی شوێنیستی ده سه ڵاتی فارس بانگهێشتن ده کا. به به شداری هه رچی به رفره وانتر له ئه و خۆپیشاندانه دا به ر هه ڵستی هه رچی زۆرتردژی سیاسه تی شێوازی فاشیستی شوێنیزمی فارس، رۆژی دوو شه ممه 10ی سپتامبری2007سه عاتی 3:30تا 5ی دوای نیوه ڕۆ له پێش پارڵمانی ئورۆپا له شاری بروکسیل (بلژیک) ده نگی ناڕه‌زایی گه لانی ژێر سته م به دونیا رابگه یه نن.
به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کان بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی، ئێران، 13.8.2007
ناوی ئه‌و پارتانه‌ی که واژۆیان له خواره‌وه هاتووه،
1.به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی خه‌ڵکی عه‌ره‌بی ئه‌حواز، 2 .پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، 3.به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ئازادیخوازی ئه‌حواز.4.جوڵانه‌وه‌ی هۆشیاری میللی ئازه‌ربایجان ، 5. جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورکمه‌نستانی جنوبی/ ئێران، 6.حیزبی ئیستقلالی ئازه‌ربایجانی جنوبی .7 پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان. 8،کۆنگره‌ی دیمۆکراتیکی ئازه‌ربایجانی جیهان،
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره ته‌له‌فونانه پیوه‌ندی بگرن،.
صالح ایلدیریم 14169108049 00
ابو اخلاص احوازی : بلژیک 0032486976145
عارف باوه‌جانی 004792817873
ابو عیلام احوازی 0041763786133
................................................................................................
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان داوای به‌شداری زیاتری کوردستانیانی بلژیک و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌کات.
ئێمه هه‌ردوو پارتی سه‌ربه‌خۆخوازی کوردستانی و ئه‌ندامی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان،داوا له کورده‌کانی دانیشتووی وڵاتی بلژیک و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌که‌ین،که بێجیوازی فکری سیاسی له‌و خۆپێشاندانه گرنگه‌ی به‌رده‌رکی په‌رله‌مانی ئوروپا له‌گه‌ڵمان به‌شداری بکه‌ین،با هه‌موومان به به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، وه‌زنێکی به‌رچاوی خه‌باتی مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان پێیشانی په‌رله‌مانی ئوروپا بده‌ین،