ماوه‌ی 8 ڕۆژی ته‌واوه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌کانی سنوری ده‌ست دروست خه‌ریکی تۆپبارانه
ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی : تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ,
ئه‌م کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، جۆره ڕێکه‌وتنێکی نێوان ئه‌وان و وڵاتی تورکیایه که ته‌نیا مه‌به‌ستیان تێکدانی ئاسایش و ده‌ستکه‌وته‌کانی باشوری کوردستان و دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورده له گشت
هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌ی ڕۆژی ته‌واوه به بێ ڕاوه‌ستان که‌وتوونه‌ته تۆبارانی ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت و قڵادزی و قه‌ندیل و حاجی عومران وسۆران،
پیرانشار، به بیانووی گوایه ڕاونانی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، به‌ڵام بۆ هیچ کوردێک شاراوه نییه که ئه‌وه به‌هانه یه که ده‌یانه‌وێ وڵامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و چاودێرانی مافی مرۆڤی جیهانی پێ بده‌نه‌وه، ئه‌م کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، جۆره ڕێکه‌وتنێکی نێوان ئه‌وان و وڵاتی تورکیایه که ته‌نیا مه‌به‌ستیان تێکدانی ئاسایش و ده‌ستکه‌وته‌کانی باشوری کوردستان و دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورده له گشت به‌شه‌داگیرکراوه‌کانی کوردستانه‌وه،
هه‌ر ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستیان کرد به تۆپبارانی چه‌ند ناو‌چه‌ی پێنجۆێنی سه‌ر به پاریزگای سلێمانی ،
له و ماوه‌ی که هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستیان کردوه به تۆپبارانی ئه‌م ناوچانه به ده‌یان گوند‌و هه‌وارنشینی کوردستان ماڵه‌کانی خۆیان به جێ هێشتووه ، چه‌ندین که‌س بریندار بووه‌و، هه‌روه‌ها چه‌ندین ماڵ وێران بووه‌و به ده‌یان سه‌ر مه‌ڕو وبزن و مانگای لادێ نشینه‌کان به‌ر تۆپه‌کانی ئێرانی داگیرکه‌رکه‌وتوون،
سه‌رچاوه :
http://www.serbexo.com
2007-08-22 12:15:56
18 ساڵ و 5 مانگ و 15 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان