له گه‌رمیان.. خۆپیشاندانێکى ناڕه‌زایى دژ به تۆپبارانکردنى گونده سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان ڕێپۆرت
هه‌ر یه‌که له ئێران و تورکیا رابگرن به‌شێوه‌یه‌کى گشتیى ئاسایشى کوردستان بپارێزن، چونکه تاوه‌کو ئه‌و ماوه‌یه‌ش هه‌رێمى کوردستان شوێنێکى ئارامه، بۆیه ده‌وڵه‌تانى دراوسێ ده‌یانه‌وێت سود له‌و ململانێ سیاسی و شه‌ڕانه‌ى له‌ناو عێراقدا هه‌ن وه‌ربگرن، به‌ناوى لێدانى
له گه‌رمیان.. خۆپیشاندانێکى ناڕه‌زایى دژ به تۆپبارانکردنى گونده سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
زیاتر له 1000 که‌س له لایه‌نگران و هاووڵاتیانى ناوچه‌که ده‌بوون. له‌م باره‌یه‌وه وشیار عه‌بدولعه‌زیز کارگێڕى کۆمیته‌ى ناوبراو بۆ کوردستان راپۆرت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که کۆمیته‌که‌یان هه‌ستیان به به‌رپرسیاریه‌تى خۆیان کردووه به‌رامبه‌ر به ره‌وشى سیاسى کوردستان و گوتى" ئێمه وه‌کو کۆمیته‌ى محه‌لى گه‌رمیانى حزبى شیوعى کوردستان هه‌ستمان به به‌رپرسیارییه‌تى به‌رامبه‌ر به ره‌وشى سیاسى کوردستان کرد و بۆ ئه‌مه هه‌ڵساین به ناڕه‌زایى ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى ئێران و تورکیا و کاره تیرۆریستییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى شه‌نگال و ناوچه سنورییه‌کانى سنورى هه‌رێم ". له خۆپیشاندانه‌که کۆمیته‌ى ناوبراو حزبى شیوعى به‌ناوى خۆپیشانده‌رانه‌وه یاداشتیک٠ێى ئاراسته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار کرد، له‌باره‌ى یاداشته‌که‌وه وشیار عه‌بدولعه‌زیز گوتى" یاداشته‌که داوا له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌یتى کۆمارى عێراق و رێکخراوه مرۆییه‌کان و رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌کات بۆئه‌وه‌ى سنوربه‌زاندنى هه‌ر یه‌که له ئێران و تورکیا رابگرن به‌شێوه‌یه‌کى گشتیى ئاسایشى کوردستان بپارێزن، چونکه تاوه‌کو ئه‌و ماوه‌یه‌ش هه‌رێمى کوردستان شوێنێکى ئارامه، بۆیه ده‌وڵه‌تانى دراوسێ ده‌یانه‌وێت سود له‌و ململانێ سیاسی و شه‌ڕانه‌ى له‌ناو عێراقدا هه‌ن وه‌ربگرن، به‌ناوى لێدانى په‌که‌که‌وه سنورى هه‌رێمى کوردستان ببه‌زێنن، که ئه‌مه کاریگه‌رى خراپى ده‌بێـ له‌سه‌ر ره‌وشى سیاسى و ئه‌منى هه‌رێم بۆیه ئێمه ئه‌وه‌مان به‌هێند هه‌ڵگرت و ئه‌مڕۆ ئه‌و خۆپیشاندانه ناڕه‌زاییه‌مان سازکرد". خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن (مه‌لا سه‌عید) به‌رپرسى ئیداره‌ى گه‌رمیانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیان لێ‌کرا و یاداشته‌که‌ش له رێێ ئه‌وه‌وه ئاراسته‌ى هه‌ره‌یه‌که له سه‌رۆکایه‌یتى هه‌رێمى کوردستان و په‌رله‌مانى کوردستان و سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى عێراق کرا. وه‌ک وشیار عه‌بدولعه‌زیز کارگێڕى کۆمیته‌ى محه‌لى گه‌رمیانى حیزبى شیوعى کوردستان ئاماژه‌ى پێدا له یاداشته‌که‌ى خۆپیشانده‌راندا ئاماژه به‌وه‌شدراوه که عێراق تا ئێستا له ئاست ئه‌و تۆپبارانانه‌وه بێ ده‌نگه و حکومه‌تى هه‌رێمیش به ره‌سمى داواى وه‌ستاندنى نه‌کردووه.
2007-08-21 09:27:03
18 ساڵ و 5 مانگ و 18 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان