کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان،
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانی به‌شه‌ر دۆستی جیهانی،
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی،
په‌رله‌مانی ئوروپا،
بۆ ماوه‌ی زیاد له 2 حه‌فته‌یه هیزه‌کانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،ناوچه‌کانی کوردستانیان داوه‌ته به ر تۆپباران وبه بیانووی نابه‌جێ ژیانی کورده لادێ نشینه‌کانان تێکداوه، واته ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ژیانیان به کشت و کاڵ و باخداری و وهه‌وار نشینی ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌له ناوچه‌کانی پیرانشار‌و شنۆ و سه‌رده‌شت وقڵادزێ و حاجی عومران وسۆران ومه‌ریوان و پێنجوێن و زۆر ناوچه‌ی دیکه دا ده‌ژین، ژیانیان به ته‌واوی له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوه که‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه،به هه‌زاران کوردی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌انه له زێدی خۆیان ئاواره‌کراون،وبه‌هه‌زاران سه‌ر گیانله‌به ری خۆماڵی به‌ر ئه‌و تۆببارانه که‌وتوون وبه‌هه‌زاران هیکتار له‌کێلگه‌و باخ و بێستانی خه‌ڵکیان سوتاندووه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که ئه‌و خه‌ڵکه به ناچاری گونده‌کانی خۆیان چۆڵ کردوه‌و به ده‌یان کیلومیر دوور له شۆێنی مه‌به‌ستی تۆپبارانی هێزه‌کانی ئێران‌دا له‌به‌ر هه‌تاو ده‌ژیان،دیسان هیزه‌کانی ئێران مه‌به‌ستی تێکدانی ئاسایشیان ئه‌و شۆێنه‌ی که لێی کۆبوونه‌ته‌وه دایه به‌ر تۆپباران و به ته‌وای ژیانی لێ تاڵ کردون، ناچاریان کردون که به بێ ئیمکاناتی ئاواره‌ی شار‌و ناوچه‌کانی دیکه بن، واز له هه‌موو بوونه‌وه‌ر وپێداویستییه‌کانی ژیانی لادێیان بێنن،
ئه‌م کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وبه هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا وه‌ک پیشه‌ی سه‌دان پێشیانه‌وه زۆر به ئاشکرا دژایه‌تی کردنی خۆیان به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد ڕوون ده‌کا‌ته‌وه، به وڵامدانه‌وه‌یان له‌به‌رارمبه‌ر هه‌ڵویستی ڕێکخراوه‌کانی جیهانی بیانووی جۆراوجۆر دروست ده‌که‌ن،بێده‌نگی ئێوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له‌کۆمه‌یه‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌تری تێدا به دی ده‌کرێت و ژیانی 50 ملۆێن کورد ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای ئیدانه‌کردنی گه‌له‌کۆمه‌ی ئه‌و 2 ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌ی کوردستان داوا له‌سه‌ر جه‌م ڕێکخراوه‌کانی چاودێری مافی مرۆڤ ،زلهێزانی جیهان، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،یه‌کێتی ئوروپا. حوکمه‌تی ئێراق وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، که به‌رامبه‌ر به‌و کرده‌وه مه‌ترسی داره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر گه‌لی کورد بێهه‌ڵۆێست نه‌بن، داوا بکه‌ن له کۆماری ئیسلامی ئێران به زووترین کات ئه‌و تۆپبارانه‌ی ڕاگریت ولێگه‌ڕی باخه‌ڵک بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسای خۆیان،به پێی هه‌ر یاسایه‌کی جیهانیش بێت ده‌بێت خه‌سار کردیان پێبدرێته‌وه.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
5 خه‌رمانانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 27.8.2007
..........................................................................
تێ بی نی ، ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه به زمانه‌کانی ئینگلیزی وفه‌رانسی ئاراسته‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ن ده‌کرێت که ناویان هاتووه له سه‌ره‌وه و چه‌ندین راگه‌یه‌نی جیهانی وپارت ولایه‌ن و که‌سایه‌یه‌تی بێگانه‌ی دۆستی کورد ده‌کرێت.