دیدارێکی دۆستانه ی نێوان سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ووته‌بێژی گشتی بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتی یارسان.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
بزووتنه‌وه‌ی یاراسان ڕایان گه‌یاند که به پێچه‌وانه‌ی هیندێک شایعه‌ی نادروست له‌سه‌ر ئێمه کراوه :به شانازییه‌وه له هه‌موو کوردێک زیاتر خۆمان به کوردستانی ده‌زانن،یارسان به کۆنترین خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانین، وه‌ک به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنیش ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد که کتێبه پیرۆزه‌کانی یارسان کۆنترین کتێبه له مێژووی کوردا که به زمانی کوردی نووسرابێت،
ڕۆژی 6 ی خه‌رمانانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 28.8.2007 .له شاری ئۆسڵۆی پایته‌جتی نۆ‌رویژ،به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک سه‌ید فه‌رهاد حه‌یده‌ری ووته‌بێژی گشتی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتی یارسان، دیدارێکی دۆستانه وبه مه‌به‌ستی ناساندنی هه‌ردو لایه‌نی سیاسی به یه‌کتر پێک هێنا،له‌و دیداره‌دا شاندێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی یارسان وکۆمیته‌ی نۆرویزیژیان به‌شدار بوون که بریتی بوون له به‌ڕێزان : کاک حسین خه‌لیفه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کاک مه‌جید بابای ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ،کاک مه‌جید کازمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ، کاک سه‌ید عه‌لی حسینی ئه‌ندامی بزووتنه‌وه،
سه‌ره‌تا له لایه‌ن کاک حسین خه‌لیفه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بزووتنه‌وه به خێرهاتنی کاک عارف کراو کورته پێناسه‌یه‌کی له سه‌ر بزووتنه‌وه ی دیمۆکراتی یارسان ئاراسته‌ی کاک عارف کرد،
ڕیزدار کاک عارف له نۆره‌ی خۆیدا تیشکی خسته سه‌ر یه‌کساڵ ونیو به سه‌ردامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ڕایگه‌یاند که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتێکی ناوه‌ندی گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه،ڕێز له فره‌ئاینی وکولتوری و فره زاراوه‌یی کوردستانی ده‌گرێت،له به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیدا هاتووه که پشتیوانی ته‌واو له مافی هه‌موو چین وتۆێژیکی کوردستانی ودانیشتوانی خاکی کوردستان ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ئێمه خۆمان به‌پشتیوانێکی ئاینده‌ی یارسانیانی کوردستان ده‌زانین، نموونه‌ی ناردنی بروسکه‌ی پیرۆزبایی پ س ک به بونه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وی دێمۆکراتی یارسان وهه‌روه‌ها پیرۆزبایی کردن له جه‌ژنی خاوه‌نکاری یارسانه‌کان،
کاک عارف ڕایگه‌یاند که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێێ وایه کوردستان به‌و فره کولتورییه‌وه جوانه‌و ده‌توانێ پێناسه‌ی وڵاتێکی پێشکه‌وتوو مۆدێرن بێت له ئاینده‌دا،
پ س ک هه‌وڵیش ده‌دا که یه‌ک ڕیزی خه‌ڵکی کوردستان بپارێزێت ودژی هه‌ر پلانێکی لێکترازان وئاژاوه‌نانه‌وه‌ی نێوان ئاینه جیاواز‌و کولتوره جیاوازه‌کانی کوردستانی بووه‌ستێت، ئاماژه‌ی به بلاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد،که چه‌ند مانگ پێش بۆدانیشتووانی سه‌ربه پارێزگای کرماشانیان بڵاوکرده‌وه،که له‌و بانگه‌وازه‌دا بانگێشه‌ی خه‌ڵکی پارێزگای کرماشانیان کردوه که ئاگاداری هه‌رچه‌شنه پلانێکی دوژمنان بن بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له کوردستاندا،
پاشان له لایه‌ن کاک سه‌ید فه‌رهاد و شاندی یاوه‌ری باسێکی کورت له‌سه‌ر مێژووی یارسان له کوردستان و جیهان ئاراسته‌ی کاک عارف کرا،له‌و باسه‌دا گرنگترین خاڵی پێناسه‌ی یارسان ئه‌وه بوو که شاندی بزووتنه‌وه‌ی یاراسان ڕایان گه‌یاند که به پێچه‌وانه‌ی هیندێک شایعه‌ی نادروست له‌سه‌ر ئێمه کراوه :به شانازییه‌وه له هه‌موو کوردێک زیاتر خۆمان به کوردستانی ده‌زانن،یارسان به کۆنترین خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانین، وه‌ک به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنیش ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد که کتێبه پیرۆزه‌کانی یارسان کۆنترین کتێبه له مێژووی کوردا که به زمانی کوردی نووسرابێت،
هه‌روه‌ها شاندی بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتیکی یارسان ڕایگه‌یاند که بێجگه له خاکی کوردستان له چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی بنده‌ستی ئێران یارسانی هه‌یه،بزووتنه‌وه یارسان بۆ پاراستنی مافه کولتوری وسیاسییه‌کانی یارسانیان کوردستان ونه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران دامه‌زراوه،
له‌و دیداره دۆستانه‌دا باسێکی زۆر گرنگ له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له ئاینده‌ی پاش نه‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێرانشدا،له لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕیز کاک عارف وکاک سه‌ید فه‌رهاد هاته گۆڕی وهه‌ڵسه‌نگاندێکی گشتی له‌سه‌ر کرا،
هه‌ردوو لایه‌ن گرنگیان به دۆستایه‌تی دوولایه‌نه دا‌و، بڕیاریان دا که له داهاتوودا پێوه‌ندیه‌کانیان گه‌رم بێت ودیدار وسه‌ردانیان به‌رده‌وام بێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
2007-09-03 16:14:55
16 ساڵ و 6 مانگ و 4 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان