سه‌رۆکی فیدراسێۆنی چاپه‌مه نی نه ته وه‌یی ئیتالیا نگرانی مه‌رگی چاوه‌ڕوان کراو وله ناکای ئه‌و 2 هه‌واڵنێره به‌ندکراوه‌ی کورده.
هێمن هیدایه‌تی. ماڵپه‌ڕی www.serbexo.com
داوای له ده‌وڵه‌تی ئیتالیا کردوه که ڕێگا نه‌ده‌ن ژیانی ئه‌و 2 ڕۆژانامه نووسه کورده به بیانوی مه‌رگی له ناوکاو گیان له ده‌ست بده‌ن،ناوبراو له دڕێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌یدا داوای کردوه له سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌کانی
له ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ وه‌رگیراوه : هێمن هیدایه‌تی. ماڵپه‌ڕی www.serbexo.com
سه‌رۆکی فیدراسێۆنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئیتالیا،که سه‌رپه‌ره‌ستی ته‌واوی سه‌ندیکای هه‌واڵنێرییه‌کان ئیتالیا و چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئیتالیا له وڵاتانی دیکه‌ی ئوروپا، له ڕاگه‌یاندراوێکدا ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و 2 ڕۆژنامه نووسه کورده‌دا عه‌دنان حه‌سه‌نپورو هیوا بوتیمار تێده‌په‌ڕێت که به مه‌رگی له ناوکاوی ناوبرد به توندی مه‌حکومی کرد و نگرانی ده‌ربڕی.
Franco Siddi فرانکو سيدی سه‌رۆکی فیدراسیؤنی نه‌ته‌وه‌یی چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئیتالیا له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌یدا که له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڵاوی کردبووه، داوای له ده‌وڵه‌تی ئیتالیا کردوه که ڕێگا نه‌ده‌ن ژیانی ئه‌و 2 ڕۆژانامه نووسه کورده به بیانوی مه‌رگی له ناوکاو گیان له ده‌ست بده‌ن،ناوبراو له دڕێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌یدا داوای کردوه له سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئیتالیا که گرنگی به‌و مه‌سه‌له بده‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی پێنووسه‌کان بهێنه جۆشه‌وه بۆ پشتیوانی کردنی ئه‌و 2 که‌سه بێتاوانه.
سه‌رۆکی فیدراسێۆنی چاپه‌مه‌نییه‌کانی ڕایگه‌یاند که ئه‌و 2 کورده به تاوانی نوسین وپێوه‌ندی به ڕیکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ سزای مه‌رگیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
فرانسکۆ سه‌یدی له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که ساڵی 2007 میلادی ئه‌و که‌سانه‌ی که به نووسین بیروڕای خۆیان ده‌ربڕیوه سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه،
له پێوه‌ندی له سه‌ر ژیانی هیوا و عه‌بدولواحید 2 هه‌واڵنێری کوردی به‌ند کراو له ئێران‌دا،ناوبراو دوپپاتی ده‌کاته‌وه‌و داوا له وڵاتی ئیتالیا ده‌کات که وه‌ک ئه‌ندامی شۆرای ئاسایش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرن بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و 2 که‌سه،
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی هه‌والگیری و ئاسایش هه‌واڵنێران له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوایان له به‌ڕێزتان عه‌دنان حه‌سه‌ن پورو هیوابوتیمار کردوه که واز له مانگرتنی 27 ڕۆژی له خواردن بێنن،هه‌مان ڕێکخراو ڕایگه‌یاندوه که له‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی گیان له ده‌ستدانی ئه‌و 2 ڕۆژنامه نووسه کورده کۆماری ئیسلامی ئێران به تاوان باری سه‌ره‌کی ده‌زانین،
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له ڕێگه‌ی وه‌کیلی ئه‌و 2 هه‌واڵنێره وه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سه به تۆمه‌تی جاسوسی گیراون،پێوه‌ندییه‌کان به ده‌زگا هه‌واڵییه‌کانی بێگانه‌و دژی ئێرانه‌وه هه‌بوون،
E™ doveroso che i media si ...سه‌رچاوه
2007-08-31 09:55:34
18 ساڵ و 5 مانگ و 17 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان