نۆینه‌ری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ئاهه نگی ساڵیادی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات له هه‌ولێر به‌شداری کرد.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به ڕێز خوشکه تاڤگه بۆکانی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له ئاهه‌نگی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران که له هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌چوو به‌شداری کرد،
له سه‌ر بانگهێشتنی حیزبی دۆستمان سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی 9 ی خه‌رمانانی 2707 ی کوردی ،به ڕێز خوشکه تاڤگه بۆکانی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له ئاهه‌نگی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران که له هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌چوو به‌شداری کرد،
ئه‌و ئاهه‌نگه به به‌شداری نۆێنه‌رانی ده‌یان له حیزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان له هۆتێل پالاسی هه‌ولێری پایته‌خت به ڕێوه چوو، که زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی به پێشکه‌ش کردنی په‌یامی پیرۆزبایی به‌شداریان تێدا کردبو،
تاڤگه بۆکانی نۆینه‌ری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به پێشکه‌ش کردنی په‌یامی پیرۆزبایی پارتیمان له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌شداری کرد،
*********
فه‌رموون له‌گه‌ڵ ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
*********
په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی 5 خه‌رمانان 27 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات،
تێکۆشه‌ران وماندو نه‌ناسانی ئه‌ندام له سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ،
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان وهاوبیرانی پارتیمان،به بۆنه‌ی 27 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سازمانه‌که‌تان، 27 پارچه گوڵی سێ ڕه‌نگی سورو زه‌ردو سه‌وز له‌گه‌ڵ گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌ین.
زۆر سوپاس وقه‌درزانیتان پێ ده‌ڵێێن بۆ بانگهێشتنی پارتیمان له27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سازمانه به ڕێزه‌که‌تان، هیواخوازین که ساڵیادی داهاتووی پارته‌کانمان له کوردستانی ڕزگارکراو له به‌شی ڕۆژهه‌ڵات وبه به‌شداری خه‌ڵکی وڵات داگیرکراومان بکه‌ینه‌وه،
به‌ڕێزان:
هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌کمان ده‌بینین که ڕۆژانه گه‌له‌که‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌له‌کۆمه‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانه‌وه ڕووبه‌ڕو ده‌بته‌وه،ئه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ حه‌فته‌یه که هه‌ردو وڵاتی داگیرکه‌ری کوردستان واته وڵاتانی ئێران وتورکیا به‌رده‌وام که‌توونه‌ته تۆپبارانی ناوچه‌کانی کوردستان،زۆر پلانی داڕێژراوی دیکه‌ش به‌ڕێوه‌یه بۆ سه‌رخاکی کوردستان،
پێویستی به هۆشیارییه‌کی زۆری ئێمه‌ی کورده که بتوانین به‌ره‌نگاریان بینه‌وه له ڕوانگه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی وناوخۆییه‌وه،هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی که له ڕێگه‌ی ئه‌م پیرۆزبای نامه‌یه‌دا،
داوای پته‌وکردنی پێوه‌ندی نێوان پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک یاکۆنگره‌یه‌کی یه‌گرتووی به په‌له بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان زۆر قه‌در وڕێزی هه‌یه بۆ پێوه‌ندی نێوان سازمانی خه‌بات و پارتیمان،له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڵێنی ده‌ده‌ین که به مه‌به‌ستیی پێشخستنی ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێوه‌ندییه‌کانمان زیاتر به تین وگه‌رمتربکه‌ین.
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت خه‌بات وتێکۆشان له کوردستانی داگیرکراو له پێناو وه ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان،
بژی یه‌کگرتووی وته‌بایی نێوان لایه‌نه کوردستانییه‌کان،
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستئئ کوردستان، 6 خه‌رمانانی 2707 ی کوردی .
2007-09-02 00:27:10
16 ساڵ و 7 مانگ و 9 کاتژمێر و 24 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان