هێرشی هه‌وایی 3 ڕۆژی ئه‌مریکا بۆ له ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئێران به‌م نزیکانه،
ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ساندی تایمز، ئه‌و کارناسه‌ی ئه‌منییه‌تی ناوه‌ندی زانیاری نیکسون له واشنگتۆن ڕایگه‌یاندوه، پرۆژه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ته‌نیا بۆهێرشی کارگه‌و شۆێنه چه‌کسازیه‌کانی ئێران نییه، بگره مه‌به‌ستی نه هێشتنی هێزوتوانا سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته‌یه.
حه‌فته‌نامه‌ی ساندی تایمز چاپ ئینگلستان له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی خۆ نووسیۆێتی که بتنتاگۆن (وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ) پرۆژه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه‌یه که 1200 شۆێنی گرنگی ئێران له ڕێگه‌ی فرۆکه شه‌ڕییه‌کانیه‌وه بۆمباران بکات.
ئه‌و بڵاو کراوه له یه‌کێک له کارناسانی ئه‌منیه‌تی نووسیۆێتی که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا نه‌هێشتنی هێزوتوانای سه‌ربازی کۆماری ئیسلامی ئێرانه،، که بۆ ماوه‌ی 72 کاتژمێری بۆ دیاری کراوه،
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ساندی تایمز، ئه‌و کارناسه‌ی ئه‌منییه‌تی ناوه‌ندی زانیاری نیکسون له واشنگتۆن ڕایگه‌یاندوه، پرۆژه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ته‌نیا بۆهێرشی کارگه‌و شۆێنه چه‌کسازیه‌کانی ئێران نییه، بگره مه‌به‌ستی نه هێشتنی هێزوتوانا سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته‌یه.
ئه‌و بڵاوکراوه‌یه نووسیۆێتی که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چه‌ند ڕۆژ پێش له ڕۆنکردنه‌وه‌یه کی توندا له پێوه‌ندی به مه‌ترسی هۆلوکاست ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هۆشداری دا، و ڕایگه‌یاند که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بێ هه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌ک وبێ ئه‌وه‌ی وه‌دوای بخه‌ین، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و مه‌ترسییه واته کۆماری ئیسلامی ڕووبه‌ڕو ده‌بینه‌وه،
وته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ،له ڕوانگه‌ی ته‌واوری ڕۆژنامه گه‌وره‌کانی جیهاندا به توونترین هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران هه‌ڵسه‌نگێندرا، له کۆی ڕۆژنامه گه‌وره‌کانی جیهانیدا ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌ن له و باره‌وه نووسیۆێتی که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له پێوه‌ندی به هه‌وڵه‌کانی به دژی ڕێژیمی تاران له سه‌ر دروست کردنی چه‌کی ئه‌تومی هۆشداریدا، وتی ئه‌م کرده‌وه ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانێ به یه‌ک هۆلوکاستی هه‌سته‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕو بێته‌وه، ناوبراو به‌ڵێنی دا که له‌م مه‌ترسییه ناکاتیه به‌ره‌نگار بێته‌وه،
ڕۆژنامه‌ی له‌نده‌ن تامیز نووسۆێتی که رۆژی سێ شه‌ممه سه‌رۆک بۆش گه‌وره‌ترین هۆشداری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای ئاراسته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کردوه.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی: سه‌ربه‌خۆ
www.serbexo.com
2007-08-31 11:22:10
18 ساڵ و 5 مانگ و 16 کاتژمێر و 12 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان