سه‌رۆکی کوردستان مه‌سعود بارزانی : ئێمه به تۆب باران له ئێران وتورکیا ناترسین وبه چۆکدا نایه‌یین.
ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی: تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ
سه‌رۆک بارزانی له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆیدا ڕایگه‌یاند که ئێمه گلێی یه‌کجار زۆرمان له حکومه‌تی ئێران هه‌یه،گه‌لی کورد ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌ڵات نییه که ئێران پێێ وابێت به‌م تۆب بارانه ئێمه به چۆکدا دێنێت،
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستان،که تایبه‌ت کرابوو به سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕیز کاک مه‌سعود بارزانی بۆبه‌غدا،ودیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆمادی و تۆپبارانی ئێران وتورکیا بۆ ناوچه‌کانی کوردستان،
به‌ڕیز کاک مه‌سعود باسێکی گشتی له‌سه‌ردیداره به په‌له‌که‌ی دۆێنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جۆرج ده‌بلیو بۆش وچه‌ندین کارمه‌ندی پایه‌به‌رزی وڵاتی ئه‌مریکا،وهه‌روه‌ها سه‌ردانه‌کی بۆ به‌غدا و ڕێکه‌وتنه‌کانی نێۆان پارتی ویه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئێراقی کرد،هه‌روه‌ها زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ی پێوه‌ندی دار به چاره نووسی کوردستان وماده‌ی 140 و کاره‌ساته جه‌رگ بڕه‌که‌ی شه‌نگاڵ و کورده یه‌زیدییه‌کان باس کرد،
سه‌رۆک بارزانی له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆیدا ڕایگه‌یاند که ئێمه گلێی یه‌کجار زۆرمان له حکومه‌تی ئێران هه‌یه،گه‌لی کورد ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌ڵات نییه که ئێران پێێ وابێت به‌م تۆب بارانه ئێمه به چۆکدا دێنێت، ئێمه خوازیاری شه‌ڕ نین و نامانه‌وێ کێشه‌کانمان له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به شه‌ر چاره سه‌ربکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێران به‌هانه‌ی هێزه‌کانی پژاکه،ئێمه پژاکمان دروست نه‌کردوه،به‌ڵام ئه‌وان زۆرناوچه‌و ده‌ڤه‌ری کوردستان تۆپباران ده‌که‌ن که هیچ پێوه‌ندییه‌کی به به‌هانه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه نییه،
سه‌رۆک بارزانی وێرای ئه‌وه‌ی که داوای له کورده‌کانی به شه‌داگیرکراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کرد، که ئاگایان له هه‌ل ومه‌رجی ناسکی باشوری کوردستان بێت،ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که گه‌لی کورد بۆ خۆی زۆره و ده‌توانی به‌رگری له خاک وناوچه‌ی خۆی بکات،
سه‌رچاوه
www.serbexo.com .
4.9.2007
2007-09-04 11:22:00
18 ساڵ و 5 مانگ و 16 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان