نامه‌یه‌کی تایبه‌تی له سه‌ر ده‌شته‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ڵکی خراب له بێ‌کاری وبرسێتی خه‌ڵکی کوردستان وه‌رده‌گرێت .
لاوانی هاوبیری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
هێزه‌کان ڕێژیم له‌ڕێگه‌ی چه‌ندجاشه کوردێکه‌وه پێوه‌ندیان به‌هیندێک له‌و لاوه بێکارانه‌وه گرتووه، که گوایا ئه‌گه‌ر هاوکاری هێزه‌کانی ڕێژیم بکه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له ناو سوپادا ناوی خۆیان تۆماربکه‌ن،ماناگانه 400000 هه‌زار تمه‌نیان پی ده‌ده‌ن وله‌گه‌ڵ بیمه‌کردنی ته‌واو دابینکردنی هه‌مووپێداویستی ماڵی.
ماوي چه ند هه فته‌یه يا بڵين زیاد له مانگێک ده‌بيت که هيزه‌کاني کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا به به‌هانه‌ی تۆپ باران کردنی هێزه‌کانی پژاک ( پارتي ژياني ئازادي کوردستان) و پێ‌کاکا، سنوره ده‌ست دروسته‌کانی باشور‌و باکورو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان داوه‌ته به‌رتوپ باران، سه‌دان ماڵیان به‌سه‌ریه‌کدا ڕوخاندوه‌وه وخه‌ڵکێکی زۆری ئه‌و سنوورانه‌یان ئاواره کرده‌وه به هه‌زاران سه‌ر مه‌ڕو ماڵاتیان له به‌ین داوه‌و،کێلگه وکشتو خاڵی به‌رهه‌می ماندوو بوونی ساڵیکیان به گڕی ئاگرو ئاسنی شه‌رانیان سووتاندووه، به‌داخه‌وه تا ئیستا هیچ وڵاتێک داوای ڕاگرتنی ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌ی له کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌کردوه.
به‌و تۆپ بارانه و ئاواره بوونی خه‌ڵکه‌ونه‌داری وبرسێتی هه‌ڕه‌شه له ژیانی زۆر بنه‌ماڵه ده‌کات، به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سه‌ر به سه‌رده‌شت،خه‌ڵکێکی زۆر له‌گوند وناوچه کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ نه‌داری به‌ره‌و ڕوو ده‌بنه‌وه،
هێزه‌کان ڕێژیم له‌ڕێگه‌ی چه‌ندجاشه کوردێکه‌وه پێوه‌ندیان به‌هیندێک له‌و لاوه بێکارانه‌وه گرتووه، که گوایا ئه‌گه‌ر هاوکاری هێزه‌کانی ڕێژیم بکه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له ناو سوپادا ناوی خۆیان تۆماربکه‌ن،ماناگانه 400000 هه‌زار تمه‌نیان پی ده‌ده‌ن وله‌گه‌ڵ بیمه‌کردنی ته‌واو دابینکردنی هه‌مووپێداویستی ماڵی، به داخه‌وه که چه‌ند که‌سێک به مه‌به‌ستی به خێوکردنی ماڵ ومناڵیان که‌وتوونه‌ته ئه‌و داوه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی ناکۆکی نیوان کورد له‌گه‌ڵ یه‌کتری، که پلانی هه‌میشه داگیرکه‌رانی کوردستان بووه،
قه‌رار وایه که ئه‌و که‌سانه‌ی ناونوسیان ده‌که‌ن بیانگوازنه‌وه شۆێنێک به ناو پادگانی خاته‌مولئه‌نبیا و 45 ڕۆژ مه‌شقیان پێ بکه‌ن،پاشان بیانهێنه‌وه ناوچه‌کانی کوردستان له
گه‌ڵ هێزه‌کاني سوپا بچنه سه‌ر سنووره‌کان که له گه ل هيزسیاسیه‌کان وخه‌ڵکی گوند نشینی ناوچه سنووریه‌کان شه‌ربکه‌ن، یا به واته‌یه‌کی دیکه بڵێین برا به ده‌ستي برا بکوژرێ، چون دوژمنانمان باش ئه‌وه ده‌زانن که هه‌میشه پشتی کورد به یه‌کتری ده‌شکێنن، ده‌نا خۆیان ئه‌و توانایه‌یان نییه،
شایانی باسه به‌شێک له لاوانه که له کاتی ناونووسی کردندا گۆیان له قسه‌ی به‌رپرسانی سوپای ڕێژیم بوو، باش بۆێان ڕوون بووه که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ڕێژیم له‌و کاره‌دا چییه، هه‌ر بۆیه ده‌ست به جێ کشانه‌وه‌و خۆیان له‌و داوه مه‌ترسی داره دوور خسته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی له پێناو ده‌ست که‌وتنی پاره نه‌که‌ونه ناو شه‌ڕێکی براکوژییه‌وه که وه‌ک په‌رده‌یه‌کی ڕه‌شی میژووی به نێوچاوانیاندا دیار بێت.
جێی خۆیه‌تی که له‌م نامه‌دا ئاماژه به ناوی 3 کوردی به داخه‌وه خۆ فرۆش بێنین که بوونه‌ته کۆیخاو ده‌م ڕاستی ڕێژیم، وبه‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ن و هانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن که ئه‌و ده‌سکه‌وته له‌کیسی خۆیان نه‌ده‌ن وناونووسی بکه‌ن،گوایه ئه‌و پشتیوانی کردنه‌ی سوپا بۆماوه‌یه‌کی چه‌ند حه‌فته‌یی ده‌بێت وکۆتایی دێت، ئیدی بۆ هه‌میشه وه‌ک بیمه ئه‌و مانگانه وه‌رده‌گرن،به‌و پڕوپاگه‌نده ناڕاسته ده‌یانه‌وێ له ساویلکه‌ی چه‌ند که‌سێک که‌ڵک وه‌ربگرن،ئه‌و که‌سانه بریتن له عه‌لی حه‌سه‌نزاده خه‌ڵکی گوندی هه‌ڵۆی سه‌ربه ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، عه‌لی ئاسین په‌ره‌ست و عومه‌ر بۆکانی خه‌ڵکی ناوچه‌ی بۆکان،
داوا له‌و که‌سانه ده‌که‌ین که خه‌ریکی فرۆشتنی خه‌ڵک و خاکه‌که‌یانن بیرێک بکه‌نه‌وه‌و تا دێرتر نه‌بووه خۆیان له‌و خیانه‌ته دوور خه‌نه‌وه.
2007-09-05 18:30:58
16 ساڵ و 7 مانگ و 12 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان