کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کان بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی (ئێران). له شاری بروکسل پایته‌جتی بلژیک و یه‌کێتی ئوروپا به سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی یه‌که‌م 9.9.2007 ، به به‌شداری پارت ولایه‌نه‌کانی ئه‌ندام له به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کان بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌ی خۆنووسی، له شاری بروکسل ی پایته‌ختی بلژیک ویه‌کێتی ئوروپا،کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆیان ده‌ست پێ‌کرد،
سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه له لایه‌ن ئه‌بۆ عیلام وه‌ک کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگره کرایه‌وه،و پاشان به یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ ڕیزگرتن له شه‌هیدانی گشتی نه‌ته‌وه‌کانی بند ه‌ست بێ ده‌نگی ڕاگه‌یاندراو به‌شدار بووان هه‌ستانه سه‌رپێ،
به‌شی یه‌که‌می کۆنگره ته‌رخان کرابو بۆ پێشکه‌ش کردنی ڕاپۆرتی یه‌کساڵه‌ی به‌ره که له لایه‌ن سالح ئیلدمیره‌وه پێشکه‌ش کرا،پاشان ڕاپۆرتی چه‌ند چالاکییه‌کی به‌ره له وڵاتانی نۆ‌رویژ له لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی یه‌وه پێشکه‌ش کرا،
به‌شی دووه‌می کۆنگره ته‌رخان کرابوو بۆ هیندێک کێشه‌و که‌م کوڕییه‌کانی ساڵێ ڕابوردوی به‌ره،به تێر‌و ته‌سه‌لی له لایه‌ن نۆێنه‌ری گشت لایه‌نه‌کانه‌وه باسی له‌سه‌رکرا،
به‌شی دیکه‌ی کۆنگره ته‌رخان کرا بوو بۆ ئاڵ و گۆڕ له نێۆ ئایننامه‌ی ناوخۆی به‌ره‌و گۆڕانکاری له پلاتفۆرمی کۆنگره، هه‌روه‌ها پێک هێنانی چه‌ندین کۆمیته‌ی گرنگی نێۆ به‌ره، وه‌ک کۆمیته‌ی پێوه‌ندی نێۆنه‌ته‌وه‌یی و مافی مرۆڤ، کۆمیته‌ی ئابوری، کۆمیته‌ی مافی مرۆڤ کۆمیته‌ی پێوه‌ندی ناوخۆی به‌رنامه‌ڕێژی به‌ره،
ڕۆژی یه‌که‌می کۆنگره که تا کاتژمێر 21 شه‌و درێژه‌ی کێشا، به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی به کاری ڕۆژی یه‌که‌می هێنا،
ڕۆژی دووه‌می کۆنگره ،
ڕۆژی دووه‌می کۆنگره له کاتژمێر 11 پێش نیوه‌ڕۆ تا کاتژمێر 14: پاش نیوه‌ڕۆ درێژه‌ی هه‌بوو، به‌رنامه‌کانی ڕۆژی دووه‌می کۆنگره کراوه بوو بۆ گشت به‌شداربوویه‌ک وه‌ک میوان وهه‌واڵنێر، ڕۆژی دووه‌می کۆنگره باسێکی گشتی بوو له‌سه‌ر هیندێک پێشنیاری گه‌یشتوو له پێوه‌ندی به چالاک تر بوونی به‌ره ونزیکایه‌تی کردنی به‌ره له‌گه‌ڵ ڕێکخراو ولایه‌نه‌کانی گه‌لانی بن ده‌ست،که کۆنگره به نزیکترین هابیری به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند و بڕیاری له‌سه‌ر درا که له داهاتوودا کاری له‌سه‌ر بکات،
شایانی باسه که چه‌ندین میوانان وهه‌واڵنێر به‌شداری ڕۆژی دووه‌می کۆنگره بوون، پاشان بڕێارنامه‌ی کۆنگره ئاماده‌کرا بۆ په‌رله‌مانی ئوروپا بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی ڕێپێوانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بکرێت.
ناوی پارته‌کانی به‌شدار بریتین له .
1.به‌ره‌ی دیمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز،
2. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
3.کۆنگره‌ی دیمۆکراتیکی ئازه‌ربایجانیانی جیهانی
4.جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورکمه‌نستانی جنوبی له ئێران
5.جوڵانه‌وه‌ی هۆشیاری ئازه‌ربایجانی جنوبی.
6.پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان,
7.بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراتی به‌لوچستانیانی جیهان ،
8.حیزبی ئیستقلالی ئازه‌ربایجانی جنوبی.
هه‌روه‌ها ئه‌و 2 پاره‌ت خواره‌وه که ئه‌ندامن له به‌ره ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست نه‌یانتوانیبوو به‌شداری کۆنگره‌بکه‌ن،به‌ڵام له‌سه‌ر داخوازی خۆیان له بڕیاری کۆتایی کۆنگره،هه‌روه‌ها له نوسینی نامه‌ی خۆپێشانده‌رانی به‌رده‌رکی په‌رله‌مانی ئوروپا ناوه‌کانیان ئاماژه‌ی پێ کرابوو،
9. یه‌کێتی شۆرشگێرانی کوردستان .
10.ڕێکخراوی ئازادی به‌خشی عه‌ره‌بی ئه‌حواز،
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، www.psk2006.org
سێشه‌ممه 20 ی خه‌رمانانی 2707 ی کوردی.
