ڕێپێوانی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کان له په‌رله‌مانی ئوروپا،
ڕۆژی 10.9.2007 له کاتژمێر 15،30 پاش نیوه‌ڕۆ، نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران وه‌ک کورد و عه‌ره‌ب وتورکمه‌ن وبه‌لوچی و تورکی ئازه‌ری، به بۆنه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی ڕۆژی زمانی دایک،له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئوروپا به مه‌به‌ستی به ڕه‌سمی کردنی زمانی دایکی له قوتابخانه‌کانی ئێران ڕێپێوانێکی ئارامیان به ڕێوه‌برد، له‌و ڕێپێوانه‌دا ئاڵای هه‌ر پێنج نه‌ته‌وه‌یی بنده‌ست به‌رز کرایه‌وه،به زمانه‌کانی فه‌ره‌نسی، هۆڵه‌ندی، ئینگلیزی، کوردی ، عه‌ره‌بی، تورکی شوعار ده‌وترایه‌وه،
به هه‌موو زمانه‌کان ناوی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ده‌هێنرا و داوای ئازادی زمان و ژیانیان ده‌کرا، پاشان شوعاری تروریست ئاخوند، تروریست ڕێژیمی ئیران و زۆر شوعاری دیکه ده‌وترا. له‌و ڕێپێوانه‌دا دوو پارتی کوردستانی واته پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وپارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان به‌شداریان هه‌بوو،
شایانی باسه که له‌و ڕێپێوانه‌دا چه‌ندین کاناڵی ڕاگه‌یاندنی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان به‌شداریان کرد و هه‌واڵ و ڕێپۆرتاژیان تێدا ئاماده ده‌کرد، زۆر به‌ی کاناڵه‌کانی به‌شدار له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،کاک عارف باوه‌جانی وتوۆێژ و چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانیان پێک هێنا،
له به‌شی کۆتایی ڕێپێوانه‌که داواکاری خۆپێشانده‌ران به نووسراوه له لایه‌ن شاندێکی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانه‌وه ئاراسته‌ی یه‌کێتی ئوروپا کرا، ئه‌وانیش زۆر به گه‌رمی پێشوازییان له‌و شانده کرد ونووسراوه‌که‌یان لێ وه‌رگرتن وبه‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا که به زووترین کات به نووسراوه یا پێوه‌ندی ته‌له‌فونی له بۆچوونی یه‌کێتی ئوروپا ئاگاداریان ده‌که‌نه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، www.psk2006.org
سێشه‌ممه 20 ی خه‌رمانانی 2707 ی کوردی.
