پارتی سوسیالیستی چه‌پی نه‌روێژی SV شاڵاوی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌فه‌رمی وه‌ک جینۆساید ناساند
¢ گروپی کوردی له ڕێکخراوی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌نه‌روێژ
به‌ڕێز ("یه‌رمووند سکۆر")دا نوسراوه : هه‌ڵبژارده‌ی به‌شیی نێونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیستی چه‌پی نه‌روێژی SV به‌فه‌رمی په‌یوه‌ستبوونی پارته‌که‌یان بۆ که‌مپینی به‌فه‌رمی ناساندنی شاڵاوی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک کۆمه‌ڵکوژی له دژی گه‌لی کورد ڕاده‌گه‌ێنین و باوه‌ڕیشمان وایه ئه‌م کاره‌ساتانه به پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ، وه‌ک کومه‌ڵکوژی ناودێر ده‌کرێن.
له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ی پارتی سیاسی و ڕێکخراوه نه‌روێژییه‌کاندا، له‌دواهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی به‌شی نیونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیستی چه‌پی نه‌روێژ SV شاڵاوی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌فه‌رمی وه‌ک جینۆساید ناساند.
به‌ڕێزان ("ئیڤار یوهانسن") سه‌رۆکی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی و ("یه‌رمووند سکۆر") ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌ڕێی دوو نامه‌ی جیاوازدا بۆ گروپی کوردی ڕێکخراویی دژبه‌ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی SOS Rasisme به‌فه‌رمی پشتگیری پارته‌که‌یان بۆ که‌مپینی به‌جیهان ناساندنی شاڵاوی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند.
وه‌ک له‌نامه‌که‌ی به‌ڕێز ("یه‌رمووند سکۆر")دا نوسراوه : هه‌ڵبژارده‌ی به‌شیی نێونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیستی چه‌پی نه‌روێژی SV به‌فه‌رمی په‌یوه‌ستبوونی پارته‌که‌یان بۆ که‌مپینی به‌فه‌رمی ناساندنی شاڵاوی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک کۆمه‌ڵکوژی له دژی گه‌لی کورد ڕاده‌گه‌ێنین و باوه‌ڕیشمان وایه ئه‌م کاره‌ساتانه به پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ، وه‌ک کومه‌ڵکوژی ناودێر ده‌کرێن.
له‌کۆتاییشدا هیوای خواستووه که پشتیوانی پارته‌که‌یان بۆ که‌مپینه‌که، به‌رده‌وام بوونی کاره‌کان و ئه‌رکه‌کان ئاسانتر بکاته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌نامه‌که‌ی به‌ڕێز ("ئیڤار یوهانسن )" یشدا وێڕای پشتڕاسکردنی بڕیاره‌که، نوسیویه‌تی که : ناوی پارتی سوسیالیستی چه‌پ SV له لیستی پشتیوانانی که‌مپینه‌که‌دا تۆماربکرێت.
شایه‌نی باسه که پارتی سوسیالیستی چه‌پی نه‌روێژی SV خاوه‌نی 15 کورسییه له‌ناو پارله‌مانی نه‌روێژدا و له‌گه‌ڵ پارتی کرێکاران AP و پارتی ناوه‌ند SP، حکومه‌تی نه‌روێژیان پێکهێناوه.
هه‌ندێک زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی که‌مپین !
* ئه‌ندامێتی له که‌مپیندا له کوردستان و ده‌ره‌وه :
---------------------------------------------
ئاماژه به پڕۆژه‌ی ڕه‌شنوسی به‌رنامه‌ی کاتیی که‌مپین هه‌تا به‌ستنی کۆنگره، ئه‌ندامێتی له که‌مپیندا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
¢هه‌ر ڕێکخراوێکی کوردی و بیانی بخوازێت ببێته ئه‌ندامی که‌مپین به‌مه‌رجێک به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی، دیموکراتی و ئاشتیخوازانه بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ کار بکات، به‌شانازییه‌وه قبوڵی ده‌که‌ین، ئێمه باوه‌ڕمان وایه یه‌کگرتنی هه‌وڵه‌کان له‌م پێناوه‌دا مه‌رجی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنه و نابێت ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێک و پڕوپاگانده‌ی حیزبی یان ڕێکخراوێک به‌کار بێت یان قۆرغ بکرێت. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان وایه ده‌بێت ده‌ستکه‌وتی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م که‌مپینه، وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی خه‌باتی گشت تێکۆشه‌رانی کوردستان و مرۆڤدۆستانی جیهان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
¢لێژنه‌ی باڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی که‌مپین له‌سه‌ر ئاستی ووڵاتێک یان جیهان پێک دێت له نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌کانی ئه‌ندام و هه‌روه‌ها هه‌ندێک که‌سایه‌تی پسپۆڕ، گرنگ و پێویست ( له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵاوه هه‌ڵده‌بژێردرێن ).
¢داواکردنی ئه‌ندامێتی ده‌کرێت له‌ڕێی هه‌رئه‌ندامێکی که‌مپینه‌وه پێشکه‌ش به لێژنه‌ی باڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی که‌مپین بکرێت.
* ناوی ئه‌ندامانی که‌مپین له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات :
-------------------------------------
¢گروپی کوردی له ڕێکخراوی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌نه‌روێژ
¢ڕێکخراوای ماڵی ڕوناکبیری سه‌لام له نه‌روێژ
¢ڕێکخراوی کوردی سوریا له نه‌روێژ
¢Anfal and Hallabja Foundation in Holland له هۆڵاند
* ناوی ئه‌ندامانی که‌مپین له کوردستان :
--------------------------------
¢ڕێکخراوای ماڵی ڕوناکبیری سه‌لام له‌کوردستان
¢ڕێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی دوای ئه‌نفال له‌کوردستان
¢ڕێکخراوی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له‌کوردستان
¢ڕێکخراوی په‌راوێزکه‌وتووه‌کان له‌کوردستان
¢سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌نفال له‌کوردستان
¢هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕێکخراو و که‌سایه‌تی و ئه‌ندام پارله‌مانی کوردستان.
* ناوی ئه‌و پارتی سیاسی و ڕێکخراوه نه‌روێژیانه‌ی پشتیوانی ئه‌م که‌مپینه ده‌که‌ن :
------------------------------------------------------------------------------------
¢ ڕێکخراوی دژ به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌نه‌روێژ SOS Rasisme i Norge
¢ ڕێکخراوی Selvhjelp for flyktninger og innvandrere نه‌روێژی
¢ SU ڕێکخراوی لاوانی پاتی سۆسیالیستی چه‌پی نه‌روێژی SV
¢ پارتی ژینگه‌ی سه‌وزی نه‌روێژی Miljøpartiet De Grønne
¢ پارتی سوسیالیستی چه‌پی نه‌روێژی SV
¢ پارتی سووری نه‌روێژی Rødt
* ناوی ئه‌و پارتی سیاسی و ڕێکخراوه کوردییانه‌ی له‌نه‌روێژ پشتیوانی ئه‌م که‌مپینه ده‌که‌ن :
--------------------------------------------------------------------------------------------
¢پاتی ژیانی ئازادی کوردستان پژک
* پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
¢کۆمیته‌ی هاوکاری پارته سیاسییه کوردستانییه‌کان
* حیزبی دیموکراتی کوردستان
¢کۆنگره‌ی نیشتیمانی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
¢ڕێکخراوی کۆمه‌ک / نه‌رویج ,
¢کانونی نوسه‌رانی کوردستانی ئێران
¢ڕێکخراوی لاوانی دیموکراتی له کوردستان / لێژنه‌ی نه‌روێژ
¢یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ,
¢کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کانی کوردستان / کۆمیته‌ی نه‌روێژ
¢ده‌توانن پشتیوانیکردنتان بۆ که‌مپین له‌رێی ئه‌م لینکه‌وه بنێرن :
http://sos-rasisme.no/Sentralt/view/9984
2007-09-11 20:17:49
18 ساڵ و 5 مانگ و 7 کاتژمێر و 12 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان