سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کۆڕی ماته‌می شه‌هید عوسمان ڕه‌حیمی و هاوکات ساڵیادی شه‌هیدانی به‌رلین به‌شداری کرد.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
width=326>
له‌و کۆڕه ماته‌مییه‌دا بانگهێشتنی پارت و لایه‌نه‌کانی کوررستانی کرابوو، که به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی به سه‌رپه‌ره‌شتی شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و کۆڕه ماته‌مییه‌دا به‌شداری کرد،
ئه‌مڕۆ 25 ی خه‌رمانانی 2707 ی کوردی ، کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له وڵاتی نۆرویک له شاری لیلسترۆمی نۆ‌رویژ ، کۆڕێکی ماته‌می بۆ شه‌هیدانی به‌رلین و کۆچی له ناکاوی کاک عوسمان ڕه‌حیمی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیـمۆکراتی کوردستان پێک هێنا،
له‌و کۆڕه ماته‌مییه‌دا بانگهێشتنی پارت و لایه‌نه‌کانی کوررستانی کرابوو، که به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی به سه‌رپه‌ره‌شتی شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و کۆڕه ماته‌مییه‌دا به‌شداری کرد،
کاک عارف به پێشکه‌ش کردنی کورته ئاخاوتنێک کورت له سه‌ر شه‌هیدانی به‌رلین و شه‌هید کاک عوسمان ڕه‌حیمی ، ئاماژه‌ی به‌وه کرد ، که گه‌لی کورد ئه‌وه یه‌که‌م کاره‌ساتی نه‌بووه‌و ناشبێت، به‌ڵام وره به‌رنه‌دان و درێژه‌دان به ڕێبازی شه‌هیدان گه‌وره‌ترین شانازییه بۆ ڕێبازه که‌یان،
کاک عارف له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ئاماژه‌ی خسته سه‌ر له یه‌ک دابڕانی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی به داخ وکه‌سه‌ره‌وه باسی کرد، به‌ڕیز باوه‌جانی باسی ئاڵ و گۆڕانه‌کانی جیهانی کرد و گلێی له دابڕان و یه‌ک نه‌بوونی کورد کرد، ئاواته خواز بوو که ڕه‌وه‌ندی کورد له هه‌نده‌ران هانده‌ر بن بۆ دروست بوونی یه‌کێتی و یه‌ک ڕیزی گه‌له‌که‌مان،
2007-09-16 18:54:43
16 ساڵ و 7 مانگ و 17 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان