به باوه‌رإی من ناسیونالیزم بریتیه له "پره‌نسیپێکی سیاسی گریمانی ئه‌وه ئه‌کات که ده‌بێت یه‌کیه‌تی سیاسی و یه‌کیه‌تی خاکی نه‌ته‌وه‌یی هاوشانی یه‌کتری بن". به مانایه‌کی دیکه ناسیونالیزم ئه‌و بۆچوونه سیاسییه‌یه که پێیوایه خاکی هاوبه‌ش و یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌بێت سیستمێکی سیاسی هاوبه‌ش و یه‌کگرتووی هه‌بێت. له شوێنێکی دیکه‌دا ئه‌م پێناسه‌یه وردتر ده‌بیته‌وه و "به شێوه‌یه‌کی
ناسیونالیزم دیارده‌یه‌کی زۆر ئاڵۆزه و تا ئیستا به چه‌ندین شێوه پێناسه و قسه و لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی له سه ر کراوه. سه‌ره‌رإای ته‌مه‌نی درێژی دیارده‌ی ناسیونالیزم که چی له ئاستی تیوری دا که‌متر گرنگی پێ دراوه. ناسیونالیزم یه‌کێک له‌و "لیزم" انه‌یه که رۆشنبیر یان تیوریسونی خۆی نیه. لیبراڵیزم، سوسیالیزم، کۆمۆنیزم، فاشیزم، هه‌موویان تیوری‌و و فه‌لسه فه ی تایبه‌ت و ناسراویان هه‌یه. به‌ڵام ناسیونالیزم تا ناوه‌راستی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیست بێ فه‌یله‌سووف و بێ رۆشنبیر ماوه‌ته‌وه. راسته لێره‌و له‌وی، ئه‌م فه‌لسه فه یه یان ئه‌ویدی، فڵان یان فیسار تیۆریسون، شتێکیان له سه‌ر ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌نی ناسیونالیزم گووتوه. به‌ڵام لای که‌س بابه‌تی سه‌ره‌کی بیرکردنه‌وه و قسه کردن نه‌بووه. ته‌نیا له سه‌ره‌تای هه شتا‌کانه‌وه ناسیونالیزم وه‌ک دیارده‌یه‌کی سیاسی و کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رنجی ژماره‌یه‌کی زۆری لێکۆڵه‌ره‌وه و زانای کۆمه‌ڵایه‌تی راده‌کێشێت و ده‌بێته شیکردنه‌وه و ویردی سه ر زمان، ئه‌م سرنج راکێشێانه‌ش له زۆر رووه‌وه وابه‌سته‌ی ئه‌و گۆرإانکاریه بنه‌رإه‌تیانه‌یه له هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانی ئه‌م سه‌ده‌یه دا روویان دا، هه‌ر له که‌وه‌تن و له به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتوریه‌تی کۆمۆنیزم و به‌شبه‌شبوونه‌یه‌وه بۆ چه‌ندان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی جیاوازه‌وه بیگره تا به کۆی ئه‌و هه‌موو بزاوته ناسیونالیزمیانه‌ی دیکه‌ش ده‌گات که به‌شێکی گه‌وره‌ی فه‌زای سیاسی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانی به ره‌نگی خۆی ره‌نگرإێژ کرده‌وه. ئه‌م ئاماده کاریه سه‌خت و هه‌موو لایه‌نیه‌ی ناسیونالیزم له مێژو دا وای کردووه له هه‌شتاکانیشه‌وه ببێته بابه‌تی زانسته کۆمه‌لایه‌تیه جیاجیاکان و هه‌زاره‌ها لاپه‌رإه‌ی له سه‌ر بنوسرێت.
له ناو ئه‌و هه‌موو نوسینانه دا چوار تیوریسون گرینگ‌ترین مه‌سه‌له بیروکه کانی ناسیونالیزمیان له دنیای ئاکادیمی و بواری زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دا لێکداوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ک له‌م تیوریسینانه رای تایبه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه و بزواتی نه‌ته‌وه‌ایه‌تی و سه‌رچاوه‌کانی په‌یدابوون و هێز و قۆرسایی نه‌ته‌وه و گرینگی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ناو مێژوی هاوچه‌رخ و داهاتوی مروڤایه‌تی دا هه‌یه.
ره‌نگه خاڵی هه‌ره سه‌ره‌کی جیاوازی نێوان ئه‌م نوسه‌رانه له‌وه دابێت که سێ نوسه‌ری یه‌که‌میان ناسیونالیزم له پاڵ تیوریه مۆدیرنیسته‌کاندا لێکده‌ده‌نه‌وه، و نه‌ته‌وه‌و، ناسیونالیزم به له دایک بوونی ده ورانی مۆدێرإنیته ئه‌زانن، له کاتێکدا چواره‌میان پێی وایه ڕه‌گه‌کانی نه‌ته‌وه بۆ به‌ر له قۆناغی مۆدێرإنیته ده‌گه‌ر٠ێینه‌وه و نه‌ته‌وه به‌رئه‌نجامی گه‌شه‌ی ئه‌و ئه‌تنیکیه بچووکانه‌یه که به‌ر له درستبوونی مۆدێرإنیته بوونیان هه‌بووه. با سرنجێکی قۆڵتر له‌م جیاوازیه بده‌ین.
به رای ناسونالیسته کان دروست بوونی نه‌ته‌وه به بێ گۆرإانه ئابوریه‌کانی ده ورانی پێشه‌سازی و هاتنه کایه‌ی سیستمی خۆیندنی مۆدێرإن و گه‌شه‌ی زمانی هاوبه‌ش و دروس بوونی تاکه که‌سی مۆبیل و بازارإه گه‌وره‌کان مه‌حاڵه. ناسولیسته کان ئه‌و سه‌ره‌تا مارکسییه قبووڵ ده‌کان که نه‌ته‌وه به له دایکبووی کۆمه‌لگه‌ی پێشه‌سازی ده‌زانێت، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو باوه‌رإیان وایه نه‌ته‌وه پێشینی دێرین نییه، به‌ڵکو بوونێکه ده‌بێت هه‌نگا و به هه‌نگا و بنیاد دروست بکرێت. به باوه‌رإی من ئابوری پێشه‌سازی له یه‌ک کاتدا پێویستی به دوو شت هه‌یه، یه‌که‌میان: کولتورێکی نوێی ناوه ندییه. دووه‌میان: ده‌وڵه‌تێکی نوێی مه‌رکه‌زییه. هه‌ر یه‌کیکێش له‌م دووانه پێویستیه‌کی حه‌یاتیان به‌یه‌کتری هه‌یه و به بێ یه‌کتری زه‌حمه‌ته دروستببن. هه‌م ئه‌و کولتوره مه‌رکه‌زییه پێویستی به ده‌وڵه‌تێکی مه‌رکه‌زی هه‌یه بۆ بنیادنان و دروست بوونی، هه‌م دوڵه‌تیش پێویستی به‌و کولتوره مه‌رکه‌زییه وێکچوو و هاوبه‌شه هه‌یه بۆ پته‌و بوون و چه‌سپاندنی پایه‌کانی. له هه‌ر قۆناخیکدا دا ناسیونالیزم ئه‌و کولتوره‌یه ئه‌م رإۆڵه هاوبه‌ش و مه‌رکه‌زییه ده‌بینیت.
ئه‌وه‌ی من له‌م خاڵه‌دا مارکسیزمی ئۆرتۆده‌کسی جیا ده‌که مه وه، تێرإوانینیه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی ناسیونالیزم. من ناسیونالیزم به به‌رهه‌می ئیه لیته کانی نه‌ته‌وه ده زانم، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه نه‌ته‌وه به به‌رهه‌می ناسیونالیزم داده‌نێم. به مانایه‌کی دیکه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌کات نه‌ته‌وه نیه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه دروستده‌کات بزاوتی نه‌ته‌وه‌ییه. واته له تێرإوانینمان دا بۆ په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه و بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی نابێت پێمان وا بێت سه‌ره‌تا نه‌ته‌وه‌مان هه‌یه و ئینجا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌کات. به پێچه‌وانه‌وه بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه دروست بکات. ناسیونالیزم نه‌ته‌وه دروست ده‌کات نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو ئه‌و بنه‌ما کولتوری و ده‌زگاییانه دروستده‌کات که له رێگه‌یانه‌وه نه‌ته‌وه وه‌ک بوونێکی وێکچوو دروست ده‌بێت. به کورتی به باوه‌رإی من نه‌ته‌وه به‌رهه‌می بزاوتی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. له‌م خاڵه‌دا ئه من خۆم له تیوره ره‌سمیه‌کانی مارکسیزم له سه‌ر نه‌ته‌وه و ناسیونالیزم جیاده بینم.
به پێچه‌وانه‌ی پیم وایه له دایکبوونی نه‌ته‌وه و دروستبوونی بزاوتی ناسیونالیزم ته‌نها به بنه‌مایه‌کی ئابورییه‌وه نابه‌ستیته‌وه به‌ڵکو راسته و خۆ گرێیان ئه‌دات به له دایک بوونی ئه‌و شته‌وه که ناوی ده‌نێن "ناسیونالیزمی چه پ". له کاتێک دا ئیمه ته‌ماشای بنه‌ما ئابورییه‌کان و ناسیونالیزم وه‌ک کولتوری قۆناغی پێشه‌سازی ناونووسده‌کاین، ئه من پیموایه دروستبوونی نه‌ته‌وه به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ژێرخانه کولتوریه‌وه ده‌به‌ستریته‌وه که هه‌لی ئه‌وه ده‌رإه‌خسێنێت نه‌ته‌وه وه‌ک (تاقمێکی فانتازیا کراو) وێنا بکرێت. به لای منه وه گه‌شه‌کردنی شێوه نۆییه‌کانی په‌یوه‌ندی کردن، به‌تایبه‌تی له دایکبوونی رۆژنامه و رۆمان و چاپه‌مه‌نی زۆر و کتێب و بڵاوکراوه، که ئا‌مرازی گرنگی په‌یوه‌ندی کولتورین، ئه‌و زه‌میینه ده‌رإخسێنێت که نه‌ته‌وه تێیدا وه‌ک پێکهاتێکی هاوبه‌ش و وێکچوو وێنا بکرێت. ئه من باوه‌رإی وایه ئه‌وه میدیای نوێیه، به تایبه‌ت رۆژنامه، واده‌کات لای زۆربه‌ی خه‌ڵک فانتازیایه‌کی هاوبه‌ش دروست ببێت، چوونکه هه‌موویان یه‌ک هه‌واڵ و یه‌ک لێکدانه‌وه و یه‌ک بابه‌تیان به یه‌ک زمان پێشکه‌ش ده‌کرێت. هه‌موو ئه‌مانه به سه‌ر یه‌که‌وه وا ده‌که‌ن بناغه‌کانی ئه‌و هه‌ست و فانتازیا گشتیه له دایک ببێت که بوونی نه‌ته‌وه وه‌ک تاقمێکی سیاسی فانتازیا کراو پێویستی پێیه‌تی. به کورتی ئیمه له دایک بوونی نه‌ته‌وه و بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی به مۆدێرإنیته گرێبده‌دات، به‌ڵام له باتی پێداگرتن له سه‌ر رۆڵی ئابوری زیاتر پێ له سه‌ر ره‌هه‌نده کولتوورییه‌کانی مۆدێرإنیته داده‌گرێن.
له سه‌ر هه‌مان خه‌تی ئه من پیموایه که، مێژونووسی ئینگلیزی ئێریک هۆبزباومیش پێیوایه نه‌ته‌وه داهێنراوێکی سیاسی تازه‌یه نه‌ک بوونێکی بابه‌تی و دوزراوه‌یه‌کی دێریین. به باوه‌رإی هۆبزباوم زۆربه‌ی ئه‌و شته هاوبه‌شانه‌ی نه‌ته‌وه باسیانده‌کات و به بنه‌مای بوونی خۆی ده‌زانێت له راستی دا بوونێکی بابه‌تییان نیه و تا راده‌یه‌کی زۆر دروستکراو داهێنراون، ئه‌م داهێنراوانه‌ش به هۆی ئابوری و میدیا‌و هۆیه‌کانی په‌یوه‌ندیی کردنی نوێوه به ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه و ده‌کرێنه به‌شێک له خه‌یاڵ بۆ هه‌مووان. لێره‌وه ناکرێت دروستبوونی نه‌ته‌وه له مۆدێرإنیته جیا بکه‌ینه‌وه، چونکه پێش له مۆدێرإنیته ئه‌م توانا‌و هه‌لومه‌رجی به هی هه‌مووان کردنه له ئارادا نه‌بوو.
به‌ڵام ئانتۆنی سمیس به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیرۆکانی سه‌ره‌وه و له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی رخنه‌ییدا بۆ ئه‌و تیورانه له‌باره ی له دایکبوونی نه‌ته‌وه، بۆچونی وایه که به‌ر له ده ورانی مۆدێرإنیته، نه‌ته‌وه یان ئه‌و پێکهاتانه‌ی له نه‌ته‌وه چوون، وه‌ک تاقمی ئه‌نتی بچوک، هه‌بوون و نه‌ته‌وه له قۆناغی مۆدێرإنیته‌دا شتێک نیه جگه له به‌رده‌وامی و گه‌شه کردنی ئه‌و تاقمه ئه‌تنیکانه‌ی، به‌ر له مۆدێرإنیته له ئارادابوون. به باوه‌رإی سمیس ره‌گه‌کانی نه‌ته‌وه قووڵ له مێژوودا دابه‌زیوه و به‌ر له دروستبوونی نه‌ته‌وه هه‌میشه تاقمی ئه‌تنی هه‌بوون که بنه‌مای دروست بوونی نه‌ته‌وه‌یان پێکهێناوه. لێره‌وه ئینتیما بۆ زمان، بۆ کولتور لای سمیس کونتره له هاتنه کایه‌ی ده ورانی مۆدێرإنیته.
له‌م باسه‌ی ئێمه دا ناسیونالیزم به‌و مانایه به کار هاتووه که ئه من به چه‌مکی ناسیونالیزمی دائه نیم. له راستیدا بۆچوونی من به‌رانبه‌ر به ناسیونالیزم و ئه‌و په‌یوه ندییه‌ی ناسیونالیزم وه‌ک بزاوتێکی سیاسی به مه‌سه‌له‌ی دروستبوونی نه‌ته‌وه‌وه هه‌یه‌تی تا راده‌یه‌کی زۆر لای زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی بواره جیاوازه‌کانی زانسته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان په‌سه‌ند کراوه.
له سه‌ر هه‌مان هێڵ ئه‌م نوسینه‌ش هه‌مان بۆ چون قه‌بووڵده‌کات و له نێوان دروستبوونی ناسیونالیزمی کوردیی و مۆدێرإنیته‌دا په‌یوه‌ندیه‌کی پێکهێنه‌رانه پێشنیار ده‌کات. وه‌ک وتمان ئیمه ناسیونالیزم به به‌رهه‌می مۆدێرإنیته ده‌زانێن، به‌ڵام ئایا مه‌به‌ستی ئیمه له چه‌مکی ناسیونالیزم چییه?
به باوه‌رإی من ناسیونالیزم بریتیه له "پره‌نسیپێکی سیاسی گریمانی ئه‌وه ئه‌کات که ده‌بێت یه‌کیه‌تی سیاسی و یه‌کیه‌تی خاکی نه‌ته‌وه‌یی هاوشانی یه‌کتری بن". به مانایه‌کی دیکه ناسیونالیزم ئه‌و بۆچوونه سیاسییه‌یه که پێیوایه خاکی هاوبه‌ش و یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌بێت سیستمێکی سیاسی هاوبه‌ش و یه‌کگرتووی هه‌بێت. له شوێنێکی دیکه‌دا ئه‌م پێناسه‌یه وردتر ده‌بیته‌وه و "به شێوه‌یه‌کی گشتی ناسیونالیزم ئه‌و هه‌وڵدانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی کولتور و ئیداره پێکه‌وه کۆببنه‌وه، ناسیونالیزم هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات کولتورێک سه‌رپۆشی سیاسی خۆی وه‌رگرێت، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک سه‌رپۆشی سیاسی". وه‌ک ئاشکرایه ئه من له هه‌ر دوو باره‌که‌دا ناسیونالیزم وه‌ک بزاوتێکی سیاسی پێناسده که مۆ و ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌به‌ستێنه‌وه به دروست کردنی کیانێکی سیاسییه‌وه بۆ کولتورێک یان خاکی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک گرتوو. ئه‌و چه‌مکانه‌ی ناسیونالیزم بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ستراتیژه سیاسیه کاریان پێده‌کات به پله‌ی یه‌که‌م برێتیین له کولتوری یه‌کگرتوو، خاکی یه‌ک گرتوو، له گه‌ڵ ئه‌و ئیداره سیاسیه یه‌کگرتووه‌دا که ئه‌م شتانه به یه‌که‌وه کۆده‌کاته‌وه و ده‌بێته چه‌تری سه‌ر سه‌ریان. به‌م مانایه‌ی ئیمه به چه‌مکی ناسیونالیزم ئه‌دات ناتوانین قسه له بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناسیونالیستی بکه‌ین به‌ر له رۆژگاری مۆدێرإنیته. چوونکه مۆدێرإنیته بنه‌مای ئه‌و هه‌موو شته لێکچوانه ده‌رإه‌خسێنێت که ناسیونالیزم پێویستی پێیه‌تی.
بنه‌ما کولتوریه‌کانی نێوان ناسیونالیزم و مۆدێرإنیته زیاتر لای ئیمه کورد روونکراوه‌ته‌وه، که ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه "تاقمێکی سیاسی فانتازیا نییه". ئه‌وه‌ی له‌م پێناسه‌یه دا گرنگه کاراکته‌ری فانتازیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه. نه‌ته‌وه وه‌ک به‌رهه‌می جۆرێکی تایبه‌تی خیاڵاتی که توانایه‌کی تایبه‌تی فانتازیای سیاسی و کولتوری مه‌یسه‌ر ده‌کات. ئیمه ئه‌و جۆره فانتازیایه‌ی نه‌ته‌وه ده‌خولقێنێت له جۆره‌کانی دیکه‌ی فانتازیا جیاده‌کینه‌وه. به باوه‌رإی من فانتازیای نه‌ته‌وه‌یی فانتازیای تاقمێکه که خۆی له ئیمپراتوریه‌ت به بچوکتر ده‌زانێت وه‌یکچوون له هه‌مانکاتدا خۆی له خێڵ و تاقمه بچووکه‌کانی به‌ر له نه‌ته‌وه‌ش به گه‌وره‌تر ده‌بینێت. به مانایه‌کی دیکه پیم وایه: بۆ په‌یدابوونی نه‌ته‌وه پێویستیمان به ئیمپراتۆریه‌ته گه‌وره‌و و فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه، دووهه‌میان فانتازیای خێڵ و تاقمه ناوچه‌ییه بچووکه‌کانه. به باوه‌رإی من به بێ ئاماده‌گی مۆدێرإنیته دروست بوونی فانتازیای نه‌ته‌وه‌یی مه‌حاڵه، چونکه مۆدێرإنیته که ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له گه‌ڵ خۆی دا ده‌هێنێت، ئه‌م ده‌وڵه‌ته واده‌کات ل سه‌رێکه‌وه فۆرمی ئیمپراتۆریه‌ته گه‌وره‌کان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، له سه‌رێکی دیکه‌وه کاپیتالیزمی چاپ و نووسین ده‌بنه هۆی له به‌ر یه‌ک تری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ماکانی فانتازیای تاقمه بچووکه‌کانی وه‌ک خێڵ. لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فانتازیایه‌کی هاوبه‌ش، سیستمی سه‌ربازی هاوبه‌ش، فه رهه نگی زمانی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تڵه‌سی نیشتمان، ئاماری نه‌ته‌وه‌یی، هه‌یه. ئه‌م ئامرازانه‌ش که توانای به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و جۆره تازه‌یه‌ی خه‌یاڵیان هه‌یه که ده بێت له و رێگایه‌وه نه‌ته‌وه خۆی وه‌ک تاقمێکی سیاسی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ بنا بکات، ئه‌م ئامرازانه‌ش به‌رهه‌می مۆدێرإنیته‌ن و به‌ر له مۆدێرإنیته بوونیان نه‌بووه.
وه‌ک ووتم ناسیونالیزم له‌م باسه‌ی ئێمه دا به مانا یه به کار هاتووه و له بنه‌رإه‌تدا وه‌ک پره ینسیپێکی سیاسی مامڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه، به‌ڵام ئه‌و مانایه‌ی له‌م نوسینه‌دا به‌و پره‌نسیپه سیاسیه دراوه فراوانتره له‌و مانایه‌ی که ئیمه پێ ئه ده ین. لای ئیمه ئه‌و پره‌نسیپه سیاسیه‌ی ناسیونالیزم به‌رجه‌سته‌ی ده‌کات برێتیه له بنیادنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام له‌م نووسینه‌ی مندا ئه‌م پره‌نسیپه هه‌موو ئه‌و بزاوته سیاسی و ئایدیالوژیانه‌ش ده‌گرێته‌وه که هه‌وڵی بنیادنانی شوناسێکی فانتازیا کراوی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ده ین به بێ هه‌وڵی دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی، به تایبه‌تی ئه‌و بزاوتانه‌ی که هه‌ست کردنی تاقمێکی به بوونی خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه به هێز کۆمه‌ک ده‌که‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی به هێز بوونی ئه‌م هه‌سته به بنیادنانی ده‌وڵه‌ته‌وه ببه‌ستێنه‌وه. لێره دا ناسیونالیزم، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی تره وه، مه‌رج نیه هه‌میشه فۆرمی ده‌وڵه‌ت یان هه‌وڵی بنیادنانی ده‌وڵه‌ت بگرێته خۆی، به‌ڵکو ده‌بێت چه‌ندان فورمی سیاسی و کومه‌ڵایه‌تی دیکه بگرێته خۆی له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا. به باوه‌رإی من تا ئه‌و شوێنه‌ی کولتورێک رێگری سیاسی له به‌رده‌مدا نه‌بێت بۆ ته‌عبیر کردن له خۆی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ناسیونالیزم دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت وه‌ک ئامانج نه‌بینێت. له کۆمه‌لگه‌یه‌کدا لێبردوویی و فره کولتوری قبووڵبێت و تاکه جیاجیاکان له سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون و تاقمه‌کان له سه‌ر بنه‌مای مافی ده‌سته‌ییان قه‌بووڵکرێن، ئه‌وکات ده‌بێت بزاوتێکی ناسیونالیزمی دروست ببێت باس له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت نه‌کات، ده نا پێکهینانی حکوومه تێکی سه ر به خۆ له ئارادایه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©