خه‌یاڵ پڵاوی فێدێڕالیزم !!!
ح. س.سۆران
با نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ( ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتوه‌کان) بێن له ته‌واوی کوردستانی گه‌وره رێفێڕاندوم بکه‌ن ، خه‌ڵک هه‌رچیان ویست هه‌ر ئه‌ومان پێ بده‌ن . بۆ ده‌بێ بۆ وێنه کۆماری ماڵتا ، سه‌ربه‌خۆ بێ و ئێمه ، که به لای که‌مه‌وه 50 میلیۆنین و زۆرتر له 20 به‌را‌به‌ری کۆماری ماڵتاین ، هه‌ر لانشین و ژێر چه‌پۆکه بین . دڵنیابن ، ئه‌گه‌ر بۆی تێکۆشین ، پێی ده‌گه‌ین ، چون مافی خۆمانه .
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
تاران “ 29/6/2707
خه‌یاڵ پڵاوی فێدێڕالیزم !!!
ره‌نگه به پێی هه‌ڵکه‌وتنی کات و جێگه ، واته‌ی هه‌ر وشه‌یه‌ک زۆر گۆڕانکاری به‌سه‌ریدا بێ و بارودۆخی گه‌لێک تۆفیر بکا ، که یه‌کێک له‌وانه باس و خواسی وشه و کێشه‌ی فێدێڕالیزمه .
جا، چون ئه‌م مه‌به‌سته - له‌م کاته دا - له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستانی گه‌وره ، زۆری قسه له‌سه‌ر ده‌کرێ و زۆر که‌س چاره‌نووسی کوردیان پێوه گرێ داوه ، چاوه‌ڕوانم نوسراوه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاره‌ی خۆتان ، به سه‌رنجی ورد و له روانگه‌ی کورده‌وه بخوێننه‌وه ، ره‌نگه به یه‌که‌وه به زۆر خالی هه‌رگیز نه‌درکاو بگه‌ین و چرایه‌ک بێ بۆ روونکردنه‌وه‌ی رێگه‌ی داهاتو :
هه‌روه‌ک به‌سه‌رپۆرت ئاماژه‌م کرد ، به پێی کات و جێگه ، که دو ئه‌یاره‌ی ( پێوه‌ری) گرنگی ژیانن ، بار و مانای وشه‌کان ده‌گۆررێن . بۆ وێنه ، وشه‌ی "فێدێڕالیزم" له وڵاتگه‌لی وه‌ک ئه‌لمان ، مانای ده‌لال و شیاوی هه‌یه و به باشی و به سودی کۆمه‌ڵ ، جێ به‌جێ کراوه . یا وشه‌ی خودموختاری ، ئۆتۆنۆمی ، حوکمی زاتی ، خودگه‌ردانی و شتی وا ، له وڵاتگه‌لی وه‌ک کانادا ، بلژیک ، سویس و ... چاک به‌ڕێوه چوه . بو وێنه خه‌ڵکی فه‌ڕانسه‌وی ناوچه‌ی "کێبێک" له کانادا ، یا خه‌ڵکی به‌شی "فلامیش" نشینی بلژیک و هه‌مو به‌شه جۆربه‌جۆره‌کانه سویس ، کێشه‌ی فه‌رهه‌نگی ، زمانی ، ره‌گه‌زی و ئایینیان تا راده‌یه‌کی زۆر چاره‌سه‌ر کردوه و هیچ نه‌ته‌وه‌یک نایه‌وێ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه ته‌واو بخاته په‌راوێزه‌وه یا بیتاوێنێته‌وه . به‌ڵام به‌داخه‌وه ، له رۆژهه‌ڵاتی نیوه‌راست به گشتی و له کوردستان( یا کورد ئه‌ستان = واته له کورد ئه‌ستێنراوه ) ، به تایبه‌ت ، باسی فێدێڕالیزم کردن ، وه‌ک ئه‌وه وایه باسی په‌له‌وه‌ری سیمورغی ئه‌فسانه‌یی بکه‌ی ، که زۆر که‌س نایناسێ و هه‌ر نیشه !!! یانی ده‌نگ و باسی هه‌یه ، به‌ڵام ره‌نگ و دیمه‌نی نیه .
بۆ وێنه هێشتا له به‌غدا پاش چه‌ند ساڵ ، که‌م عاره‌ب وێراویانه/ویستویانه ددان به ئێڕاقی فێذێڕاڵ دا بنێن . تا ئێستا کێ فه‌رموویه‌تی ( الجمهوریه الفدرال العراقیه ???!!!) له‌سه‌ر کامه تابلۆ ناکورده‌کان نووسیویانه ? مه‌گه‌ر جارجار له رو دامابن ، ده‌نا کوردستان هه‌ر به به‌شێک له نیشتمانی عاره‌بی داده‌نێن “ ئه‌فاکه‌ڵڵا !!! . که‌چی، وڵاتگه‌لی دیکه ، که ناوه‌که‌ی خۆیان قه‌بووڵه ،به پانه‌وه ده‌ری ده‌بڕن و زمانی پێدا ده‌نێن ، بۆ وێنه ده‌ڵێن " کۆماری فێذێرالی ئه‌لمان " ، " وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا " ، "وڵاتی پادشاهی سوێد" و ته‌نانه‌ت کۆماری ئیسلامی ئێران . به داخه‌وه ، له نێو چوارچێوه‌ی کێشه و هه‌رای فێدرالیزمیشدا ، که هه‌نووکه هێشتا هه‌ر شتێکی دێفاکتۆ ماوه‌ته‌وه ، سنووره‌کانی کوردستانی فێدێڕال و که‌کووکی هه‌میشه کوردستانی ، ده‌یان ده‌گه‌شه، قڕڕه ، دهۆ و گزه‌ی سه‌ربه‌مۆری وه‌ک شیرپه‌نجه‌یان له‌سه‌ره.
له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش ، ئه‌گه‌ر ئامانج وه‌ده‌ست هێنانی نۆکه ره‌شکه‌ی فێدێڕالیزم بێ ، ئه‌ز که لێره ( له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ) ، ده‌ژیم و به چه‌شنی مه‌یدانی به‌ر‌بڵاو له هه‌رێمه ناکورده کان دا ، لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیم ئه‌نجام داوه ، بڕوا بفه‌رموون ، ئه‌گه‌ر له ئێران رێفێڕاندومی دێمۆکڕاتیک و دروست بکه‌ن ، ره‌نگه پرسی ( مه‌سه‌له‌ی) فێدێڕالیزم ، 10 له‌سه‌دی گشت ده‌نگه‌کان بهێنێته‌وه و به‌س .
قوربان گیان ! هه‌ڵه‌ناکه‌م ، به‌ده‌گمه‌ن عه‌جه‌م ده‌نگ به فێدێڕالزم ده‌دا ??? . کوا له شاری قوم ، مه‌شه‌د و کاشان و فڵان ده‌زانن فێدێڕالیزم و دێمۆکڕاسی به‌ری کامه داره ، ئه‌وان بیروڕای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و بیرۆکه‌ی هه‌رکه‌سیش بۆ خۆی جێگه‌ی رێزه ، هه‌روه‌ک ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یا‌ن نیه بیر به‌سه‌ر ئێمه دا داسه‌پێنن ،ئێمه‌ش نیمانه ? ئه‌و عه‌جه‌مه ئۆپۆسیسیۆنانه‌ش ، که له ده‌ره‌وی وڵاتن ، به وته‌ی کوردی " له هۆڕی کاک میوان هه‌ڵده‌گۆێزن " ، ده‌نا ئه‌گه‌ر بێنه‌وه و له ئێران له پشت میز دانیشن و ببن به کاره‌یه‌ک ، ببڕای ببڕای به لای فێدێڕالیزم و دێمۆکڕاتیزم دا بچن ، ئه‌وانیش شتێک ده‌به‌ن له شا و به‌نی سه‌در شێڤینیست تر ، هه‌مو ده‌زانن شا له‌گه‌ڵ کورد چۆن بو و به‌نی سه‌در چی وت ، پێویست نیه دووپاته‌ی بکه‌مه‌وه . له‌ده‌ورتان گه‌ڕێم !پێتان وایه ، رێزدار د. محه‌ممه‌د موسه‌دیق ، که دوروشمی عه‌جه‌مێکی تێگه‌یشتو ، زانا‌و دێمۆکڕات بو ، ده‌یویست چی بۆ کورد بکا ? ده‌یویست بیکا به کێشکچی لای رۆژاوای ئێران . به قوربان ! کورد پێویسته وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی ببێ ، نه‌ک لامژی ، لاره‌ملی و لانشینی . باسی ئه‌و گشته خودموختاری ، لامه‌رکه‌زی ، ئۆتۆنۆمی ، خودگه‌ردانی و شتانه‌مان بۆکرا ، ئه‌وه‌ی که له کیسه‌ی مێژوی کورددا ماوه‌ته و ده‌فته‌وری سه‌ربه‌رزی و سه‌روه‌ری کوردی نه‌خشاندوه ، پتر هه‌ر بوونی 11 مانگ کۆماری سه‌ربه‌ستی دێمۆکڕاتیکی کوردستانه ، که هه‌مومان شانازی پێوه ده‌که‌ین .
با ئیدی له هه‌زاره‌ی سێش دا به دوای خه‌یاڵ پڵاو دا نه‌رۆێن ، به فارسی به‌و ئامانجانه‌ی که روئیان و نایه‌نه دی ، ده‌ڵێن "به دوای نۆکه ره‌شه دا گه‌ڕان" . بۆ ده‌بێ له‌وه بترسین بڵێین ، ئێمه‌ش کوردین ، گه‌لێکی جوداین ، له هه‌ر سه‌د نه‌فه‌ر مرۆڤ، نزیکه‌ی یه‌کێکیان کورده و مافی ره‌وای خۆمان ده‌وێ “ ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌مانه‌وێ جۆێ ببینه‌وه ، مه‌گه‌ر سووچ و تاوانه ? . خۆ ئێمه بۆ ئه‌وه جوێ نابینه‌وه خه‌ڵک بکوژین یا وڵاتان داگیر بکه‌ین . فارس ، تورک ، عاره‌ب، ئه‌رمه‌نی و ته‌وای نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌مان خۆش ده‌وێ و به دۆستی خۆمانیان ده‌زانین ، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌بێ هه‌ر وا بن ، نه‌ک وه‌ک دیل و کۆیله بڕواننه کورد و پێیان وابێ ئێمه له کوردستان دا ئیجاره نشینی ئه‌وانین و کوردستان ماره‌یی دایکی شاهه‌باسی سه‌فه‌وی بوه .
با نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ( ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتوه‌کان) بێن له ته‌واوی کوردستانی گه‌وره رێفێڕاندوم بکه‌ن ، خه‌ڵک هه‌رچیان ویست هه‌ر ئه‌ومان پێ بده‌ن . بۆ ده‌بێ بۆ وێنه کۆماری ماڵتا ، سه‌ربه‌خۆ بێ و ئێمه ، که به لای که‌مه‌وه 50 میلیۆنین و زۆرتر له 20 به‌را‌به‌ری کۆماری ماڵتاین ، هه‌ر لانشین و ژێر چه‌پۆکه بین . دڵنیابن ، ئه‌گه‌ر بۆی تێکۆشین ، پێی ده‌گه‌ین ، چون مافی خۆمانه .
به قوربانی چاوه گشه‌کانتان بم ، وای دانێ له وڵاتی ئێران" پرسی" فێدێڕالیزم ، ده‌نگی هێناوه و تۆ به‌رپرسی ئه‌وه‌ی ، که بچی بو وێنه له شاری نه‌غه‌ده ، بیجار ، قوڕوه و ورمێ ، ئه‌نجامی بده‌ی ، که نێوه‌ی ئه‌و شارانه کورد نین ، ئایا پێت وایه هه‌ر قڕڕه و کێشه‌ی ته‌نیا شاری نه‌غه‌ده‌ت به چه‌ند ساڵ بۆ چاره سه‌ر ده‌کرێ ? . ئه‌گه‌ر پێشمان وابێ ، فێدێڕالیزم پرده‌بازێکه ، بۆ هه‌رێمی سه‌ربه‌ستی ، هه‌ڵه‌یه . ناهێڵن و ناکرێ ئه‌و پرده‌بازه دانرێ ، تا له‌وێوه باز بده‌ینه سه‌ر سه‌کۆی سه‌ربه خۆیی .
چاره‌ی ده‌رده کورد هه‌ر سه‌ربه‌خۆیی راسته‌وه‌راست و بێ گرێ گۆڵه و ئاکامی ئه‌ویش ئاشتی جیهانیه . ئه‌و شتانه‌ی دیکه کوشتنی کاته و به دوی سیمورغ دا گه‌ڕان . به هیوام ئه‌م بیرۆکه، به خشڵی سه‌رنج و په‌سه‌ندی ئێوه بڕازێته‌وه .
تاکو چارةي خؤ نةنووسم ، ماصث سةربةستم نةبث
باسي ئةنفال و هةصةبجه و حةبس و هةصواسين ئةکةم
بةيني بةستووين وةکو سةد ، تيغي ديواري سنوور
ئارةزوي رووخاني تيغةي دووهةمي بثذلين ئةکةم
2007-09-24 20:53:10
18 ساڵ و 4 مانگ و 6 کاتژمێر و 39 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان