حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان تۆپبارانی ئێران بۆ ناوچه سنوریه‌کان مه‌حکوم ده‌کات
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌توندی ئه‌م تۆپبارانه ناڕه‌وایه، دژ به یاسای نێوده‌وڵه‌تی، له به‌رچاونه‌گرتنی په‌یوه‌ندی دراوسێه‌تی و پێشێلکردنی سه‌روه‌ری عێراق مه‌حکوم ده‌کات و به ته‌عه‌دای له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌کانی کورستانی عێراق ده‌کات که بۆته هۆی وێرانکردنی چه‌ندین گوند و تێکدانی ژیانی هه‌زاران گوندنشین و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونیان. ئه‌م تۆپبارانییه بۆته مایه‌ی زیانێکی زۆر بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌و نیگه‌رانی و ترس و دڵه‌راوکێی خه‌ڵکی کورستان.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌توندی ئه‌م تۆپبارانه ناڕه‌وایه، دژ به یاسای نێوده‌وڵه‌تی، له به‌رچاونه‌گرتنی په‌یوه‌ندی دراوسێه‌تی و پێشێلکردنی سه‌روه‌ری عێراق مه‌حکوم ده‌کات و به ته‌عه‌دای له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوا له حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات ئه‌م تۆپباران و هه‌ڕه‌شه‌یه به زووترین کات کۆتایی پێبهێنت. له هه‌مان کاتدا داوا له حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌کات هه‌وڵێستی ئاشکرا دژی ئه‌م پێشلکردنه‌ی سنوری عێراق و هه‌راسانکردنی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان بکات. لێره‌شدا داوا له هێزه فره نه‌ته‌وه‌کان له عێراقدا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌ین هه‌ڵوێست وه‌ربگرن بۆ ڕاگرتنی ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندی خۆی ده‌پات ده‌کاته‌وه بۆ ڕێزگرتن له په‌یوه‌ندی دراوسێتی باش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
2007-09-29 20:10:47
18 ساڵ و 4 مانگ و 7 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان