وته بێژێک به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى کرد له بریارى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریکى سه‌باره‌ت به فیدرالیه‌تى عێراق
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى
گه‌لى کوردستان که ماوه‌یه‌کى دوور‌و درێژه خه‌بات ده‌کات له پێناوى هێنانه دى ئازادى و دیموکراتى ، واى ده‌بینێت که ئه‌م سیسته‌مه هۆکارێکه له‌و هۆکارانه‌ى که ده‌بێته مایه‌ى سه‌قامگیرى له عێراق و گه‌ره‌نتیشه بو٠ێ دووباره نه‌گه‌رانه‌وه‌ى سیسته‌مى دیکتاتۆرى له حوکمرانى وه هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتیه‌کیشه بۆ مانه‌وه‌ى عێراق به یه‌کپارچه‌یى و له‌سه‌ر بنچینه‌ى یه‌کگرتنێکى خۆویستانه.
گه‌ل و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى عێراق پێشوازى ده‌کات له‌و بریاره‌ى که ئه‌نجوومه‌نى پیران له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌ریان کردوه که تیایدا دووباره داواى دارشتنه‌وه‌ى ده‌وله‌تى عێراق ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى فیدرالیه‌ت ، ئه‌م پێشوازیه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دێت که ئه‌م بریاره ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنچینانه‌ى که ده‌ستورى عیێراقى له‌سه‌رى دارێژراوه.
چاره‌سه‌رى فیدرالى به ماناى دابه‌ش کردنى عێراق نایه‌ت و به‌ڵکو یه‌کگرتنێکى خۆویسته و باشترین رێگا چاره‌سه‌ریه بۆ کێشه‌کانى عێراق. وه فیدرالى هۆکارێکى دروسته بۆ بنیات نانه‌وه‌ى عێراقى نوێ ، که ده‌بێته هۆى به‌رجه‌سته‌کردنى هه‌موو ماف و ئه‌رکه‌کان بو٠ێ هه‌موو پێکهاته‌کانى خه‌ڵکى عێراق به‌بێ جیاوازى.
گه‌لى کوردستان که ماوه‌یه‌کى دوور‌و درێژه خه‌بات ده‌کات له پێناوى هێنانه دى ئازادى و دیموکراتى ، واى ده‌بینێت که ئه‌م سیسته‌مه هۆکارێکه له‌و هۆکارانه‌ى که ده‌بێته مایه‌ى سه‌قامگیرى له عێراق و گه‌ره‌نتیشه بو٠ێ دووباره نه‌گه‌رانه‌وه‌ى سیسته‌مى دیکتاتۆرى له حوکمرانى وه هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتیه‌کیشه بۆ مانه‌وه‌ى عێراق به یه‌کپارچه‌یى و له‌سه‌ر بنچینه‌ى یه‌کگرتنێکى خۆویستانه.
بۆیه ئێمه پێشوازى له‌م بریاره گرنگه ده‌که‌ین.
ووته‌بێژ به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2007-09-25 20:19:43
18 ساڵ و 4 مانگ و 7 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان