قه‌ت سه‌رۆک مه‌لا مسته‌فا بارزانی ئه‌وه‌ی نه‌وتوه .
ح. س. سۆران
لێره‌دا ، ئامانجم ئه‌وه نیه که بۆ جاری سه‌ده‌م به به‌ڵگه بیسه‌لمێنم ، وا نیه و کورد له هه‌ر جێگه‌یه‌ک بێ پێویست نیه ئێرانی بێ ، به‌ڵکه ئاریاییه و فارس ، گیله‌کی ، بلووچ ، ئه‌فغانی و ئه‌وانه‌ش پاکی ئامۆزان له‌گه‌ڵی و ئاریایین .
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
له‌مرۆژانه‌دا ، مه‌یلێکی ئێلێکتڕۆنیکی به زمانی فارسی بۆ من هاتبو ، زۆر دوور و درێژ - به وته‌ی کوردی وه‌ک گوریسی کاکڵه شێران درێژ بو . ناوی نووسه‌ره‌که‌یم قه‌ت نه‌بیستبوه و نایناسم ، به‌ڵام له سه‌رتاسه‌ری نووسراوه‌که‌دا ، هه‌ولێ داب‌و که به خه‌ڵکی بیسه‌لمێنێ ، کورد له هه‌ر قوژبنێکی جیهان بێ هه‌ر ئێرانیه و زۆر شێر و رێوی هێنابوه‌وه ، که گشتمان بفارسێنێ . به وته‌ی مامه شێخ ره‌زای خۆمان ئه‌فاکه‌ڵڵا حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح ...
چون من بۆ بیروڕای هه‌مو که‌س بایه‌خ داده‌نیـم ، چه‌ند ئیمه‌یلێکم نارده خزمه‌تی و پرسیارم کرد " کای خۆم تۆ کێی " . به‌ڵام به داخه‌وه قه‌ت وه‌ڵامێک به من نه‌گه‌یی . لێره‌دا ، ئامانجم ئه‌وه نیه که بۆ جاری سه‌ده‌م به به‌ڵگه بیسه‌لمێنم ، وا نیه و کورد له هه‌ر جێگه‌یه‌ک بێ پێویست نیه ئێرانی بێ ، به‌ڵکه ئاریاییه و فارس ، گیله‌کی ، بلووچ ، ئه‌فغانی و ئه‌وانه‌ش پاکی ئامۆزان له‌گه‌ڵی و ئاریایین .
به‌ڵام من له‌وه زۆر رامام ، که ئه‌و رێزداره نووسیبوی " ته‌نانه‌ت مه‌لا مسته‌فا بارزانیش وتویه‌تی ، که کورد له هه‌ر کوێیه‌کی جیهان بێ هه‌ر ئێرانیه " . له‌م وته‌یه سه‌رسام مام . ئه‌ز قه‌ت نه‌وبیستوه مرۆڤی دڵسۆز و زانای وه‌ک سه‌روه‌ر مه‌لا مسته‌فا بارزانی، شتی وای فه‌رمووبێ ?
ئه‌گه‌ر جارێ خۆم له باسی کوردگه‌لی رۆژهه‌ڵات گێل که‌م و باسی ئه‌وان نه‌که‌م ، بۆ ده‌بێ بۆ وێنه کوردی قامیشلو ، ئامێد ، ڵاچین ، زاخۆ و فڵان و فیسار ئێرانی بن ? ده‌مانه‌وێ چ چه‌پکه گوڵێک له‌سه‌ریان بده‌ین و کامه نان بنێینه کۆشیان ? مه‌گه‌ر بیلامانێ ئێمه که‌وه‌که‌ی سه‌ردارین ?
دیاره وته‌ی من مانای ئه‌وه‌نیه که ئێمه خودای نه‌خواسته خۆ په‌ره‌ستین یا رقمان له گه‌لانی دیکه‌یه ، قه‌ت وانیه ، ته‌واوی گه‌لانی دیکه‌مانی خۆش ده‌وێ . به‌ڵام ئه‌وه راست نیه که کورد له هه کۆێیه‌ک بێ ئێرانی بێ .
تاران “ 6/7/2707
2007-09-29 09:35:23
18 ساڵ و 4 مانگ و 17 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان