88 % کوردستان پێیانوایه پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌نگاوێکه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی کوردی
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه
راپرسییه‌که له شاره‌کانی هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و که‌رکوک‌و دهۆک‌و موسڵ ئه‌نجامدراوه تيايدا 1000که‌سی تێکه‌ڵ له رووی ته‌مه‌ن‌و چین‌و ئایین‌و مه‌زه‌ب‌و تایفه‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا له (کورد، تورکمان، کلدۆئاشوور‌وعه‌ره‌ب‌و هی دیکه) له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که‌دا به‌شداریانکردووه.
رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی کوردى له راپرسییه‌کدا که تیایدا 1000 که‌س له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستاندا رایان وه‌رگیراوه رێژه‌ی 88% به‌شداربووان پێیانوایه بوونی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوێکه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی.
به‌پێی راپرسییه‌که‌ی رێکخراوی (پۆینت)ی کوردی تایبه‌ت به راپرسیی‌و لێکۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌کان که کۆپییه‌کی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆی(ده‌نگه‌کانی عێراق) که‌وتووه،ده‌رکه‌وتووه که "رێژه‌ی 88% دانیشتوانی کوردستان پێیانوایه هه‌بوونی ئه‌و پۆسته هه‌نگاوێکه به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد."
راپرسییه‌که له شاره‌کانی هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و که‌رکوک‌و دهۆک‌و موسڵ ئه‌نجامدراوه تيايدا 1000که‌سی تێکه‌ڵ له رووی ته‌مه‌ن‌و چین‌و ئایین‌و مه‌زه‌ب‌و تایفه‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا له (کورد، تورکمان، کلدۆئاشوور‌وعه‌ره‌ب‌و هی دیکه) له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که‌دا به‌شداریانکردووه.
به‌پێی راپرسییه‌که "رێژه‌ی ( 90،3% ) شانازی به بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌بڕن به‌لا٠ێم هه‌رکه پرسیار هاته سه‌ر شانازی‌کردن به خودی سه‌رۆک بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کوردستان رێژه‌که به‌ره‌و(72,5) نزمبۆوه."
جێی باسه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ساڵی 2005 دامه‌زرا‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌رێم به کۆی ده‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستنیشانکرا.
به‌پێی راپرسییه‌که (68،6%) له به‌شداربووان ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر رۆڵی سه‌رۆک بارزانی نیشانداوه سه‌باره‌ت به به‌ریإ٠ێوه‌به‌ردنی کاروباری هه‌رێم، له هه‌مان کاتدا (41،1) له ده‌نگده‌ران نیشانیاندا سه‌رۆک بارزانی له جوداکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تیکردنی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریمی کوردستان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه .
راپرسیییه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه که (72،6) له به‌شداربوان کۆکبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد به دامه‌زراندنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وتێکی سیایی به‌ده‌ستهێناوه.
رێکخراوی (پۆینت)ی کوردی تایبه‌ت به راپرسیی‌و لێکۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌کان، رێکخراوێکی ناحکومییه‌و ساڵی رابدوو دامه‌زراوه‌و باره‌گای سه‌ره‌کی له شاری دهۆکه، کاری سه‌ره‌کی ئه‌نجامدانی راپرسی گشتی رێکخراوه له کوردستاندا.
له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه وه‌رگیراوه.
2007-10-01 23:44:15
18 ساڵ و 4 مانگ و 3 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان