عارف باوه‌جانی له وڵامی چه‌ند پرسیارێکی( 4ڕۆژهه‌ڵات ) ده‌لێ به قه‌واره بچووکین به‌ڵام به فیکر وئایدلۆژیا له هه‌موو لایه‌نێکی رۆژهه‌لاتی کوردستان گه‌وره‌ترین
ئێمه هه‌رگیز به‌وه خۆشحاڵ نین به کزبوون یا له‌ت بوونی لایه‌نێکی دیکه‌ی کوردستانی ڕێگای خه‌بات بۆ ئیمه خۆش بکرێت، ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین به ته‌بایی ویه‌کێتی له نیۆ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا ڕێگای ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی ئێـمه‌ش خۆش بکرێت، کزبوونی هه‌ر لایه‌نێکی کوردستانی زه‌ربه‌یه‌که له جوڵانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان نه‌ک ڕێگا خۆشکه‌ربێت"
)بۆرۆژهه‌لات) ـ تایبه‌ت: عارف باوه‌جانی سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان وێرای به داخبونی خوی بۆ ئینشعاب له ناو کۆمه‌له ده‌لێ:" من له‌و بڕوادا نه‌بووم ئینشعابی نێو کۆمه‌ڵه ڕووبدات. من هه‌ر له سه‌ره‌تادا له‌وه ئاگادار بووم که کۆمه‌له‌ش کیشه‌ی ناوخۆی هه‌یه، به‌ڵام پێم وا بوو ده‌توانن چاره‌سه‌ری بکه‌ین ونه‌هێڵن کاربگاته له‌ت بوون".
ئه‌و ده‌لێ:" کۆمه‌ڵه هه‌میشه باسی له ئازادی ودیموکراتی و ڕاده‌ربرینی ده‌رون حیزبی کردوه،حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیان داوه‌ته به‌ر هێرشی ڕه‌خنه‌ی خویان و به ناسیونالیزم ونا دیموکراتیان ناوبردون، به‌ڵام زۆر سه‌یره که ئه‌وانیش نه‌یانتوانی قه‌یرانی ناوخۆی خۆیان به دیالۆگ ولێکحاڵی بوون چاره‌سه‌ربکه‌ن، لای ئه‌وانیش کار گه‌یشته شه‌ری فیزیکی ولێکدانیش".
عاره‌ف باوه‌جانی له لێدوانی تایبه‌ت به (بۆرۆژهه‌لات) له هه‌مان کات دا تیشک ده‌خاته سه ر ئینشعابی ناو حیزبی دێموکرات‌و ده‌لێ:" هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی ناوحیزبی دیمۆکراتی کوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوون وئاشکرا بوو، که هیچ جیاوازییه‌کی بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی نه‌بووه باعیسی لێکجیابوونه‌وه‌یان. ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی به‌رپرسیاره‌تی وپۆست وڕێنه‌که‌وتن بوو. له‌و بواره‌دا هیچ باڵیک یا لایه‌نێکیان هه‌ڵگری خه‌تێکی جیاوازی سیاسی نه‌بوون، تا بڵیێن له کۆنگره‌ی 13 ئه‌و خه‌ته که‌می هێنابێته‌وه".
دواتر ده‌لێ:" که‌س وا تێنه‌گات که من له خه‌بات وتێکۆشانی ئه‌وان که‌م ده‌که‌مه‌وه،له‌گه‌ڵ ریزی زۆرم بۆخه‌بات وتێکۆشانی ته‌ک ته‌کی ئه‌ندامانی هه‌ردوو باڵی جیاوازی ناو حدکا،به‌ڵام بۆ وڵامێکی دروست من ته‌نیا ئه‌وه‌م لێشک بردوون"
باوه‌جانی که ئێستا نیشته‌جێی ئۆرووپایه له وه‌لامی ئه‌و پرسیاره که ئینشعاب له ناو حیزبه گه‌وره‌کان ڕێگا خۆشکه‌ر نیه بۆ هاتنه پێشی حیزبه چووکه‌کان? ده‌لێ:" ئێمه هه‌رگیز به‌وه خۆشحاڵ نین به کزبوون یا له‌ت بوونی لایه‌نێکی دیکه‌ی کوردستانی ڕێگای خه‌بات بۆ ئیمه خۆش بکرێت، ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین به ته‌بایی ویه‌کێتی له نیۆ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا ڕێگای ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی ئێـمه‌ش خۆش بکرێت، کزبوونی هه‌ر لایه‌نێکی کوردستانی زه‌ربه‌یه‌که له جوڵانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان نه‌ک ڕێگا خۆشکه‌ربێت"
له وه‌لامی ئه‌و پرسیاره که ئینشعاب له ناو دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستانی ئێران ده‌توانێ‌٠ێ چه ته‌ئسیرێکی هه‌بێ له سه‌ر حیزبه بچووکه‌کان وتی:" توانایی و ڕاستگۆیی ئێمه ده‌توانێ مه‌یدان بۆ ئێمه ئاسان بکات که کار بکه‌ین، ئه‌و حیزبانه‌ی که تۆ ناوت هێناون حکومه‌تیان به ده‌سته‌وه نه‌بووه تا بزانین مه‌یدان له ئێمه ده‌گرن یانه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم که پێویسته هه‌موو لایه‌کمان حه‌ز به یه‌کگرتوویی‌و ته‌بایی نێوانمان بکه‌ین ، نه‌ک حه‌ز به لێک دابڕان و دوورگیری له یه‌کتر بکه‌ین".
باوه‌جانی له جه‌ره‌یانی لێدوانه‌که‌ی بۆ (بۆرۆژهه‌لات) ره‌خنه له به‌کار بردنی ده‌سته‌و‌اژه‌ی حیزبی بچووک گرت‌و وتی:" حیزبی بچووک مه‌به‌ستت له‌وانه‌یه که ژماره‌ی ئه‌ندامیان که‌م بێت، من به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه پێت ده‌ڵێم هه‌موو حیزبێک که ئیستا به گه‌وره ناوده‌برێن له سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنیانه‌وه وه‌ک ئێمه مانان له که‌مه‌وه ده‌ستیان پێ کردوه،ئێمه به قه‌واره بچووکین به‌ڵام به فکر وئایدلۆژیایه‌کی تازه‌وه خۆمان له هه‌موو لایه‌نێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گه‌وره‌تر ده‌زانین، ئه‌ویش ڕاستیه‌که و به‌م ساڵ ونیوه‌ی که به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دامه‌زراندنمانه‌وه تێده‌په‌ڕی وسه‌ره‌ڕای چه‌ندین که‌م و کوڕی و دووریمان له خاکی کوردستاند به سه‌دان ڕۆڵه‌ی کوردستانی هاتوونه‌ته ڕیزی پارته‌که‌مانه‌وه،ئێمه خه‌بات ناکه‌ین بۆ پاراستنی یه‌ک پارچه‌یی خاکی ئێران،ئێمه به ناوی فیدراڵی و ئوتۆنومی وگوایا کوردکۆنترین نه‌ته‌وه‌ی ئیرانیه ڕه‌گه‌زنامه‌ی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناگۆڕێن وله‌کوردستانی بوونه‌وه نایکه‌ین به ئێرانی بوون،ئێمه خه‌بات ده‌که‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڕزگاری یه‌کجاری گه‌لی کوردمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،خه‌بات ده‌که‌ین بۆ ڕزگاری له بن ده‌ستی هه‌زاران ساڵه‌ی ناشیۆنالیستی حاکمی فارسی. جا ئه‌وه ئیستا به بچووک ده‌زانرێت یا به تاوان ده‌زانرێت،ئه‌وه له ئاینده‌دا گه‌وره‌ی خۆی پێشان ده‌دا،به تایبه‌ت پاش نه‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که ئایا گه‌لی کورد پێی خۆشه ئێرانی بمێنێته‌وه یا کوردستانی""
2007-10-05 09:18:56
18 ساڵ و 4 مانگ و 18 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان