ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و ه‌یامی نگرانی ژه‌نراڵه‌کانی تورکیا‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی : له ماڵپه‌ڕی په‌یک نێت وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه سه‌ر کوردی .
سه‌رۆکی گشتی هێزه‌کانی تورکیا ڕایگه‌یاند دروست بوونی ده‌وڵه‌تێ کوردستان له ناوچه‌که‌دا ته‌هدیدێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشتی تورکیه، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ئێراق له‌م کاته‌دا ڕووبه‌ڕوی باش بوون ده‌ڕوات، به‌ڵام دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌ڕه‌شه له گه‌ڵ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تورکیه ده‌کات،
مه‌جلیسی سه‌نای ئه‌مریکا بڕیارنامه‌یه‌کی ته‌سویب کرد بۆ ته‌رحی دابه‌ش کردنی ئێراق به سێ هه‌رێمی جیاواز، هێزی نیزامی تورکیا له پێوه‌ندی به‌م بڕیارنامه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆی به تووندی ڕاگه‌یاند له پێوه‌ندی به دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ناوچه‌که‌دا.
سه‌رۆکی گشتی هێزه‌کانی تورکیا ڕایگه‌یاند دروست بوونی ده‌وڵه‌تێ کوردستان له ناوچه‌که‌دا ته‌هدیدێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشتی تورکیه، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ئێراق له‌م کاته‌دا ڕووبه‌ڕوی باش بوون ده‌ڕوات، به‌ڵام دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌ڕه‌شه له گه‌ڵ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تورکیه ده‌کات،
هه‌ڵویست گرتنی سوپای تۆرکیا به‌رامبه‌ر به بڕیار نامه‌ی سه‌نای ئه‌مریکا هاوکات بوو له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند کردنی هه‌مان هه‌ڵویست له لایه‌ن سه‌رله‌شکر ڕه‌حیم سه‌فه‌ویی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی پێشوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ئاخاوتنه‌کانیدا له وڵامی به پرسیاره‌کانی پێوه‌ندیدار به داخستنی سنووره‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند که داخستنی ئه‌و مه‌رزانه ته‌نیا له پێوه‌ندی به ده‌ستگیرکردنی مه‌حمود فه‌رهادی له سلێمانی نییه وبگره زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه هه‌یه، به‌ڵام ناو براو ئاماژه‌ی به مه‌سه‌له‌کانی دیکه نه‌دا.
شاراوه نییه که کۆماری ئیسلامی ئێران به‌م کرده‌وه‌ی ده‌یه‌وێ مانۆڕێکی دیپلوماتی بۆ پشتیوانی کردن له هه‌وڵویستی هێزه‌کانی تورکیا بکات له پێوه‌ندی به مه‌ترسی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی.
2007-10-02 13:49:24
18 ساڵ و 4 مانگ و 13 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان