دابه‌شکردنی ئێراق، هه‌وڵێک بۆ هه‌ژاندنی بێده‌نگی ئێراقیه‌کان.
ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج:
دابه‌شکردنی ئێراق بۆ سێ هه‌رێمی فیدراڵ تاتو کراو به‌زۆرینه‌ی دەنگیش دەنگی بۆ درا وەک میکانیزمێک تاکو رەوشه‌که به‌رەو ئاسایی بوونه‌وە بچێت، به‌ڵام لێرەشدا سووننه‌کان ئه‌م پرۆژەبڕیارەیان رەتکردەوە هه‌رچه‌ندە له دەستوری هه‌میشه‌یی ئێراق ئاماژەی پێکردووە و به‌ڵام تاکو ئێستا
به‌هۆی لاوازی توانای حکوومه‌ته‌که‌ی مالیکی و پلانه‌یه‌ک له‌دوا ی یه‌که‌کانی سه‌رۆک سه‌رنه‌که‌وتووه‌کان له ئێراق ودەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ له کاروباری ئێراق و ململانێیه سیاسیه‌کانی نێوان شیعه و سووننه و به‌رفراوانبوونی تۆڕەکانی تیرۆریستی رەوشی سیاسی و ئه‌منی ئێراق له ئارامی و سه‌قامگیریه‌وە دوردەکه‌وێته‌وە وهه‌وڵه‌کانیش له چوارچێوەی دەستووردا تادێت کورت دەهێنێت و چاودێرانی سیاسیش ئاماژە به نه‌بوونی ئیمکانیاتی سیاسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکا و ئێراق دەکه‌ن له هێورکردنه‌وە، به‌لایه‌کی دیکه‌دا نه‌بوونی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دروستکردنی که‌شێکی له‌بار بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌ندەڵی له یه‌که ئیدارییه‌کان و بڵاوبوونه‌وەی میلیشیات له نێو یه‌که سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌کان هۆکارێکی دیارتری ئه‌و رەوشه‌ن که ئێراق له‌بازنه‌یه‌کی خوێندا دەخولێننێته‌وە، راپۆرته ئه‌ک له دوای یه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه بۆ هێنانه‌وەی ئێراق به‌رەو که‌نارێکی ئارام له‌لایه‌ن دەزگا و ناوەندەکانی ئه‌مه‌ریکا و جیهانیش نه‌یتوانی رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێت له‌و قه‌یرانه سیاسیه که‌رووبه‌ڕووی ئێراقیه‌کان بووەته‌وە، چونکه نه‌بوونی هێزێکی دیپلۆماسیی له حکوومه‌ت و پێکهاته‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی مالیکی هه‌میشه هۆکاری ناسه‌قامگیر سیاسی بووە ئه‌ویش له دەرئه‌نجامی هێزی تائیفی به‌تایبه‌تی(شیعه و سووننه) که نه‌ک له‌مه‌زهه‌ب، به‌ڵکو رەنگدانه‌وەیه‌کی سیاسییشی خوڵقاندووە و بووەته هۆی دروستبوونی درزێک تاکو وڵاتانی درواسێ و رێکخراوە تیرۆریستیه‌کان به‌تایبه‌تی قاعیدە سوودی لێوەرگرێ.
به‌م دواییه له سه‌رپێشنیاری چه‌ند سیناتۆرێکی دیموکراته‌کانی نێو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا پرۆژەبڕیاری دابه‌شکردنی ئێراق بۆ سێ هه‌رێمی فیدراڵ تاتو کراو به‌زۆرینه‌ی دەنگیش دەنگی بۆ درا وەک میکانیزمێک تاکو رەوشه‌که به‌رەو ئاسایی بوونه‌وە بچێت، به‌ڵام لێرەشدا سووننه‌کان ئه‌م پرۆژەبڕیارەیان رەتکردەوە هه‌رچه‌ندە له دەستوری هه‌میشه‌یی ئێراق ئاماژەی پێکردووە و به‌ڵام تاکو ئێستا به‌هۆی کۆمه‌ڵێک کێشه‌وە نه‌توانراوە ئیقرار بکرێت، لێرەدا چاودێرانی سیاسی وای دەخوێننه‌وە ئه‌م جۆرە هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌م دواییه نیشانه‌ی دەدات که شکستێکی گه‌ورەی به‌دەستهێنانه‌وە له‌و پرۆسه‌یه‌ی که ناوی ناوە پرۆسه‌ی رزگاری وبه‌دیموکراسی کردن له ئێراق، به درێژای مێژووی دروستبوونی ئێراق به‌هۆی ئه‌و پێکهاته ئه‌تنییه‌وە له‌به‌ردەم دەیان ئه‌گه‌ردا بووە و ئه‌م دابه‌شکردنه‌ش ئه‌گه‌رێکی واقیعه و له هه‌ر هه‌لوومه‌رجێکی له‌بار بۆ ئێراقیه‌کان به‌دڵنیایه‌وە خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر دەدەن، له‌هه‌مانکاتیشدا ئه‌م دابه‌شکردنه پێویستی به هێزێکی نێودەوڵه‌تی و ئیقلیمی هه‌یه، چونکه رەنگدانه‌وەیه‌کی ته‌واوی دەبێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌ناوچه‌که به‌تایبه‌تی دراوسێه‌کانی ئێراق که هه‌زمی ئه‌م واقیعه‌یان پێناکرێت، چ ئێران چ تورکیا، چ سوریا و ئه‌ردەن و کۆیت و سعودییه و دەوڵه‌تانی دیکه‌ی ئێراق، لێرەدا بۆ ئه‌وەی ئه‌م واقیعه ببێته ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌وە پێویسته په‌له‌بکرێت له‌ئیقرار کردنی دەستووری هه‌میشه‌یی ئێراق به‌پێی ئه‌و ئیتیفاقانه‌ی که هێزە سیاسیه‌کانی ئێراق بڕیاریان له‌سه‌رداوە، به‌تایبه‌تی کورد، چونکه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌هه‌موو روویه‌که‌ییه‌وە تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وە پرسی که‌رکووک و گه‌ڕانه‌وەی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوەی ئه‌و ماددەی که له‌دەستووری هه‌میشه‌یی ئێراقدا هاتووە به‌ماددەی 140 ناسراوە، چاودێرانی سیاسی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی چاودێری رەوشی سیاسی ئێراق دەکه‌ن پێانوایه ئه‌م پرۆژەیه، په‌یوەسته به یاساکانی نه‌وت و سه‌روەته سروشتیه‌کانه‌وە بۆیه ئێراقیه‌کان به وریایه‌وە مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا دەکه‌ن و ئه‌مه‌ریکاش له‌و ڕوانگه‌وە دەیه‌وێت گۆمی مه‌نگ و بێدەنگی ئێراقیه‌کان بهاژێنێت.
[email protected]
2007-10-03 17:27:19
18 ساڵ و 4 مانگ و 10 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان