ئێران پارازێت ده‌خاته سه‌ر که‌ناڵه کوردییه‌کان
â– ئا: نه‌جیبه محه‌مه‌د ، سه‌رده‌شت، له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه وه‌رگیراوه
ئاره‌زوو که ژنێکی 23ساڵه‌ی مه‌هابادییه، به‌ئاوێنه‌ی وت «له‌سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه ئه‌م پارازێته له‌مه‌هاباد دانراوه، دیاره ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشته، چونکه کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م دۆخه ده‌ترسێت که ناوچه‌که‌ی پیادا تێده‌په‌ڕێت‌و بووه‌ته هۆی بوژانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، ئه‌وان ده‌یانهه‌وێت ئه‌و کارانه‌ی ئه‌و ده‌یکات‌و تۆپباران‌و کاردانه‌وه‌ی بۆ کورده‌کان نه‌بێت‌و خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات بیر له‌سیاسه‌ت نه‌که‌نه‌وه».
له‌وێ نه‌ک هه‌ر خوێندن به‌کوردی قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵکو که‌ناڵه کوردییه‌کانیش له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پارازێتیان خراوه‌ته سه‌رو نابینرێن.
ره‌نگه بۆ کوردێکی کوردستانی باشور که ئاودیوی سنووری ئێران ده‌بێت، سه‌رنجڕاکێشترین شت ئه‌وه بێت له‌و کوردستانه به‌رینه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا به‌ده‌گمه‌ن‌و بۆ کلی چاویش وشه‌یه‌کی کوردی له‌سه‌ر تابلۆی دوکان‌و شه‌قامه‌کان به‌دیناکرێت. له‌وێ نه‌ک هه‌ر خوێندن به‌کوردی قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵکو که‌ناڵه کوردییه‌کانیش له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پارازێتیان خراوه‌ته سه‌رو نابینرێن.
عه‌بدوڵای ئه‌مینی که وه‌ستای سه‌ته‌لایته له‌سه‌رده‌شت له‌مباره‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که «ماوه‌ی مانگێکه ئێران سێڵێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پازگای سه‌رده‌شت به‌به‌رزییه‌وه داناوه‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی شێواندنی که‌ناڵه سه‌ته‌لاته کوردییه‌کان‌و خه‌ڵک ناتوانێت ده‌نگ‌و ره‌نگیان ببیستێ‌و ببینێت».
سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت به‌پێی بڕیاری حکومه‌تی ئێران قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام که‌م که‌س هه‌یه له‌ئێراندا «ماهواره‌ی نه‌بێت» خه‌ڵکی به‌نهێنی‌و شاراوه‌یی سێڵی بچوک له‌په‌ناو حه‌ساری ماڵه‌کانیاندا داده‌نێن‌و له‌سه‌ر ئه‌وروپاش ده‌یوه‌ستێنن.
عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که «له‌سه‌ره‌تای دانانی ئه‌م پارازێته‌دا له‌سه‌رده‌شت‌و ده‌وروبه‌ری، خه‌ڵک نه‌یانده‌زانی ده‌هاتن پڕۆگرامیان له‌سه‌ته‌لایته‌که‌یان ده‌دایه‌وه، وایان ده‌زانی که‌ناڵه‌کانیان ڕه‌ش بۆته‌وه، من خۆشم ته‌نها سه‌ته‌لایتی ماڵه‌وه‌مان سێ جار له‌به‌رنامه‌م داوه‌ته‌وه».
ئه‌م پارازێته وایکردووه که له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستانی ئێران‌دا به‌سه‌ته‌لایت که‌ناڵه کوردیه‌کان‌و فارسیه‌کانی ئه‌وروپا وه‌رناگیرێن، چونکه به‌هۆی دانانی سێڵکی قه‌باره گه‌وره‌وه له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌دا، تیشکی هه‌موو ئه‌و که‌ناڵانه‌ی که له‌هۆتبێرده‌وه په‌خش ده‌کرێن عه‌کس ده‌کرێته‌وه‌و که‌ناڵه‌کان وه‌رناگیرێن.
ئاره‌زوو که ژنێکی 23ساڵه‌ی مه‌هابادییه، به‌ئاوێنه‌ی وت «له‌سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه ئه‌م پارازێته له‌مه‌هاباد دانراوه، دیاره ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشته، چونکه کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م دۆخه ده‌ترسێت که ناوچه‌که‌ی پیادا تێده‌په‌ڕێت‌و بووه‌ته هۆی بوژانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، ئه‌وان ده‌یانهه‌وێت ئه‌و کارانه‌ی ئه‌و ده‌یکات‌و تۆپباران‌و کاردانه‌وه‌ی بۆ کورده‌کان نه‌بێت‌و خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات بیر له‌سیاسه‌ت نه‌که‌نه‌وه».
ئه‌مه له‌کاتێکدا که زۆرێک له‌گه‌نجانی کوردی ئه‌و به‌شه ناتوانن به‌کوردی بنوسن‌و بخوێننه‌وه، ئه‌وان زۆر حه‌زده‌که‌ن فێری نوسین‌و خوێندنه‌وه‌ی کوردی ببن، هه‌ندێ که‌س به‌هۆی کتێب‌و رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌نانه‌ت سه‌ته‌لایتیشه‌وه هه‌وڵی فێربوون ده‌دات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا زۆرێک له‌گه‌نجانی خوێنده‌واری کورد له‌وێ حه‌ز به‌خوێندنی فارسی به‌زۆره‌ملێ ناکه‌ن‌و وازهێنان له‌خوێندنیان پێباشتره، به‌تایبه‌ت کوڕه‌کان که خه‌ریکی کاسپی ده‌بن. زۆرێکیان له‌جیاوازی کردنی نێوان فارس‌و کورد بێزارن‌و بیر له کار ده‌که‌نه‌وه کاتێک ده‌بینن که له سه‌دا ده‌ی کورده‌کان له‌کۆلێژی سه‌راسه‌ری وه‌رناگیرێن واته بێ پاره.
شیوا قه‌ره‌نی که کچێکی 18 ساڵه‌و خوێندکاری پێش دانیشگایه تا ئێستا نازانێ به باشی به‌کوردی بنوسێت‌و بخوێنێته‌وه، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که «به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه‌ی کوردی‌و بینینی هه‌ندێ به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزۆنه کوردیه‌کانه‌وه هه‌وڵی فێربوونی خوێندنه‌وه‌ی کوردی ده‌دات، که‌چی ئه‌وه‌شیان لێحه‌رام ده‌کرێت له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه».
â– ئا: نه‌جیبه محه‌مه‌د ، سه‌رده‌شت
2007-10-01 22:49:10
18 ساڵ و 4 مانگ و 4 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان