پێکه‌وه لکاندنه‌وه‌ی کوردستانی گه‌وڕه ئه‌رکه ، تاوان نیه .
ح. س. سۆران
به کورتی ، به لای که‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی نیو هه‌زاره بارودۆخی کوردستان وا بوه ، واته کوردستانی گه‌وره ، وه‌ک زۆر له وڵاتگه‌لی دیکه‌ی ناوچه ، ژێر ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی بوه . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، ده‌توانین عوسمانیش به میراتگری رامیاری خه‌ڵیفه‌گه‌لی عه‌بباسی به‌غدا له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین ، که ئه‌وانیش نزیکه‌ی نیو هه‌زاره کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه بوه . دیاره هه‌مووشیان ، خۆیان به نوێنه‌ری خودای عاره‌ب زانیوه . وای به حاڵی خودایه‌ک ، که نوێنه‌رگه‌لی وای له سه‌ر عه‌رز بووبێ?
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
تاران “ 10/7/2707
له‌م رۆژانه‌دا ،باسی جودایی خوزای کورد بوه‌ته به‌یتی بله و شانامه‌ی رۆسته‌م !!! به‌داخه‌وه واشی لێهاتوه ، که زۆر کورد ، له‌م باسه سڵ ده‌کا و داگیرکه‌ران ده‌ربڕینی ئه‌م ویسته ره‌وایه‌یان ، بو کورد کردوه به تاوان و سزای و به‌ندی بوونیان دژواریان بۆ دیاری کروده .
ئه‌گه‌ر به وردی تێ بفکرین و به بێ ماترسی هه‌ڕه‌شه‌ی دێوه‌زمه‌ی "له‌ترسان و له‌براسان " قسه بکه‌ین ، ئه‌وانه‌ی که ئێستا ویستی جودایی خوازیان له کورد کردوه به سووچ و تاوان و زۆر کورد پڕکێشی ناکا بڵی له‌ل ، هه‌ر باو‌ک و باپێر و دایک و داپیری ئه‌وانه بوون ، که نزیکه‌ی 80 ساڵ پێش ، وڵاتی کوردستانی گه‌وره‌یان ، وه‌ک ده‌واری شڕ له‌ت وکوت کردوه و له یه‌کیان جۆێ کرد‌وه‌ته . ئه‌گه‌ر جودایی خوازی دزێو و خراپ بێ ، ئه‌وان ئه‌و کاره‌یان کردوه ، نه‌ک کورد !!! به پێچه‌وانه ، کورد ده‌یه‌وێ ئه‌و کوردستانه یه‌کپارچه‌یه‌ی که ئه‌وان به فڕ و فێڵ له‌تیان کردوه ،دیسان به‌یه‌کیه‌وه بدوورێ و یه‌کپارچه‌ی بکاته‌وه .
ره‌نگه هێندێک خوێنه‌ر بیانه‌وێ بڕێک روانگه‌ی ئه‌م باسه زۆرتر ئاواڵه و شی بکه‌مه‌وه - به سه‌رچاو :
پاش چه‌نگی جیهانی هه‌وه‌ڵ ، که باڵه‌خانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی عوسمانیان رووخاند و هه‌ر له‌تێکی بو به وڵاتیک ، زوربه‌ی کوردستانی گه‌وره یه‌کێک له‌و وڵاتانه بو ، که له ژێر چه‌پۆکی سوڵتانگه‌لی عسمانی دا ده‌یناڵاند . هه‌مو که‌س ده‌زانێ ، که به لای که‌مه‌وه باژێڕگه‌لی وه‌ک ئامێد ، سولێمانی ، موکریان ، قامیشلو ، لاچین و ... ، بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده ، زۆرتر به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه بوه . ئه‌گه‌ر جارجار، هێندێک له ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،سپای ئێران یا رووسی تێوه هاتوه ، خێرا ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی وه‌ده‌ری ناون . ئێستا ، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م مه‌به‌سته ، به چه‌ند خاڵی مێژویی ئاماژه ده‌که‌م :
1- ته‌واوی خودی باکووری کوردستان ، به ( ئانادۆڵی رۆژهه‌ڵات ) ناویان بردوه و هه‌مو ده‌زانین ، به‌شێک له هه‌رێمه ژێرده‌سته‌کانی عوسمانی بوه .
2- باشوری کوردستانیش هه‌ر وا . هۆنراوه‌که‌ی سه‌روه‌ر ناڵی شاره‌زووری بۆ مامه سالم ، یه‌کێک له‌و به‌ڵگانه‌یه .
3- یه‌کێک له ناوه‌نده گرنگه کانی سپای عوسمانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، له گوندێک بوه به ناوی ( حه‌سار ) ، له کن بۆکان . فه‌رمانده‌ی ئه‌رکان ( سپا ) ی عوسمانی له‌وێ بوه ، ته‌نا‌نه‌ت ئه‌رکان ، له ئاوایی حه‌سار کچێکی کوردی هێنابو به ناوی ( خێڵان ) ، که من دیبووم ، ئه‌و کچه خوشکی خاڵه کاکی بو . هه‌ر ده‌سته‌ڵاتی عسمانی ، سه‌ردار سه‌یفه‌ددین خانی ئه‌رده‌ڵان ( باپیری نه‌مر هومایونی ئه‌رده‌ڵان و خاڵی دایکم ) ، سه‌ردار حه‌مه‌حوسه‌ین خانی بۆکان وحه‌مه خانی بانه‌ی له موکریانه‌وه ، قۆڵ به‌ست کردوه و ناردونی له شاری مه‌راغه ، که له نزیکی ته‌ورێزه ، له‌داری داون . نه‌مر شێخ بابای غه‌وساواشیان ، له گوندی کارێزه‌ی لای بۆکان له‌دار داوه . ئه‌ی به قوران گیان ! ژێر ده‌ستی و بن ده‌ستی چۆن ده‌بێ ?.
4- کوردستانی داگیرکراوی سوریاش ، بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌ی دوور و درێژ ، به‌شێک بوه له وڵاتی عوسمانی .
5- کورده‌کانی لاچین و ئه‌وانه‌ش هه‌ر وا .
به کورتی ، به لای که‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی نیو هه‌زاره بارودۆخی کوردستان وا بوه ، واته کوردستانی گه‌وره ، وه‌ک زۆر له وڵاتگه‌لی دیکه‌ی ناوچه ، ژێر ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی بوه . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، ده‌توانین عوسمانیش به میراتگری رامیاری خه‌ڵیفه‌گه‌لی عه‌بباسی به‌غدا له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین ، که ئه‌وانیش نزیکه‌ی نیو هه‌زاره کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه بوه . دیاره هه‌مووشیان ، خۆیان به نوێنه‌ری خودای عاره‌ب زانیوه . وای به حاڵی خودایه‌ک ، که نوێنه‌رگه‌لی وای له سه‌ر عه‌رز بووبێ?
جا کاتێ ده‌سته‌ڵاته رۆژاواییه‌کان ، پاش جه‌نگی هه‌وه‌ڵی جێهانی ، ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی ده‌رووخێنن و ( بیگ بانگ ( ( Big Bang ی مه‌زنی رامیاری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست رو ده‌دا ، هه‌روه‌ک ده‌زانین ، به ده‌یان ده‌وڵه‌ت و له‌ته‌ده‌وڵه‌ت پێک دێن ، که زۆرترینیان عاره‌ب بوون ، ده‌وڵه‌تگه‌لی باڵه‌کان ، شاخی ئافریقا و کوێ و کوێش هه‌ر ئه‌و کاته داتاشراون .
جا ، له‌و کاته دا ، که زوربه‌ی سه‌رکرده کورده‌کان ، وه‌ک هێندێک له سه‌رۆکه‌کانی ئێستا خه‌ریکی خۆخۆری و هۆمه‌ره‌مزێ بوون ، کوردستان له‌تله‌ت ( ته‌جزیه) کراوه و به لای که‌مه‌وه دراوه به پێنج ئه‌رباب ، یا با بڵێم کوردستانیان کروده به پێنج پارسه‌نگی قه‌پان و ته‌رازوی رامیاری !!!
ئێستا گه‌لی کورد له راستی دا ، دژ به جودایی خوازی ( ته‌جزیه) یه ، نه‌ک جودایی خوازی ، “ کورد کوردستانی گه‌وره‌ی له‌تکراوی خۆی ده‌وێته‌وه ، ده‌نا نه چاوی له بستێ خاکی خه‌ڵکه و نه پشێونی و قڕه بازه . ده‌بێ ته‌واوی کورد ، له سه‌رۆکه‌و بگره تا پاڵه ، زات و جوربزه‌ی ئه‌مه‌یه‌یان ببێ ، که به چه‌شنی ئاشتیخوازانه داوای مافی خۆیان بکه‌ن ، نه‌ک " له ترسان و له برساب" ، له تورکیا بڵێن " ئێمه هه‌ر تورکین ، به‌ڵام له‌و کێو شاخه زمانی تورکیمان له بیر چوه "Ø› یا له ئێراق و سووریا بڵینن " ئێمه له هۆزی ره‌سه‌نی قوڕه‌یشین "Ø› له ئێران بێژن " کورد له هه‌ر کوێیه بێ هه‌ر ئێرانیه!!! Ø› یا له ئێره‌وان هه‌ر له‌به‌ر خۆمانه‌وه و یه‌ک لایه‌نه بڵێین "ئامۆزای ئاندرانیک و ئاڤانێسیانین " !!!
ئه‌م قسانه وته‌ی بۆش و نێو به‌تاڵ و به فیڕۆ بردنی کاتن و هه‌ر ده‌بێنه هۆی سه‌رلێ شیوان و وه‌دو اکه‌وتنی دووباره . کورد گه‌لێکی جیاوازه ، کوردستان وڵاتیکی داگیرکراوه ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و گه‌له ناکوردانه‌ی ، که ئێستا دژی ته‌جزیه ( له‌تله‌تکردن) ن ، له پێشان کوردستانیان ته‌جزیه کردوه .
وه‌ک سه‌روه‌ر گالیله وتی " ئه‌ز بۆچوونی راستی خۆم ، راسته‌و خۆ ده‌ڵێم ، جا ...
2007-10-05 10:02:23
18 ساڵ و 4 مانگ و 17 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان