گه‌وره‌ترین (خه‌زێنه) ئه‌نباری خه‌زنکردنی سوته‌مه‌نی ئێران له ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
ئیره‌ج ئیلامی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ناوچه‌کانی ئیلام،له پێوه‌ندی بۆئه‌وه‌ی که ئایا ڕێژیم بۆ ئه‌م ئه‌نباره مه‌زنه‌ی له ناوچه‌ی کوردستان دروست کردوه،هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه که وێده‌چێت چالگای نه‌وتی زۆر له ناوچه‌کانی کرماشان وئیلام بینرابێته‌وه،
به‌رپرسی گشتی پاراستن و خه‌زن کردنی سووته‌مه‌نییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که گه‌وره‌ترین (خه‌زێنه) ئه‌نباری خه‌زن کردنی نه‌وت وسوته‌مه‌نی ئێران له ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه پارێزگای ئیلامه،
موجته‌با سه‌رداری له‌و بواره‌دا ڕوونی کرده‌وه ئه‌م (خه‌زێنه) ئه‌نباره هه‌ڵگری 9 مه‌خزه‌نی گه‌وره‌یه بۆ خه‌زن کردنی زه‌خیره‌ی سووته‌مه‌نی وڵات، له ساڵی 1382 ی ئیرانییه‌وه ده‌ست کراوه به دروست کنی ئه‌و خه‌زینه‌یه، کا تا ئیستا 95 % کاره‌کانی ته‌واو بووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگه‌یاند که له‌و ئه‌نباره دا شۆێنی 124 ملۆین لیتر ده‌بێت.
به گۆێره‌ی هیندێک له بۆچوونه‌کانی که‌سانی لێزانی بواری نه‌وتی له ئیلام،له ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ناوچه‌کانی ئیلام،له پێوه‌ندی بۆئه‌وه‌ی که ئایا ڕێژیم بۆ ئه‌م ئه‌نباره مه‌زنه‌ی له ناوچه‌ی کوردستان دروست کردوه،هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه که وێده‌چێت چالگای نه‌وتی زۆر له ناوچه‌کانی کرماشان وئیلام بینرابێته‌وه، به‌ڵام ڕێژیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌لی کورد به‌و سامانه نۆیانه نه‌زانن ئاشکرایان نه‌کردون،هه‌وڵده‌ده‌ن که له نزیکی ئه‌و ناوچانه ئه‌نباری بۆ دروست بکه‌ن.
.................................
2007-10-03 18:11:18
18 ساڵ و 4 مانگ و 9 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان