پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان!
پێشوازی له کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌نده‌ن ده‌که‌ین!
به خۆشییه‌وه هه‌واڵی ئاکامی کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ندین پارت و لایه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌مان له له‌نده‌ن پێگه‌یشت. له‌و پێوه‌ندییه‌دا به پیویستی ده‌زانین که سوپاس و پیزانینی پارتیمان ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بکه‌ین که بانگهێشتنیان کردین بۆئه‌و کۆبونه‌وه گرنگه له له‌نده‌ن. به‌ڵام به هۆی که‌م بونی کات وفریا نه‌که‌وتنی نوێنه‌رمان له وڵاتی به‌ریتانیا، نه‌مان توانی له‌وکۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکه‌ین.
له ڕیگه‌ی ئه‌م پشتیوانینامه‌یه‌دا سڵاو و ڕیزی خۆمان ده‌نێرین بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌دا و هیواخوازین له کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوودا گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی تێیدا به‌شدار بن.
به‌و په‌ڕێ هه‌ستکردن به ته‌بایی و یه‌کگرتووی لایه‌نه‌کانی کوردستانی، پشتیوانی خۆمان له‌و جۆره کۆبوونه‌وانه که خزمه‌ت به یه‌کگرتن ولێک نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات ده‌رده‌بڕین. ئاماده‌ی خۆمان بۆ هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه ی له‌م چه‌شنه ڕاده‌گه‌یه‌نین.
هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای یه‌کیه‌تی و هاوخه‌باتی حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
بژی ئاشتی و ته‌بایی نێوانمان .
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، شه‌ممه 14 ی ڕه‌زبه‌ی 2707 ی کوردی .