دوای هه‌وڵ و کؤششی یه‌ک ساڵه‌ی کۆمیته‌ی سوێدی ڕێکخراوی چاک، بۆ ناساندنی دۆزی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید، توانرا ده‌نگی زۆربه‌ی پارته‌کانی ناو په‌رله‌مانی سوێدی بۆ ناساندنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید ده‌سته‌به‌ر بکرێت و له‌لایه‌ن خودی ئه‌و پارتانه‌وه بکرێته پێشنیارێکی مێژووی و به ده‌نگی زۆربه بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوێدی، تاکو کۆمه‌ڵکوژی کورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عێراقه‌وه، له ئاست جیهان بێته ناسین و شێوه‌ی له ناوبردنی جوله‌که‌کان وه‌رگرێت و ڕێگه‌ی ئه‌و جۆره کاره‌ساتانه به سه‌ر گه‌لی کوردا دوباره نه‌بێته‌وه .
پێنج پارتی سه‌ره‌کی سوێدی پێشنیاریان بۆ په‌رله‌مان کردووه که ده‌بێت کاربکرێت بۆ ناساندنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید
وه‌رگێڕانی له‌سوێدیه‌وه: ئه‌ندامی چاک /سوێد ,ئاسۆ بیاره‌یی
1- پێشنیار بۆ په‌رله‌مان به‌شی بریاردان پێنج پارتی سوێدی له ڕێکه‌وتی 8-10-2007 پێشنیاریان کردووه که ده‌بێت په‌رلمانی سوێد کاربکات بۆ ناساندنی پرۆسه‌ی ئه‌نفال وه‌کو جینوساید که لایه‌ن عیراقه‌وه دژی کورده‌کان ساڵانی 1980کراوه.
2-پێشینه‌یه‌کی مێژوویی گه‌لی کورد ئیمرۆ له عێراق، تورکیا، ئێران و سوریا سه‌دان ساڵه له لایه‌ن عوسمانیه‌کان، له ژێر ده‌سه‌لاتی کۆلۆنیالیسته ئه‌ورروپیه‌کان و ڕژێمه‌کانی ئێستا دووچاری چه‌وسانه‌وه ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌م خاڵه‌دا یاکوب یوهانسن پارتی چه‌پی سوێدی، به‌شێوه‌یه‌کی تێر و ته‌سل باسی مێژووی کوردی کردووه له و وولاتانه‌ی گه‌لی کوردی به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه.
3- له‌م خاڵه‌شدا به شێوه‌یه‌کی زانستیانه له‌به‌ر ڕۆشنایی دادگای نۆرم بۆرگی ساڵی 1945 و په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یوئێن، کۆکوژێ کورد وه‌کو جینۆساید پێناسه کراوه. بۆیه له به‌ر ڕۆشنایی خاڵبه‌ندی ئه‌و دوو ڕێکه‌وتننامه‌یه، ئه‌م پێنج پارته(پارتی چه‌پی سوێد(یاکوب یۆهانسن)، پارتی سۆشیال دییموکرات سوێد( مۆرگان یۆهانسون)، پارتی ژینگه( بودێل کابلوس)، پارتی جه‌ماوه‌ر( فرێدرێک ماڵم) و پارتی دیمکراتی کریستیان( ڕوسیتا ڕونه گروند) پێشنیاری خۆیان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه خستوه‌ته به‌ر ئۆراگانی بڕیاردانی په‌رله‌مانی سوێد:
ده‌بێت ڕون ئاشکرا بێت به‌پێی خاڵ به‌ندی ئه‌و ڕێکه‌وتننامانه‌ی سه‌ره‌وه له پێناسه‌ی جینۆسایدا، که پرۆسه‌ی ئه‌نفال و مه‌به‌سته‌کانی یه‌ک ده‌گرنه‌وه که ڕژێمی عێراق پراکتیزه‌ی کرد. مه‌به‌ستی پرۆسه‌ی ئه‌نفال ئه‌وه بوو که ژماره‌یه‌کی زۆری کوردی پێ له ناوببرێت که له و ناوچانه‌ی که قه‌ده‌غه‌کرابوون، به‌داخه‌وه ئه‌و ڕژێمه توانی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار کورد له ناو به‌رێت،
مه‌به‌ستی له ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاری کراو بوو.
ئێمه پێمان وایه په‌رله‌مانی سوێدی ده‌بێت به ئاواێکی ڕه‌وشتانه و مۆراڵ، مه‌سه‌له‌ی ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو جینوساید بناسێت که دژی گه‌لی کورد ئه‌نجام درا. ئه‌و جۆره ناساندنه پێویسته بۆ پیرۆزڕاگرتنی گیانی قوربانیان و که‌س و کاریان و جارێکی دی له مێژوودا هه‌رگیز کاره‌ساتی وا دووباره نه‌بێته‌وه. پێویسته په‌رله‌مان ڕوانگه‌ی خۆی له‌باره‌ی (ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید) بدات به میری(حکومه‌ت) بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی ته‌واوی بداتێ.
ستۆکهۆڵم ڕێکه‌وتی 27-9-2007
(پارتی چه‌پی سوێد(یاکوب یۆهانسن)
پارتی سۆشیال دییموکرات سوێد( مۆرگان یۆهانسون)
پارتی ژینگه( بودێل کابلوس)
پارتی جه‌ماوه‌ر( فرێدرێک ماڵم
پارتی دیمکراتی کریستیان( ڕوسیتا ڕونه گروند)
ناوه‌ندی چاک
09-10-2007
www.chak.be
[email protected]
تکايه جگه له‌م ئێمه‌يل و ماڵپه‌ره هیچ ئادره‌س و ماڵپه‌رێکی ترمان نیه
شایه‌نی باسه ده‌قی هه‌واله‌که له‌ماڵپه‌ری په‌ڕله‌مانی سوێده‌وه وه‌رگیراوه
http://www.riksdagen.se/Webbnav/index.aspx?nid=410&dok_id=GV02U300&rm=2007/08&bet=U300
بۆ زانیاری له‌سه‌ر خه‌باتی یه‌ک ساله‌ی چاک /سوێد سه‌یری ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن , که‌به‌شێک بووه له کار‌و چالاکیه‌کانی .
http://www.kurdistanan.net/index.php?mod=article&cat=cihan&article=4901
http://www.kurdistannet.biz/2006/12-2006/24-12/alisa.pdf
http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Hewal&Jimare=1081
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=4755
http://www.dengekan.com/doc/2006/10/chak23.pdf