تورکیا بۆ هێرشێکی ئه‌گه‌ری له ناکاو بۆ سه‌ر باشوری کوردستان خۆی ئاماده ده‌کات.
ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی ، له ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ وه‌رگیراوه،
به گۆێره‌ی هه‌واڵنێرییه‌کانی جیهانی که هێزه‌کانی پێ‌کاکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی پێشوو 13 که‌سیان له سه‌ربازانی تورکیا له ناوچه‌ی شێرناخی نزیکی باشوری کوردستان کوشتووه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زۆر خرابی له سه‌ر حکومه‌تی تورکیا هه‌بووه، هه‌ر بۆیه ده‌یانه‌وێ هه‌ڵۆێشتی توندتر بگرنه‌به‌ر.
وه‌کید گۆنل ، وه‌زیری به‌رگری تورکیا: وتی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته ده‌بێت موڵه‌ت بدات بۆ هه‌ر چه‌شنه چالاکیه‌کی پان و به‌رینی نیزامی.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له به‌یاننیه‌کدا ڕایگه‌یاند که به هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی ده‌ستور داوه خۆیان به بۆ ئه‌گه‌ری هێرشێکی له ناکاو بۆ سه‌ر باشوری کوردستان ئاماده بکه‌ن، له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه که گوایا مه‌به‌ست له‌م هێرشه بۆ کۆتایی پێهێنانی هێزه‌کانی پێکاکایه له باشوری کوردستان. له ڕێگه‌ی دیکه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه که موڵه‌تی ڕه‌سمی سیاسی وئابوری ویاسایی بۆ ئه‌و هێرشه وه‌رگرێت.
ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین جوانمه‌ردی به توانا‌مان له هێزه‌کانی تورکیا به‌ڵام وا خه‌ریکه ده‌که‌وینه ژێر فشاری هێزه‌کانی پێ کاکاوه.
به گۆێره‌ی هه‌واڵنێرییه‌کانی جیهانی که هێزه‌کانی پێ‌کاکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی پێشوو 13 که‌سیان له سه‌ربازانی تورکیا له ناوچه‌ی شێرناخی نزیکی باشوری کوردستان کوشتووه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زۆر خرابی له سه‌ر حکومه‌تی تورکیا هه‌بووه، هه‌ر بۆیه ده‌یانه‌وێ هه‌ڵۆێشتی توندتر بگرنه‌به‌ر.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌کدی گۆنل وه‌زیری به‌رگری تورکیا به تووندی ڕایگه‌یاند که ده‌بێت په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته واته تورکیا ڕیگا به هێرشێکی توند وبه‌رین بدات به هێزه‌کانی تورکیا، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌که‌ی بتوانێ چه‌ندین چالاکی تاکتیکی و زانستی به دژی هێزه‌کانی پێ کا کا به کار بێنێ ده‌بێت موڵه‌تی ڕه‌سمی په‌رله‌مانیان هه‌بێت.
ئه‌مه له له حاڵێکدایه که حکومه‌تی ئه‌مریکا داوای له تورکیا کردوه که نابێت هێرش بۆ باشوری کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعی ئێراق زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی نه‌ڕوات، ئه‌گه‌ری وڵام نه‌دانه‌وه‌ی تورکیا بۆ ئه‌مریکا وێ ده‌چێت ئالۆزی بکه‌وێته نێوان ئه‌مریکا و تورکیا،
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ، www.serbexo.com
2007-10-11 10:44:49
18 ساڵ و 4 مانگ و 16 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان