سه‌فه‌رنامه‌ی مه‌هابادی خوێنین ، هاوینی (2707 =1386 ) .
ح. س. سۆران
به‌ڵام ده‌مه‌وێ ، له په‌راوێزی ئه‌م شاییه خۆش و دڵگهشێنه دا ، به شایه‌دی ئێوه‌ی دڵسوۆز ، باسی چه‌ند شتی گرنگ ، بۆ پیره میزای مێژو بگێرمه‌وه ، تا ئه‌گه‌ر پێی شیاو بو ، بینووسێته‌وه .
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
تاران “17/7/ 2707
سه‌فه‌رنامه‌ی مه‌هابادی خوێنین ، هاوینی (2707 =1386 ) .
مانگی خه‌رمانانی ئه‌مسال ( 1386) ، له شاری مه‌هاباد ، بانگیان کردبووم بۆ سه‌ر شایی ( زه‌ماوه‌ند) . ماریا خانم ، کچه نه‌وه‌ی نه‌مر عبدوڵڵا مه‌تین ، که وه‌ک هاوکاری پێشه‌وا شاری له‌سه‌قز له‌دار درا ، شوی کوربو به کاک رامینی کوڕی نه‌مر د. سادق ( سه‌عید) شه‌ره‌فکه‌ندی ، که له رێستۆرانی میکینووس شه‌هید بو و ئێمه‌شیان داوه‌ت کردبو . یانی شایی دو رۆڵه شه‌هید بو .
له‌به‌ر وره‌ی که‌م بێنزینی ، به سواری ئۆتۆبووس( باس) چوین . که‌ڕه به‌یانی زۆر زوی رۆژی 26 ی خه‌رمانانی 1386، گه‌یشتینه مه‌هاباد و بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌خت خانه خوێ له خه‌و ههڵنهستێنین ، به قه‌ولی کوردی ، له هۆتێل کوێستان دابه‌زین ، ئاوه‌دان بێت زۆر خاوێن ، رێک و پێک و خۆشه .
بڕیار وابو ، ئێواره‌ی 26ی خه‌رمانان ، له تالاری په‌یمان ، له رێگه‌ی قیرتاوی مه‌هاباد بۆ ورمێ ، شایی بێت . ئێمه‌ش ، پاش پشو گرتن له هؤتێل ، بۆ ئێواره چوینه تالاری شایی و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بووک و زاواوه ، زۆر کوردانه به‌ره‌وپیرمان هاتن . زه‌ماوه‌ندێکی زۆر خۆش ، خه‌مڕه‌وێن و زه‌مه‌ند بو ، شایی به چه‌ند ده‌سته ده‌گه‌ڕا و په‌ستا په‌ستا ، ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقا، شاباشیان ڕاده‌گه‌یاند . ده‌نگی ئۆڕگی ژاپۆنیش ، دووکه‌ڵی عوودی دهقۆ سته‌وه .
ده‌توانم بلێم زۆربه‌ی کوڕ و پیاوه‌کان ، سیپاڵی فه‌ڕه‌نگیان له‌به‌ردا بو ، به‌ڵام زۆربه‌ی ئافره‌تان ، لیباسی کوردی پێکه‌وتو و مه‌زبووتی موکوریانیان له‌به‌ر کردبو . پاش چه‌ند سات شایی، سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕین ، بووکیان له‌گه‌ڵ زاوا هێنا و ئه‌مجار بو به نۆبه‌ی زێروهشان کردن ، فیلم هه‌ڵگرتن ، وێنه گرتن ، شاباشی بووک و زاوا هه‌ر وه‌ک وتم ، هه‌ر دووکیان رۆڵه‌ی شه‌هید بوون ، هه‌م بووکه بلوورین و هه‌م زاوا زێرێنه .زۆر شاییه‌کی خوش بو ، ئاواتی به‌خته‌وه‌ریان بۆ ده‌خوازم .
به‌ڵام ده‌مه‌وێ ، له په‌راوێزی ئه‌م شاییه خۆش و دڵگهشێنه دا ، به شایه‌دی ئێوه‌ی دڵسوۆز ، باسی چه‌ند شتی گرنگ ، بۆ پیره میزای مێژو بگێرمه‌وه ، تا ئه‌گه‌ر پێی شیاو بو ، بینووسێته‌وه .
رۆژی پاش ته‌واو بوونی شاییه که ، هه‌روه‌ک هه‌میشه ، له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی خه‌نده‌کی ئه‌رکی نهتیهوایهتی ، چوومه سه‌ر گڵکۆی بێ‌ناز به‌ڵام نازداری پێشه‌وا و قازیه‌کانی دیکه ، که له گۆشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی باشووری شاری مه‌هاباد ، له حه‌وشه‌یه‌کدا نێژراون - ، بێ خانووبه‌ره و بێ سه‌رمیچ و بێ باڵه‌خانه . ره‌نگه حه‌وشه‌که بیست گه‌ز پان و بیست گه‌ز درێژ بێ . گلکۆی نه‌مر ئه‌بولقاسمی سه‌در ، له نێوان دو قازیه‌که‌ی دیکه‌دایه و ناویان به فارسی له‌سه‌ر کێلی گڵکۆکان نووسراوه . ده‌مه‌وێ بۆله و خوتهیهک بکه‌م :" هه‌ر کات چوومه‌ته سه‌ر گڵکۆی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی ، له ناوچه‌ی بارزان ، قه‌ره‌باڵغێکی زۆری لێ بوه ، به‌ڵام هیچ که‌س له‌سه‌ر گڵکۆی پێشه‌وا و ئه‌وان نه‌بو و به وته‌ی کوردی په‌پووی لێ ده‌خوێند ، که ئه‌م شته به کارێکی ئه‌مه‌کدارانه دانانرێ . پێشم وانیه له ترسان و له براسان خه‌ڵک نهیانوێرابێ بێن ، هه‌ر کات ئه‌ز ده‌چم ، که‌س به‌رم ناگرێ و ده‌نگم له‌گه‌ڵ ناکا . ئه‌ز نامه‌وێ هه‌ستی مردوپهرهستی ببوروژێنمهوه ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ بڵێم ده‌بێ ئه‌مه‌کناس بین ، مه‌گه‌ر پێشه‌وا و هاواڵانی له سه‌ر ئێمه شه‌هید نه‌بوون ? ناشمه‌وێ بلێم بۆ رێز له بارزانی ده‌گرین و ده‌چین ، سه‌رۆک بارزانی نه‌مر چاوی سووری هه‌مو کوردێکه - ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ بلێم رێزی پشهواش به‌قه‌ت بارزانی پێویسته ، به تایبه‌ت بۆ کوردی رۆژهه‌ڵات ، به‌ڵام نابێ له ترسان و له برسان ، بیخه‌ینه پشت گۆی !!! . ته‌نانه‌ت ده‌بێ بشچینه سه‌ر گڵکۆی سمکۆی جوامێر و قاره‌مانیش .
رۆژی دوای شایی ، چووشینه سه‌ر گڵۆی بوداق سوڵتان ( سوڵتان بوداق) ، که له ناوچه‌ی باکووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، قه‌ڕاڵ ( پادشا) ی کورد بوه . گڵکۆی سوڵتان بوداق ، له گه‌ڕه‌کێکه هه‌ر به نێوی ( بوداق سوڵتان) . ئه‌و گه‌ڕه‌که ، قهبرستانێکیشی لێیه هه‌ر به‌و ناوه ، که له باشوری مه‌هاباده و له نزیک گوندی پشت ته‌پ ، که ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ی هێزی سپای کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان 1946 ، له‌و دهوهروبهره بوه . له سه‌رشانم پێویسته ، سپاس بکه‌م له هه‌مو له‌وانه‌ی که بۆ ساز کردنه‌وه‌ی گڵکۆی سوڵتان بوداق ئه‌و گشته هه‌وڵه‌یان داوه ، ده‌ستیان نه‌یه‌شێ ، زۆر ته‌یاره . به‌ڵام یه‌کێک له یانه‌کان ( باش نازانم کامه یانه ) ، تابلۆیه‌کیان دروست کردوه و له سه‌ر گڵکۆی سوڵتان بوداق چه‌قاندویانه ، له سه‌ری به زمانی فارسی نووسیویانه { قبرستان "آرامگاه " بوداق سلطان ، قدمت ، صفوی } ،که یانی گۆڕخانه‌ی بوداق سوڵتان ، هاو کاتی ده‌سته‌ڵاتی سه‌فه‌وی . به بیر و رای من ، باسی سه‌فه‌وی کردن ، که یه‌کێک له بنه‌ماڵه پادشا ئێرانیه دژ به کورده‌کان بوه ، شتێکی پێویست نیه . بۆ وێنه مێژونووسێکی فارس ده‌نووسێ : "یه‌کێک له شازاده‌کانی سه‌فه‌وی ، که به فێڵ ئه‌میرزاده یه‌کی موکریهکانی بانگ کردبو بۆ ته‌ورێز ، گۆیا په‌یمانی دۆستی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێ ( حیزه فێڵه هه‌میشه‌ییه‌که ) ، شه‌و فرمانی دا ، سه‌ریا ئهمیرزادهی موکریان بڕی و جه‌رگ و دڵیشیان کرد به که‌باب و خواردیان !!!"
( ئێستا ئه‌م کتێبه لای منه ) و ده‌ری ده‌خا ، به‌ڕاستی سه‌فه‌ویه‌کان له هۆزی مغوول بوون . هه‌رچۆن بێ ، ناوی سه‌فه‌وی به زۆر هۆ پیس و گلاوه و ته‌نانه‌ت ، له خودی تارانیش ، کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی شه‌قامی شاعه‌بباسیان ، گۆڕیوه ، که به کارێکی زۆر باشی ده‌زانم . به کورتی پێموایه ، هه‌ر ئه‌وه‌نده بیان نووسیایه { آرامگای بوداق سوڵتان و مێژوی له دایک بوون و کۆچی دوایی بنووسرایه ، به‌س بو . قوربان گیان ' "صفوی" چی ??? به هیوام ئه‌و وشه دزێوه له سه‌ر تابلۆکه ، بسڕنه‌وه .
کاتێک ئێمه چووینه خزمه‌ت گڵکۆکه ، دو ئافره‌تی لێ بو و زۆر به کوڵ و تاڵووکه ، ده‌گریان و ده‌پاڕانه‌وه . لێم پرسین ،که بۆ وا ده ڵالێنهوه و نزا ده‌که‌ن ? وتیان نه‌خۆشێکمان هه‌یه ، ده‌ڵێن لو له مێشکی دایه و هاتووین رۆحی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه پیاوچاکه کورده ، بێ بهههوارمانهوه و له پێکهێنه‌ری جیهان و کارسازی کاران ، تکامان بۆ بکا ، نه‌خۆشه‌که‌مان بخهلهسێ . دیاره خوێنه‌ران زۆریان ده‌زانن، که ئه‌ز باوه‌ڕم به خه‌رافات و شت هه‌ر نیه و نه‌بوه ، به‌ڵام ئه‌مه زۆر خالێکی گرنگه که ته‌وای هاوسێکانی ئێمه ، له فارس ، عارب و کێ و کێ ، له به‌ر سته‌مگه‌ری و نامرۆڤی ، قه‌بری زۆربه‌ی پادشا‌و ، سه‌رۆک کۆمار ، ئه‌میر و مهمیری خۆیان له پاش مردن و تێک چوونی ده‌سته‌ڵاتیان ، تێک ده‌ده‌ن و کاولی ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئێمه پاش نیو هه‌زاره له سوڵتان بو‌داقی خۆمان ، وه‌ک فریشته‌ی به‌زه، پیرۆزی و خۆشه‌ویستی ده‌ڕوانین . ده‌لێن قسه قسه دێنێ ، ئه‌ز وێنه‌ی سکهیهکم وه‌ده‌ست هێناوه ، که سوڵتان بوداق زه‌ربی کردوه ، له مه‌هاباد کتێبخانه‌ی گشتی ساز کردوه ، زانستگه‌ی دروست کردوه و سه‌دان کاری باشی دیکه ، که ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ئه‌ون سوڵتان بوداق بۆخۆی پادشای کورد بوه ، به‌ڵام دژان لێیان کردوین به فه‌رماندارێکی ئاسایی - فه‌رماندار سکه لێ نادا . بسوڵتان بوداق ، گه‌وره ، رێبه‌ر ، سه‌رۆک و سه‌روه‌رێک بوه ، له دڵی خه‌ڵکی کورد دا ، په‌یکه‌ری بۆ خۆی ساز کردوه ، چون زانیویه په‌یکه‌ری چوار رێی شه‌قامه کان ، جێی بڕوا نین و زو ده‌روخێن .
هه‌ر ئه‌و رۆژه چوومه مزگه‌وتی سووریش ، که له راستی دا زانستگه‌ی سوور بوه و ئێستا کراوه به مزگه‌وتی جامیعی شار . ئه‌ویش ، هه‌ر سوڵتان بوداق دروستی کردوه . له‌و زانستگه ( مزگه‌وته )، ئه‌ز زۆر له شوێن به‌رده‌ر نووسێکی به ناوبانگ گه‌ڕام ، که ده‌ڵێن سۆهرابی کۆڕی سوڵتان بوداق ، به ده‌ستی خۆی ئه‌مه‌ی نووسیوه : " کۆری ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌م مزگه‌وت ( زانسته) ی دروست کردوه ، سۆهرابی کۆڕی بو‌داقی ، کۆڕی شێر خانی موکری" ، به‌ڵام هه‌ر چه‌ند چاوم گێرا نهم دی . تکام وایه ، ئه‌وانه‌ی که ئه‌م نووسراوه‌ی من ده‌خوێننه‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌واڵێکیان له‌و به‌رده نووسه هه‌یه ، خه‌ڵکان ئاگادار بکه‌ن “ چون لاپه‌ڕه‌یه‌کی گرنگ له دیڕۆکی کورده .
دیاره هه‌ر چی ده‌چمه مه‌هابادی خوێناوی ، خۆم له شانازی دیداری گڵکۆی ماموه‌ستایان هێمن ، هه‌ژار و گۆڕخانه‌ی وێژهوانانیش بێ به‌ش ناکه‌م ، به‌ڵام ره‌نگه بتوانین پڕکێشی بکه‌ین و به سرته ئه‌مه‌ش بدرکێنین ، که هی واش هه‌یه به شانس ، له خزمه‌ت ماموه‌ستا هێمن وهه‌ژار دا نێژراوه - هه‌ر چۆن بێ ، خۆشیشمان ده‌وێن و جێیان به‌هه‌شت بێ .
وه‌ک تیکه خۆشه‌ی دوایی سه‌فه‌ره که ، با ئه‌مه‌شتان بۆ بگێڕمه‌وه : ساڵان له شاری مه‌هاباد ، که‌بابی حه‌مه شه‌ل هێنده بهناونانگ بو ، وه‌ک زیره‌ی کرمان ، مازوی زاگرۆس و ترێ ره‌شه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت . کۆڵان به کۆڵان بێنی ده‌رۆیی ، به‌ڵام ئێمه هه‌رچی گه‌ڕاین ، له هیچ کۆێ بێنی ئه‌و کهبابهمان هه‌ست نه‌کرد ، رنگه ئه‌ویش وه‌ک شته ره‌سه‌نه‌کانی دی ، جێی خۆی دابێ بی چێز بێرگێر ، وانێک بێرگیڕ و شت بێرگێر .
فۆلکلۆری ژاپۆنی : کاڵه‌ت نه‌دڕا ، به‌ڵام زۆرشتت پێ بڕا .
2007-10-10 10:52:30
18 ساڵ و 4 مانگ و 16 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان