کۆبوونه‌وه له نێوان پارته سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ناوه‌ندی ڕاگه یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
هه‌روه‌ها باس له سه‌ر زه‌روره‌تی هاوکاری و ته بایی و یه ک ڕیزی نێوان پارته کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرا،لایه‌نه‌کان بۆچوونی خۆیان له‌و بواره‌دا گۆڕییه‌وه، به‌ڵێن درا بۆ کۆبوونه‌وه کانی داهاتوو هه‌نگاوی گرنگ بۆ پێک هێنانی شێوه هاوکارییه‌کی به په‌له له نێوان لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌لبگیرێت و کاری جدی له‌سه‌ر بکرێت.
ڕێکه وتی 22ی ڕه‌زبه‌ری 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 14/10/2007 ،به‌ڕیز کاک عارف باوه جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،به‌ڕیز کاک ئه‌میری قازی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و به‌ڕێز سه یه د مه سعوود ناسری ئه ندامی کۆمیته ی ناوه ندی و نۆێنه ری یه کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له ده ره وه ی وڵات کۆبوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌دا به ڕێزان کاک سه لاح سوڵتان په نا و کاک گۆران ئه میری ئه ندامانی سه ر کردایه تی پارتی سه ربه خۆێ کوردستان و به ڕێز کاک خه مۆ ئه ندامی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌خۆ به‌شدار بوون،له و چاو پێکه وتنه دا که له وڵاتی نۆروێژ به ڕێوه چوو و ماوه ی3 کاتژمێری خایاند، له‌و کۆبوونه‌دا باسێکی گشتی له سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی جیهان و ناوچه که به گشتی و ڕۆژهه ڵاتی کوردستان به تایبه تی کرا،
هه‌روه‌ها باس له سه‌ر زه‌روره‌تی هاوکاری و ته بایی و یه ک ڕیزی نێوان پارته کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرا،لایه‌نه‌کان بۆچوونی خۆیان له‌و بواره‌دا گۆڕییه‌وه، به‌ڵێن درا بۆ کۆبوونه‌وه کانی داهاتوو هه‌نگاوی گرنگ بۆ پێک هێنانی شێوه هاوکارییه‌کی به په‌له له نێوان لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌لبگیرێت و کاری جدی له‌سه‌ر بکرێت.
ناوه‌ندی ڕاگه یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
22ی ڕه‌زبه‌ری 2707 ی کوردی.
2007-10-14 21:32:06
18 ساڵ و 4 مانگ و 5 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان