نیویۆرک تایمز: کورده‌کان مافی خۆیانه گرێبه‌ستی نه‌وت ئیمزابکه‌ن
ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی):
له‌به‌شێکی سه‌روتاره‌که‌دا هاتووه: "ناکرێت سه‌رزه‌نشتی کورده‌کان بکه‌ین له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت سوود له‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی وڵاته‌که‌یان وه‌ربگرن له‌کاتێکدا به‌شه‌کانی تری عیراق له‌کاری توندوتیژیدا نقوم بوون و پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته‌دا ئیفلیج بووه. هه‌رێمی کورده‌کان سه‌قامگیرییه‌کی رێژه‌یی تێدایه".
نیویۆرک تایمز: کورده‌کان مافی خۆیانه گرێبه‌ستی نه‌وت ئیمزابکه‌ن
رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بڵاویکرده‌وه، له‌کاتێکدا شیعه و سوننه‌کانی عیراق خه‌ریکی کوشتوبڕی یه‌کترن، کورده‌کان مافی خۆیانه گرێبه‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا ئیمزابکه‌ن.
له‌سه‌روتاری ئه‌مڕۆیدا، نیویۆرک تایمز نووسیویه‌تی: "گه‌رچی ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌ریده‌خه‌ن که‌چیتر ئیداره‌ی بوش ناتوانێت رێگربێت له‌پارچه پارچه‌بوونی عیراق، به‌ڵام گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان هه‌وڵێکی مه‌ترسیداره بۆ به‌دیفاکتۆکردنی ئه‌و واقیعه".
له‌به‌شێکی سه‌روتاره‌که‌دا هاتووه: "ناکرێت سه‌رزه‌نشتی کورده‌کان بکه‌ین له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت سوود له‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی وڵاته‌که‌یان وه‌ربگرن له‌کاتێکدا به‌شه‌کانی تری عیراق له‌کاری توندوتیژیدا نقوم بوون و پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته‌دا ئیفلیج بووه. هه‌رێمی کورده‌کان سه‌قامگیرییه‌کی رێژه‌یی تێدایه".
رۆژنامه‌که ئاشکرایکردووه که چاره‌نووسی ئیمزاکردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گازی عیراق به‌بنبه‌ست گه‌یشتووه و شیعه و سونه‌کان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا یه‌کهه‌ڵوێستن و ده‌یانه‌وێت حکومه‌تی ناوه‌ند کۆنترۆڵی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه و گرێبه‌سته‌کان بکات و کوردیش ده‌یه‌وێت هه‌رێمه‌کان که‌مێک له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌ستکراوه‌بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که تا ئێستا کورد چه‌ندین گرێبه‌ستی له‌باره‌ی دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێمه‌که‌ی خۆیدا ئیمزاکردووه و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش له‌زاری وه‌زیری نه‌وته‌وه هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه به‌نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مده‌دات.
له‌کۆتایی سه‌روتاره‌که‌دا نیویۆرک تایمز نووسیویه‌تی: "پێویسته کۆشکی سپی په‌یامێکی روون بداته ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی گرێبه‌ستیان کردووه ئه‌مه‌ریکی بن یان کۆمپانیای وڵاته‌کانی تر له‌باره‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و کاره‌یان، جگه له‌وه‌ش داوا له‌کۆمپانیاکان بکات فشاربخه‌نه سه‌ر لێپرسراوه عیراقییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ک له‌و باره‌یه‌وه گه‌ڵاڵه بکه‌ن که شه‌فافیه‌تی تێدابێت و چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی بداته گرێبه‌سته‌کان بێ گوێدانه ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی ئێستا عیراقی گرتووه‌ته‌وه".
2007-10-15 21:51:52
18 ساڵ و 4 مانگ و 5 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان