2 لاوی کوردی شاری سنه له سێداره‌دران.
ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی
هه‌روه‌ها دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رێگه‌ی به‌و که‌سه نه‌داوه که که‌ڵک له‌مافی یاسایی خۆیان واته گرتنی پارێزه‌ر وه‌ربگرن‌و له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیشیاندا رێگایان پێنه‌دراوه که‌سوکارییان ببینن،
به گۆێره‌ی هه‌واڵێک که له ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له به‌ندییه سیاسییه‌کان ومافی مرۆڤ له ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه ، که 2 لاوی کورد به ناوه‌کانی که‌یومه‌رس محه‌مه‌دی‌و نادر محه‌مه‌دی که ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش به‌تۆمه‌تی کوشتنی که‌سێکی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی ئێران به‌ناوی ناسر بێگه‌ردی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر کرابوون، له‌سێداره دران‌و ته‌رمه‌که‌شیان نه‌دراوه‌ته‌وه به بنه‌ماڵه‌کانیان و به‌ڵکو له شۆێنێکی نادیار شاردراوه‌ته‌وه.
به‌گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو ئه‌و دوو لاوه کورده له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران‌و به‌تۆمه‌تی چالاکیی چه‌کداری له‌دژی هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران تاوانبارکراون‌و سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. هه‌روه‌ها دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رێگه‌ی به‌و که‌سه نه‌داوه که که‌ڵک له‌مافی یاسایی خۆیان واته گرتنی پارێزه‌ر وه‌ربگرن‌و له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیشیاندا رێگایان پێنه‌دراوه که‌سوکارییان ببینن، هه‌روه‌ها دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئاگاداری داوه به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو که‌سه که نابێت پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییان بۆ دابنێن‌و ناشبێت چاوه‌ڕوانی ته‌رمه‌کانیان بن،
سه‌رچاوه ، ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له به‌ندییه سیاسییه‌کان ومافی مرۆڤ له ئێران.
2007-10-15 23:08:14
18 ساڵ و 4 مانگ و 4 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان