کورد‌ستان یا( کورد-ئه‌ستان) ?
ح. س. سۆران
به‌ڵام ئه‌ز وا ڕاهاتووم ، هه‌ر باسێک بکه‌م ، له پاشان هه‌ر ده‌یهێنمه‌وه سه‌ر کلؤڵی ، به‌شخوراوی ، داگیرکراوی کورد و کورد‌ستان. وێنه‌ی زیندووی ئه‌م بۆچوونه‌شم ئاماده بؤنی هه‌رنووکه‌یی سپای تورکیا بۆ هێرش بردنه سه‌ر باشووری کوردستانه .
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
تاران “ 24/7/2707
کورد‌ستان یا( کورد-ئه‌ستان) ?
سه‌رنجڕاکێشه ، که نزیکه‌ی شه‌ش حه‌وت میلیارد نه‌فه‌ر حه‌شیمه‌تی ئێستای سه‌ر گۆی زه‌وی و ته‌واوی ئه‌و مرڤگه‌له‌ش ، که ره‌نگه چه‌ند میلیۆن ساڵ ، له‌سه‌ری ژیاون و کۆچی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یان کردوه ، تا بیری کولمان بڕ ده‌کا و میرزای له‌رزۆک و پیری مێژو یادداشی کردوه ، پاکیان به له‌تێک گوشتی سووری نێو ده‌م دواون و قسه‌یان کردوه ، که نزیکه‌ی 300 گرم قورسایی هه‌یه و به زمانی کو‌ردی پێی ده‌ڵێن ( زمان ) . نه‌بیستراوه ، که‌س به چۆک ، مل ، گوێ یا ئه‌ژنۆ و ئه‌ندامگه‌لی دیکه قسه‌ی کردبێ !!! . هه‌ر وتراوه ، زمانی سوور ، سه‌ری سه‌و‌ز به با ده‌دا !!!
به‌ڵام ، ئه‌م له‌ته گۆشته چووکه ، ئه‌ندامێکی زۆر خاوه‌ن سه‌روسیڕڕوه و گه‌لێک ره‌مز ورازی تێدایه . بۆ وێنه ، ده‌توانرێ قسه‌ی وای پێ بکرێ وه‌ک هۆنراوه‌که‌نی ناڵی شاره‌زووری شیرین و ده کرێ وته‌ی واشی پێ بوترێ ، که له به‌ر تاڵی به حه‌وت مه‌ن گه‌زۆی دارستانی بانه‌وه نه‌خورێ و ته‌نانه‌ت خوێن هه‌ڵگیرسینێ !!! . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، هه‌ر گه‌لێک زمانی جیاوازی خۆی هه‌یه و گه‌لی فاشیستی واش هه‌یه، زمانی ئه‌وانی ده‌که‌ی قه‌ده‌غه کردوه و هه‌ر که‌س به زمانی خۆی بڵێ ( له‌ل )، زمانی ده‌بڕن !!!
سه‌ناعات و فوت و فه‌ننی زمان ناسیش له‌و لاوه بوێستێ ، که به سه‌دان کتێب سه‌باره‌ت به ( جیناس ) ، ( ئیهام ) ، ( فه‌ساحه‌ت ) و چی و چی نوسراوه و هه‌ر درێژه‌شی هه‌یه ... .
به‌ڵام ئه‌ز وا ڕاهاتووم ، هه‌ر باسێک بکه‌م ، له پاشان هه‌ر ده‌یهێنمه‌وه سه‌ر کلؤڵی ، به‌شخوراوی ، داگیرکراوی کورد و کورد‌ستان. وێنه‌ی زیندووی ئه‌م بۆچوونه‌شم ئاماده بؤنی هه‌رنووکه‌یی سپای تورکیا بۆ هێرش بردنه سه‌ر باشووری کوردستانه .
کاتێک هه‌ڵسووکه‌وتی هێندێک له‌و داگیرکه‌رانه‌ی کورد‌ستان ده‌بیبین ، ده‌که‌وینه بیری شکه‌وه ، که ئایا ئه‌م وڵاته که له کۆن و له مێژه‌وه نیشتمانی ره‌سه‌نی ئێمه یه ، ئه‌م ده‌روجیرانانه مان ، پێیان وایه ( کورد‌ستان) ه ، یانی نیشتمانی کورد ، یا به هه‌ڵه‌یه‌کی زمان ناسی ده‌زانن و پێیان وایه ( کورد- ئه‌ستان ) ه ، که به مانای ئه‌وه‌یه له کوردیان ئه‌ستاندوه یا ده‌ی ئه‌ستێنن ? بۆیه مام شێخ ره‌زا تاڵه‌بای فه‌رموویه‌تی "ئه‌فاکه‌ڵڵا حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح..." !!! به‌ڕاستی زمان مه‌کۆی رازه .
2007-10-18 13:45:11
18 ساڵ و 4 مانگ و 13 کاتژمێر و 49 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان